پیشۆک
ڕواڵەت
پیشۆک | |
---|---|
![]() | |
کورتەناو | C. haussknechtii |
ناوی پۆلێنکردن | Crocus haussknechtii |
پلەی پۆلێنکردن | جۆر |
پۆلێنکردنی باوان | Crocus |
پیشۆک (Crocus haussknechtii Boiss) گیایەکە کە گەڵای درێژی ھەیە و وەک پیاز سەلک دەکات.[١] لە تیرەی زەعفەرانە.[٢] لە کوردستان و بەگشتی لە ناوچە شاخاوییەکانی زاگرۆس دەڕوێت. ئەم ڕوەکە دەخورێت و لە وەرزی بەھاردا سەلکەکەی بە گیاکەن ھەڵدەکنرێت و دەخورێت.[٣]
لە کلتووردا
[دەستکاری]پیشۆک چون لە ناو خەڵکدا بەباشی ناسراوە لەڕووی ڕوەکناسیی ئیتنیکییەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە و لە وێژەی کوردیدا، چ لە بەشی نووسراو و چ زارەکی، ڕەنگدانەوەی ھەبووە.
مەحوی لە شێعرێکدا ئاماژە بەم ڕوەکە دەکات و دەڵێت:
گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاھید لەگەڵ بێ
دەبێ جەننەت بە دەشتی شنگ و پیشۆک
ناوەکان
[دەستکاری]پیشۆک چەند ناوی ھەیە و لە شوێنی جۆراوجۆر بە ناوی تر وەک پیڤۆک، پیفۆک، پیشۆکە و ھاپڵۆک بانگ دەکرێت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «پیشۆک»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢٥.
- ^ فرهادی، مرتضی (٢٠ی شوباتی ٢٠١٥). «جیغالاسمک (جوغاسم، پیشوک، پیقُک، چیدم، مرتضی فرهادی*سیاوش امینی، طیب خالدی، مرتضی ڕشیدی، شجاع امیری، افشین شیراوند، ایرج جمشیدی، فهد کمالوندی، علی گاورسینی، امیر مرادی، خانم جلیلیان، اکرم احمدی دارام ڕ». فصلنامه علوم اجتماعی (بە فارسی). ٢١ (67): ١٧–٧٢. doi:١٠.٢٢٠٥٤/qjss.٢٠١٥.١٢٣٤. ISSN ١٧٣٥-١١٦٢.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «Kurd Flora | Kurd Flora». web.archive.org. ٩ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)