پی ئێچ پی بی بی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی phpBB

پی ئێچ پی بی بی (بە ئینگلیزی: phpBB) بەناوبانگترین و بەربڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی مەکۆیە کە بە زمانی PHP دارێژڕاوە. پی ئێچ پی بی بی کە کورتکراوەی PHP Bulletin Boardە وەک نەرمەکاڵایەکی سەرچاوەکراوە لەژێر مافی GNU GPLدا وەشێندراوە.

مێژوو[دەستکاری]

A default installation of phpBB 3.0

پی ئێچ پی بی بی وەک مەکۆیەکی سادە لەسەرەتاوە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ لەلایەن James Atkinsonەوە داڕێژرا کە ئەویش بۆ ماڵپەڕەکەی خۆی ڕێکیخستبوو. دوای ئەوەی Nathan Codding و John Abela بەشدارییان کرد لە پەرەپێدانی، یەکەمین پێشوەشانی ١.٠.٠ لە مانگی تەمموزی هەمان ساڵدا بڵاو کرایەوە و مۆڵگەی phpBB گوێزرایەوە بۆ SourceForge.net.

phpBB 1.0.0 لە کانونی یەکەم ئەو ساڵەدا وەشێندرا. دواترین وەشانی زنجیرەی ١ کە وەشانی ١.٤.٤ بوو لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١ وەشێندرا. لەو ماوەیەدا چەند داڕێژەرێکی تر وەک پەرەپێدەر بەشدارییان لە پەرەپێدانی phpBB کرد.

لە شوباتی ٢٠٠١ phpBB 2.0 لە سفرەوە دەستکرایەوە بە داڕشتنی. دوای ساڵێک لە پەرەپێدانی phpBB 2.0.0 لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٢ وەشێندرا.

کارکردن لەسەر phpBB 3.0.x لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٢ەوە دەستی پێکرد. لەسەرەتاوە وا بڕیار بوو کە وەک وەشانی ٢.٢ بوەشێندرێت.

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥، Paul Ownd وازی لە پێشڕەویکردنی تیمی پەرەپێدەران هێنا و Meik Sievertsen جێگەی گرتەوە. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٠دا وەشانی ٣.٠.٨ بە فەرمی بڵاوکرایەوە.[١]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.phpbb.com/community/viewtopic.php?f=14&t=2111068

سەرچاوە[دەستکاری]