پۆل پۆگبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆل لابیلی پۆگبا لەدایکبووی ١٥ی ئازاری ١٩٩٣، یاریزانی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێی فەڕەنسییە، پۆل پۆگبا یاری بۆ یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا دەکات، شوێنی یاریکردنی پۆگبا ھێڵی ناوەڕاستە و بەرزی باڵاشی ١٫٨٨سم و لەیانەکەی درێسی ژمارە ٦ دەپۆشێت. لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ پۆل پۆگبا بەباشترین یاریزانی لاو ھەڵبژێردرا.[١] لە ئابی ٢٠١٦ لەیانەی یوڤانتۆسی ئیتالییەوە ڕوویکردە یانەی مانچستەر بەبڕی ٨٩ میلیۆن پاوەند کە ڕیکۆردی گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ پێش ئەوەی نیماڕ[٢]

یانەکان[دەستکاری]

پۆل پۆگبا لەوەتەی ٢٠١٢ەوە یاری بۆ یانەی یۆڤینتۆسی ئیتالی دەکات و بەڵام بەر لە یۆڤینتۆس یاری بۆچەندین یانەی دی کردووە لەوانە:

  • (Roissy-en-Brie) لە ساڵانی ١٩٩٩ تاکوو ٢٠٠٦
  • (Torcy) ٢٠٠٦-٢٠٠٧
  • (Le Havre) لە ٢٠٠٧ تاکوو ٢٠٠٩
  • مانچستەر یونایتد لە ٢٠٠٩ تاکوو ٢٠١١ و لە سێ یاری بەشداربوو و ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد.

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

یۆڤینتۆس[دەستکاری]

  • خولی پلەیەکی ئیتالی (سێریا ئەی) -٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤
  • جامی سووپەری ئیتالی ٢ جار لە ساڵانی ٢٠١٢, ٢٠١٣

ھەڵبژاردەی نیشتمانیی فەرەنسا[دەستکاری]

  • جامی جیھانی بۆ یاریزانانی خوارتەمەن ٢٠ ساڵ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]