بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پۆگرۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆگرۆم
بابەتی لاوەکیدژە سامییەت
ڕووداوە بەرچاوەکانAnti-Jewish pogroms in the Russian Empire، Pogroms during the Russian Civil War، ھۆلۆکۆست
ئامانجی ھەیەکۆمەڵکوژی

پۆگرۆم (بە ڕووسی: погром؛ یان громить، بە واتای: «تێکدان و وێرانکردنی بە زەبر») زاراوەیەکە بە واتای «کۆمەڵکوژیی پلان بۆ داڕێژراو» دێت و بریتییە لە کردەوەی توندوتیژیی بەرفراوان کە لە شێوەی ئاژاوەی ئاراستەکراودا دژ بە کۆمەڵێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت، جا ئەو کۆمەڵە نەتەوەیی بن، ئایینی بن، یان ھی تر. ئەم کردەوانە وێرانکردنی ماڵ، شوێنی کار و ناوەندە ئایینییەکانیان لەخۆدەگرێت. لەوانەیە خۆڕسکانە یان بە مەبەست و پیلانی پێشوەختە ڕووبدەن، و زۆرجار بە داپۆشین و تەنانەت هاندانی دەوڵەت یان پۆلیس ئەنجام دەدرێن.

لە ڕووی مێژووییەوە، زاراوەی پۆگرۆم (Pogrom) لە زمانی ئینگلیزیدا زۆرجار بۆ ئاماژەدان بە کردەوەی توندوتیژیی بەرفراوان دژ بە جوولەکەکان بەکارهاتووە جا خۆڕسکانە بێت یان بە پیلانی پێشوەختە. بەڵام ئەم زاراوەیە بۆ ئاماژەدان بە ڕووداوی هاوشێوە دژ بە کەسانی دیکەش بەکارهاتووە، کە زۆربەیان کەمینەکانن. ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە زۆرجار توندوتیژیی جەستەیی ئاراستەکراویان تێدایە دژ بە خەڵک، تەنانەت دەگاتە کوشتن و کۆمەڵکوژیی. [١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]