بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پیاوان لە مەریخەوە ھاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیاوان لە مەریخەوە ھاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە
نووسەرجۆن گرەی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
چەشندەروونناسی
بڵاوکەرەوەHarperCollins
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
جۆری کتێبHardcover
لاپەڕەکان٢٨٦
ژپنک (ISBN)978-0-06-057421-5

پیاوان لە مەریخەوە ھاتوون، ژنانیش لە ڤینۆسەوە (بە ئینگلیزی: Men Are from Mars, Women Are from Venus) کتێبێکە ساڵی ١٩٩٢ لەلایەن نووسەری ئەمریکایی جۆن گرەی نووسراوە کە لەبارەی گرفت و کێشەکانی نێوان ژن و پیاوانە لە ژیانی ھاوسەریدا. ئەم کتێبە کێشە باوەکانی نێوان ژنان و پیاوان دەستنیشان دەکات و دەڵێت زۆربەی ئەم کێشانە لە جیاوازی دەروونی نێوان ڕەگەزی ژن و پیاو سەرچاوە دەگرێت، وەکوو ئەوە وایە کە ژنان و پیاوان لە دوو ھەسارەی جیاوازەوە ھاتبن و ھەندێک ڕێنمایی دەخاتە ڕوو بۆ پێکھێنانی پەیوەندییەکی سەرکەوتوو و باشتر تێگەیشتنی ھەر یەک لە ژنان و پیاوان لە ڕەگەزی بەرامبەریان و کەمکردنەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا.

ئەم کتێبە زۆرتر لە ١٥ میلیۆن دانەی لێ فرۆشراوە[١][٢] و بەپێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن بەرزترین پلەی لەنێوان کارە ناخەیاڵییەکانی دەیەی ١٩٩٠ بەدەستھێنا.[٣]

ڕا نەرێنییەکان

[دەستکاری]

نووسەر جولیا تی وود لە ساڵی ٢٠٠٢ وەڵامێکی ڕەخنەیی بڵاوکردەوە سەبارەت بەم کتێبەوە .[٤] لە بەرگی یەکەمی کتێبی جیاوازی بنەڕەتیدا، سیمۆن بارۆن - کۆھین سەبارەت بەم کتێبەوە دەڵێت: «ئەو ڕوانگەیەی کە پیاوان خەڵکی مەریخن و ژنان ڤینۆس جیاوازی نێوان دوو ڕەگەز زۆر توندڕەوانە پێشان دەدات. دوو ڕەگەز جیاوازن، بەڵام ئەوەندە جیاواز نین کە نەتوانن لە یەکتری تێبگەن».[٥]

وەرگێڕانەکان

[دەستکاری]

ئەم کتێبە لەلایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە پاسار شێرکۆ، دڵشاد شارباژیری، ئیبراھیم بەھائوددین، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Beaumont-Thomas، Ben (١٤ی شوباتی ٢٠١٧). «Interview to John Gray. How we made Men Are from Mars, Women Are from Venus». The Guardian. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «HarperCollins Catalogue [25th Anniversary]». HarperCollins. ٢٠١٧. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «Grisham ranks as top-selling author of decade». CNN.com. ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ Wood، Julia T. (Winter 2002). «A Critical Response to John Gray's Mars and Venus Portrayals of Men and Women». Southern Communication Journal. ٦٧ (2). Memphis, Tennessee: ٢٠١–٢١٠. doi:١٠.١٠٨٠/١٠٤١٧٩٤٠٢٠٩٣٧٣٢٢٩. OCLC ٩٣٦٩٠٤٧٢٨. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ Baron-Cohen, Simon (٢٠٠٤) [2003]. The Essential Difference. Male and Female Brains and the Truth about Autism. City of Westminster, London: Penguin UK. لاپەڕە ٩. ژپنک ٩٧٨-٠-١٤-١٩٠٩٤٤-٨. ISBN 0-14190944-7. Pp. 223, 246. {{cite book}}: بەستەری دەرەکی لە |origyear= و |وتەگێڕانەوە= (یارمەتی)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]