پیسبوونی ڕووناکی

پیسبوونی ڕووناکی بریتییە لە بوونی ھەر ڕووناکییەکی دەستکردی نەخوازراو، نەگونجاو، یان زیادەڕۆ.[١][٢] زاراوەی پیسبوونی ڕووناکی ئاماژەیە بۆ کاریگەرییەکانی ھەر سەرچاوەیەکی ڕووناکی کە بە خراپی جێبەجێ کراوە، لە ڕۆژ یان شەودا. پیسبوونی ڕووناکی دەکرێ نەک تەنھا وەک دیاردەیەک ببینرێت کە لە ئەنجامی سەرچاوەیەکی دیاریکراو یان جۆرێک لە پیسبوونەوە دروست دەبێت، بەڵکو وەک جۆرێکە لە کاریگەرییە فراوانتر و بەکۆمەڵەکانی سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی پیسبوون.[٣]
ھەرچەندە ئەم جۆرە پیسبوونە دەتوانێت بە درێژایی ڕۆژ بوونی ھەبێت، بەڵام کاریگەرییەکانی لە شەودا بە پێچەوانەی تاریکایی ئاسمانەوە گەورەترە. مەزەندە کراوە کە ٨٣٪ی خەڵکی جیھان لەژێر ئاسمانی پیسبوو بە ڕووناکیدا بژین.[٤][٥] ئەو ناوچەیەی کە بەھۆی ڕووناکی دەستکردەوە کاریگەری لەسەرە، بەردەوام لە تەشەنەسەندن و زیادبووندایە.[٦] توێژینەوەکان دەری دەخەن کە ناوچە شارییەکان زیاتر مەترسییان لەسەرە بەھۆی ئەم پیسبوونەوە.[٧] لە ئاستی جیھانیدا لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠١٧ بەلایەنی کەمەوە بە ڕێژەی ٤٩٪ زیادی کردووە.[٨]
پیسبوونی ڕووناکی بەھۆی بەکارھێنانی ناکارامە یان ناپێویست لە ڕووناکی دەستکرد دروست دەبێت.[٩][١٠]
پێناسەکان
[دەستکاری]پیسبوونی ڕووناکی بریتییە لە بوونی ڕووناکی دەستکردی مرۆیی لە دۆخی تاریکدا.[١١][١٢]
ئەم زاراوەیە زۆرترین جار لە پێوەندی لەگەڵ لە ژینگەی دەرەوە بەکاردێت، بەڵام بۆ ئاماژەکردن بە ڕووناکی دەستکردی ناوماڵیش بەکاردێت. پیسبوونی ڕووناکی لە کێبڕکێدایە لەگەڵ تیشکی ئەستێرەکان لە ئاسمانی شەودا و زاڵدەبێت بەسەر تیشکی ئەستێرەکان، کاریگەری دەکاتە سەر ڕوانگە ئەستێرەناسییەکان،[١٣] و وەک ھەر جۆرێکی تری پیسبوون، ئیکۆسیستمەکان تێکدەدات و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ھەیە.[١٤][١٥][١٦] پیسبوونی ڕووناکی کاریگەرییەکی لاوەکی شارستانییەتی پیشەسازییە. سەرچاوەکانی بریتین لە ڕووناکی دەرەوەی بینا و ناوەوە، ڕیکلامی بازرگانی، ڕووناکی ناوچەی دەرەوە (وەک وەستانی ئۆتۆمبێل)، ئۆفیس، کارگە، ڕووناکی سەرشەقام و شوێنە وەرزشییە ڕووناککراوەکان. زۆرترین کاریگەری لە ناوچە پیشەسازییە چڕەکان و دانیشتووانی ئەمریکای باکوور، ئەورووپا، ئاسیا لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا وەکو تاران و قاھیرە ھەیە. ھۆشیاری لەبارەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی پیسبوونی ڕووناکی لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەھەمەوە دەستیپێکرد،[١٧] بەڵام ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی تا ساڵانی ١٩٥٠ دەستی پێ نەکرد.[١٨]
نزیکەی ٨٣٪ی خەڵک، لەنێویاندا ٩٩٪ ئەورووپی و ئەمریکییەکان، لەژێر ئاسمانی پیسکراوی ڕووناکیدا دەژین کە زیاتر لە ١٠٪ی ئاسمانەکەیان ڕووناکترە لە تاریکایی سروشتی. ٨٠٪ی خەڵکی ئەمریکای باکوور ناتوانن گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری ببینن.[١٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Advancing responsible outdoor lighting». International Dark-Sky Association (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Smith، Keith T.؛ Lopez، Bianca؛ Vignieri، Sacha؛ Wible، Brad (٢٠٢٣). «Losing the darkness». Science. ٣٨٠ (6650): ١١١٦–١١١٧. Bibcode:٢٠٢٣Sci...٣٨٠.١١١٦S. doi:١٠.١١٢٦/science.adi٤٥٥٢. PMID ٣٧٣١٩٢٢٠.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ «Light Pollution: All You Need to Know About it | Stanpro». Stanpro (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Falchi، Fabio؛ Cinzano، Pierantonio؛ Duriscoe، Dan؛ Kyba، Christopher C. M.؛ Elvidge، Christopher D.؛ Baugh، Kimberly؛ Portnov، Boris A.؛ Rybnikova، Nataliya A.؛ Furgoni، Riccardo (١ی حوزەیرانی ٢٠١٦). «The new world atlas of artificial night sky brightness». Science Advances. ٢ (6): e١٦٠٠٣٧٧. arXiv:١٦٠٩.٠١٠٤١. Bibcode:٢٠١٦SciA....٢E٠٣٧٧F. doi:١٠.١١٢٦/sciadv.١٦٠٠٣٧٧. ISSN ٢٣٧٥-٢٥٤٨. PMC ٤٩٢٨٩٤٥. PMID ٢٧٣٨٦٥٨٢.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی); نرخی|arxiv=بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Pain، Stephanie (٢٣ی ئازاری ٢٠١٨). «There goes the night». Knowable Magazine. Annual Reviews. doi:١٠.١١٤٦/knowable-٠٣٢٢١٨-٠٤٣٦٠١. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Kyba، Christopher C. M.؛ Kuester، Theres؛ Sánchez de Miguel، Alejandro؛ Baugh، Kimberly؛ Jechow، Andreas؛ Hölker، Franz؛ Bennie، Jonathan؛ Elvidge، Christopher D.؛ Gaston، Kevin J.؛ Guanter، Luis (تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Artificially lit surface of Earth at night increasing in radiance and extent». Science Advances. ٣ (11): e١٧٠١٥٢٨. Bibcode:٢٠١٧SciA....٣E١٥٢٨K. doi:١٠.١١٢٦/sciadv.١٧٠١٥٢٨. PMC ٥٦٩٩٩٠٠. PMID ٢٩١٨١٤٤٥.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Han، Pengpeng؛ Huang، Jinliang؛ Li، Rendong؛ Wang، Lihui؛ Hu، Yanxia؛ Wang، Jiuling؛ Huang، Wei (١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «Monitoring Trends in Light Pollution in China Based on Nighttime Satellite Imagery». Remote Sensing (بە ئینگلیزی). ٦ (6): ٥٥٤١–٥٥٥٨. Bibcode:٢٠١٤RemS....٦.٥٥٤١H. doi:١٠.٣٣٩٠/rs٦٠٦٥٥٤١. ISSN ٢٠٧٢-٤٢٩٢.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Sánchez de Miguel، Alejandro؛ Bennie، Jonathan؛ Rosenfeld، Emma؛ Dzurjak، Simon؛ Gaston، Kevin J. (کانوونی دووەمی ٢٠٢١). «First Estimation of Global Trends in Nocturnal Power Emissions Reveals Acceleration of Light Pollution». Remote Sensing (بە ئینگلیزی). ١٣ (16): ٣٣١١. Bibcode:٢٠٢١RemS...١٣.٣٣١١S. doi:١٠.٣٣٩٠/rs١٣١٦٣٣١١. ISSN ٢٠٧٢-٤٢٩٢.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی);|hdl-access=پێویستی بە|hdl=ھەیە (یارمەتی) - ↑ Kaushik، Komal؛ Nair، Soumya؛ Ahamad، Arif (ئەیلوولی ٢٠٢٢). «Studying light pollution as an emerging environmental concern in India». Journal of Urban Management. ١١ (3): ٣٩٢–٤٠٥. doi:١٠.١٠١٦/j.jum.٢٠٢٢.٠٥.٠١٢. ISSN ٢٢٢٦-٥٨٥٦.
{{cite journal}}:|hdl-access=پێویستی بە|hdl=ھەیە (یارمەتی) - ↑ Chepesiuk، Ron (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩). «Missing the Dark: Health Effects of Light Pollution». Environmental Health Perspectives (بە ئینگلیزی). ١١٧ (1): A٢٠-٧. doi:١٠.١٢٨٩/ehp.١١٧-a٢٠. ISSN ٠٠٩١-٦٧٦٥. PMC ٢٦٢٧٨٨٤. PMID ١٩١٦٥٣٧٤.
- ↑ Verheijen، F. J. (١٩٨٥). «Photopollution: Artificial light optic spatial control systems fail to cope with. Incidents, causation, remedies». Experimental Biology. ٤٤ (1): ١–١٨. PMID ٣٨٩٦٨٤٠.
- ↑ Cinzano، P.؛ Falchi، F.؛ Elvidge، C. D.؛ Baugh، K. E. (٢٠٠٠). «The artificial night sky brightness mapped from DMSP Operational Linescan System measurements» (PDF). Monthly Notices of the Royal Astronomical Society. ٣١٨ (3): ٦٤١–٦٥٧. arXiv:astro-ph/٠٠٠٣٤١٢. Bibcode:٢٠٠٠MNRAS.٣١٨..٦٤١C. doi:١٠.١٠٤٦/j.١٣٦٥-٨٧١١.٢٠٠٠.٠٣٥٦٢.x. S2CID ١٥٦٧٩٢٣٤. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی); نرخی|arxiv=بپشکنە (یارمەتی) - ↑ «Light Pollution». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Khan، Amina (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «Artificial lights are eating away at dark nights — and that's not a good thing». Los Angeles Times. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «The future looks bright: light pollution rises on a global scale». Reuters. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە – لەڕێگەی www.reuters.com.
- ↑ Lamphar، Héctor؛ Kocifaj، Miroslav؛ Limón-Romero، Jorge؛ Paredes-Tavares، Jorge؛ Chakameh، Safei Diba؛ Mego، Michal؛ Prado، Natalia Jorgelina؛ Baez-López، Yolanda Angélica؛ Diez، Emiliano Raúl (١ی شوباتی ٢٠٢٢). «Light pollution as a factor in breast and prostate cancer». Science of the Total Environment. ٨٠٦ (Pt 4): ١٥٠٩١٨. Bibcode:٢٠٢٢ScTEn.٨٠٦٥٠٩١٨L. doi:١٠.١٠١٦/j.scitotenv.٢٠٢١.١٥٠٩١٨. PMID ٣٤٦٥٣٤٦١. S2CID ٢٣٩٠٠٣٦٧٧.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Guillemain، Amédée (١٨٦٤). Le Ciel, notions d'astronomie à l'usage des gens du monde et de la jeunesse. Paris: Librairie de L. Hachette et Cie. لاپەڕە ١٠١, ٣٨٣. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Portree، David. S. F. (٢٠٠٢). «Flagstaff's Battle for Dark Skies». The Griffith Observer (October, 2002).
- ↑ Yong، Ed (١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «How Animals Perceive the World». The Atlantic (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.