پیرمحەممەد (بۆکان)
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
پیر محەممەد زیارەتگا و مەزارێکی ئایینییە لە گوندی بوغدەداغی سەر بە شاری بۆکان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا (موکریان) و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان. زیارەتگاکە لە ١٥ کیلۆمەتری شاری بۆکانە. ئەم مەزارە دەگەرێتەوە سەر بە ھێرشی عەرەبەکان لە سەردەمی خولەفای ڕاشدین و داگیرکردنی ئێران و تێکشکانی ئیمپڕاتۆرییەتی ساسانی لەلایەن ئەوان. بەپێی ئەو ڕێژەیە لە کاتی ھێرشی عەرەب و داگیرکردنی ئێران، پیر محەممەد کە سەحابەی پێغەمبەری ئیسلام بووە لەم شوێنە شەھید بووە و کوژراوە و لەم شوێنە دا ناشتویانە. گۆڕەکە ھەر لە کۆنەوە بۆ ڕێز لێنان وەک زیارتگایەک لای خەڵکی ناوچەکە ناسراوە. زۆربەی گەشتیارانی، لە شار و گوندەکانی بۆکان و دەور و بەری ھەر لە کۆنەوە بەپێی پیادە بۆ زیارەتی گۆڕی پیر محەممەد دەچوون.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بوکان، تحریریه صدای (٧ی نیسانی ٢٠٢٠). «آرامگاه پیرمحمد بغده داغی از نگاه تاریخ و معماری+تصاویر». پایگاه خبری صدای بوکان (بە فارسی). لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.