پیەر دە فێرما
| پیەر دە فێرما | |
|---|---|
| بە فەرەنسی: Pierre de Fermat | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٦٠٧ Beaumont-de-Lomagne، فەڕەنسا |
| مردن | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٦٦٥ (٥٨ ساڵ ژیاوە) Castres، فەڕەنسا |
| شوێنی ناشتن | Castres |
| ھاوسەر | Louise de Long |
| منداڵ | Samuel de Fermat |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی لاتینی، زمانی فەڕەنسی |
| زمانی نووسین | زمانی فەڕەنسی |
| پیشە | ماتماتیکزان، پارێزەر، دادوەر، polyglot، دادوەر |
| شوێنی کارکردن | Parliament of Toulouse |
| پەروەردە | Old University of Orléans |
| پلەی ئەکادیمی | Bachelor of Laws |
| Academic major | civil law |
| نەژاد | |
| شاکارەکان | Fermat's principle، دوا تیۆرمی فێرما، تیۆرمی بچووکی فێرما، Fermat point، ژمارەی فێرما |
| کارتێکراوە لەلایەن | دیۆفانتوس، جێرۆلامۆ کاردانۆ، François Viète |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | cremation |
| وێنا کرا | Portrait of Pierre de Fermat |
| دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://hsm.stackexchange.com/tags/fermat |
پیەر دە فێرما (بە فەڕەنسی: Pierre de Fermat) ماتماتیکزانێکی فەڕانسەوی بوو کە ژمارەی فێرما و دوا تیۆرمی فێرما و تیۆرمی بچووکی فێرما بە ناوی ئەوەوە ناسراون. بەشداریی ئەو لە پێشکەوتنی لقە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیکدا تا ڕادەیەک زۆرە کە بە مەزنترین ماتماتیکزانی سەدەی ١٧ دادەنرێت.
فێرما لەگەڵ زانایانی سەردەمی خۆیدا پەیوەندییەکی زانستیی بەھێزی ھەبوو و بیرۆکە و کارەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر گەشەکردنی شێوازی بیرکردنەوەی زانایانی سەردەمی خۆیدا دانا. ھەروەھا، بە ھاوکاریی پاسکال، بناغەی تیۆریی ئەگەرییان دانا.
ژیاننامە
[دەستکاری]پیەر دە فێرما ساڵی ١٦٠١ لە شاری بۆمۆن-دۆلۆمان لە فەڕەنسا لەدایک بوو. ئەو خانووەی کە فێرما تێیدا لەدایک بوو، کە مێژووی بنیاتنانی بۆ کۆتایی سەدەی پانزدەھەم دەگەڕێتەوە، ئەمڕۆ بووەتە مۆزەخانە. فێرما خەڵکی ناوچەی گاسکۆنی بوو. باوکی، دۆمینیک فێرما، بازرگانێکی دەوڵەمەندی چەرم بوو و سێ جار، ھەر جار بۆ ماوەی ساڵێک، وەک یەکێک لە چوار کۆنسوڵی شاری بۆمۆن-دۆلۆمان خزمەتی کرد. دایکی کلێر دە لۆنگ بوو.[١] پیەر یەک برا و دوو خوشکی ھەبوو و بە گومانێکی زۆرەوە دەوترێت کە سەردەمی منداڵی و گەورەبوونیشی لە ھەمان شاری لەدایکبوونی بەسەر بردووە. لە ساڵی ١٦٢٣دا چووە زانکۆی ئۆرلێئان و لە ساڵی ١٦٢٦دا بڕوانامەی کارناسی یاسای شارستانی وەرگرت. پاشان چوو بۆ شاری بۆردۆ، و لەوێ بوو کە یەکەم توێژینەوەکانی لە بواری ماتماتیک دەست پێ کرد. لە ساڵی ١٦٢٩دا، وەشانێکی نوێی کاری ئاپۆلۆنیوس بە ناوی De Locis Planis پێشکەش بە یەکێک لە ماتماتیکزانانی بۆردۆ کرد. لە بۆردۆدا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ماتماتیکزانی بەناوبانگ ژان دە بۆگراند ھەبوو. لە ھەمان ماوەدا، فێرما توێژینەوەی گرنگی لەسەر بەھاکانی بەرزترین و کەمترین (ماکسیمۆم و مینیمۆم) کرد و ئەنجامەکانی بۆ ئێتیێن دێسپانیا نارد کە ئەویش حەز و سەرنجێکی زۆری بۆ ماتماتیک ھەبوو. مانەوەی فێرما لە بۆردۆ تەنھا بۆ خوێندن و توێژینەوە نەبوو؛ لەوێ بە شێوەیەکی زۆر کاریگەری لە کار و بیرۆکەکانی ماتماتیکزانی ناوداری فەڕەنسی، فرانسوا ڤیێت، وەرگرت. ئەم کاریگەرییە دواتر ڕۆڵێکی گرنگی لە پەرەپێدانی بیرۆکە و شێوازە ماتماتیکییەکانی فێرما گێڕا.[٢]
لە ساڵی ١٦٣٠دا، فێرما پۆستی ڕاوێژکاری لە پارلەمانی تۆلۆز وەرگرت؛ پارلەمانی تۆلۆز یەکێک بوو لە دادگاکانی باڵای دادوەری لە فەڕەنسا. لە ئایاری ١٦٣١دا، لەلایەن ژووری گەورەی پارلەمانەوە سوێندی پۆستەکەی خوارد و تا کۆتایی ژیانی لە ھەمان پۆستدا مایەوە. بەھۆی ئەم پۆستە و پایە کۆمەڵایەتییە نوێیەی، ناوی لە پیەر فێرماوە گۆڕی بۆ پیەر دە فێرما. لە ١ی حوزەیرانی ١٦٣١دا، فێرما لەگەڵ لۆیز دە لونگ (Louise de Long) ھاوسەرگیری کرد؛ لۆیز دە لونگ خزمێکی دووری دایکی فێرما، کلێر دە فێرما، بوو. ئەوان ھەشت منداڵیان بوو، بەڵام تەنھا پێنج کەسیان ژیاون: کلیمەنت-ساموێل، ژان، کلێر، کاترین و لۆیز. [٣][٤][٥]
فێرما خوێندکاری بواری یاسا بوو و پیشەی سەرەکییەکەی پەیوەندی بە یاساوە ھەبوو؛ بۆیە ماتماتیک بۆی پیشە نەبوو، بەڵکوو خولیای ماتماتیک بوو و حەزێکی تایبەتی بۆ ھەبوو. بەڵام ئەم حەزەی بۆ ماتماتیک وای کرد کە ببێتە یەکێک لە زاناکانی کاریگەر لە بوارەکانی ئەندازەی شیکارانە، تیۆریی ئەگەر، تیۆریی ژمارەکان و ژمێرە و بەشدارییەکی گرنگ لە پەرەپێدانی ئەم بوارانەدا بکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «When Was Pierre de Fermat Born? | Mathematical Association of America». maa.org. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Chad (٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «Pierre de Fermat Biography - Life of French Mathematician». totallyhistory.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Fermat, Pierre De». encyclopedia.com. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Davidson، Michael W. «Pioneers in Optics: Pierre de Fermat». micro.magnet.fsu.edu. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Pierre de Fermat's Biography». famousscientists.org. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Pierre de Fermat»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ماتماتیک
- دەروازەی تیۆریی ژمارەکان
- دەروازەی فیزیک
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی فەلسەفە
| ئەم ماتماتیکزان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |