بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پیەر سیمۆن لاپلاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیەر سیمۆن لاپلاس
لەدایکبوون (1749-03-23) 23ی ئازاری 1749
مردن٥ی ئازاری ١٨٢٧(١٨٢٧-٠٣-٠٥) (٧٧ ساڵ ژیاوە)
پاریس
بوارەکانئەستێرەناسی و ماتماتیک
ڕاوێژکارە ئەکادیمییەکانجان لێرۆند دالامبر
قوتابییە ناودارەکانسیمۆن دێنیس پواسۆن
ناپۆلیۆن بۆناپارت
واژوو
پیەر سیمۆن لاپلاس
Minister of the Interior
لە پۆستدا بووە
١٢ تشرینی دووەم ١٧٩٩  ٢٥ کانوونی یەکەم ١٧٩٩
پێشینە Nicolas Marie Quinette
پاشینە Lucien Bonaparte

پیەر-سیمۆن، مارکی دوو لاپلاس(بە فەڕەنسی: Pierre-Simon, marquis de Laplace) (٢٣ی ئازاری ١٧٤٩ – ٥ی ئازاری ١٨٢٧) زانایەکی فەڕەنسی بوو کە کارەکانی کاریگەرییەکی زۆر گەورەیان لەسەر پەرەپێدانی فیزیک، ئەستێرەناسی، ماتماتیک، ئەندازیاری، ئامار و فەلسەفەدا ھەبوو. لاپلاس کارەکانی زانایانی پێش خۆی لە کتێبێکی پێنج بەرگی میکانیکی ئاسمانیدا (١٧٩٩–١٨٢٥) کۆ کردەوە و پەرەی پێ دا. ئەم کارە خوێندنەوەی میکانیکی کلاسیکی لە شێوازی ئەندازەیییەوە بۆ شێوازێکی پشتبەستوو بە جیاکاری و تەواوکاری گۆڕی و بۆ چارەسەرکردنی زۆر پرسیاری تر ڕێگای کردەوە. ھەروەھا پەرەی بە کارەکانی ئایزک نیوتن دا و بەڵگەی زیاتری بۆ پشتڕاستکردنەوەی کارەکانی ئەو خستەڕوو.[١] لە زانستی ئاماریشدا، لێکدانەوەی ئەگەری بەیزی بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ئەوەوە گەشەی پێ درا.[٢] لاپلاس ھاوکێشەی لاپلاسی ناساند؛ و لە پێشەنگەکانی تەبدیلی لاپلاس بوو، ئامرازێک کە ئێستا لە زۆرێک لە لقەکانی فیزیکی ماتماتیکیدا بەکار دێت. ھەروەھا ژمێرەگەری دیفرانسیێلی لاپلاس، کە لە ماتماتیکدا زۆر بەکاردێت، بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. ناوبراو لە یەکەم زانایان بوو کە بیرۆکەیەکی ھاوشێوەی کونەڕەشی پێشنیار کرد؛[٣] تا ڕادەیەک کە ستیڤن ھاوکینگ وتوویەتی: «لاپلاس بە شێوەیەکی بنەڕەتی بوونی کونەڕەشەکانی پێشبینی کردبوو.» ھەروەھا، توێژینەوەکانی نیوتنی لەسەر خێرایی دەنگ ڕاست کردەوە و ئەنجامێکی وردتری بەدەستھێنا.[٤] لاپلاس بە یەکێک لە گەورەترین زاناکانی مێژوو دادەنرێت. زۆرجار بە «نیوتنی فەڕەنسا» ناوی دەبەن، چونکە توانای سروشتیی ناوازەی ئەو لە ماتماتیکدا لە زۆربەی ھاوچەرخەکانی بەرزتر بوو.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Forrister، Thomas (٢٨ی ئازاری ٢٠١٨). «Happy Birthday, Pierre-Simon Laplace». COMSOL (بە ئینگلیزی). لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. Stigler, Stephen M. (1986). The History of Statistics: The Measurement of Uncertainty before 1900. Harvard University Press, Chapter 3.
  3. Montgomery، Colin؛ Orchiston، Wayne؛ Whittingham، Ian (٢٠٠٩). «Michell, Laplace and the Origin of the Black Hole Concept». Journal of Astronomical History and Heritage (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٢ (2): ٩٠–٩٦. doi:١٠.٣٧٢٤/SP.J.١٤٤٠-٢٨٠٧.٢٠٠٩.٠٢.٠١. ISSN ١٤٤٠-٢٨٠٧. S2CID ٥٥٨٩٠٩٩٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. Finn، Bernard S. (١٩٦٤). «Laplace and the Speed of Sound». Isis (بە ئینگلیزی). ٥٥ (1): ٧–١٩. doi:١٠.١٠٨٦/٣٤٩٧٩١. ISSN ٠٠٢١-١٧٥٣.
  5. Clerke، Agnes Mary (1911). «Laplace, Pierre Simon» . Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). بەرگی 16 (چاپی 11th). لاپەڕە 200–202.