پۆپیولیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەرێکی بزووتنەوەی نێونەتەوەیی داگیرکاری کە نموونەی کۆمەڵەیەکی چەپی پۆپیولیزمن.

پۆپیولیزم مەبەست لێی لە کۆمەڵە هەڵوەستەیەکی سیاسییە کە تێیدا خۆی لەگەڵ بەرەی گەلدا دەبینێت و زۆربەی کات ئەو بەرەیەش لە دژی دەسەڵات یان چینی نوخبە دەجووڵێنێت.[١] دەستەواژەی پۆپولیزم لە دوای سەدەی نۆزدەهەم بەربڵاوبوو، هەروەها کۆمەڵێک کەسایەتیی و حیزبی سیاسیی دەهاتنە ناو پۆلینی پۆپولیزمەوە. تا ئێستا لە ڕوانگەی زانستی سیاسیی و زانستە کۆمەڵایەتییەکان کۆمەڵێک پێناسەی جیاواز بۆ پۆپیولیزم کراوە، هەندێک لە پسپۆڕان لە پێناسەی ئەو دەستەواژەیە دەڵێن کە بە مانای ڕەتکردنەوە بەیەکەوە دێت.

لە دەیەی ١٩٦٠ ئەوا دەستەواژەی پۆپیولیزم زۆر بەربڵاوبوو لە نێوان پسپۆڕانی زانستە سیاسییەکان، ئەمەش بەتایبەت لە ناو وڵاتانی ڕۆژا وابوو. لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم، دەستەواژەکە بە زۆری بەسەر پارتە لیبرال دیموکراتەکان دەچەسپا. لە ئەمڕۆدا و لە سەدەی ٢١، مشتوومڕ کەوتە سەر دەستەواژەکە بەتایبەتیش لە ئەورووپا و ئەمریکا، ئەمەش لەبەر ئەوەی پۆپیولیزم بۆ حیزبە ڕاستڕەو، چەپ و ناوەڕاستەکان بەکاردەهات کە ئالنگاری حیزبە دەسەڵاتدارەکانیان دەکرد.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "What is populism, and what does the term actually mean?". BBC News (بە ئینگلیزی). 2018-03-06. Retrieved 2022-04-06.
  2. ^ Berman, Sheri (11 May 2021). "The Causes of Populism in the West". Annual Review of Political Science. 24 (1): 71–88. doi:10.1146/annurev-polisci-041719-102503.