پۆلێنی ئاماری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێ پەڕە یا ھێڵی پۆلێنکەری H2، H1 و H3 H2 و H3 سەرکەوتوو بوون لە پۆلێنی خاڵەکاندا. بەڵام H3 حاشیەیەکی دڵنیایی گەورەتری ھەیە.
پۆلێنکەرێکی ئاماری لەم وێنەیەدا خاڵە ڕەشەکان لە خاڵە ناوسپییەکان جیا دەکاتەوە.

پۆلێنی ئاماری (بە ئینگلیزی: Statistical Classification) بریتییە لە ھەندێک ئەلگۆریتمی شیکاریی دراوە و زانستی ئامار بۆ پێشبینیی پۆلی دراوەکان. لە پۆلێنکردندا بە پێچەوانەی ڕێگرێشن ژمارەیەک پێشبینی ناکرێت، بەڵکوو دەستە یا پۆلی دراوەکان دەدۆزرێتەوە. نموونەی پرسیاری پۆلێنکردن لە پیشەسازیدا زۆرن. دۆزینەوەی ئیمەیلی سپام نموونەیەکی باوی پۆلێنکردنە کە تێیدا ئیمەیلەکان دەخرێنە دوو پۆلەوە: ئیمەیلی ئاسایی و سپام. نموونەیەکی تر دۆزینەوەی ئەو ترانسئەکشنە بانکییانەن کە ئاسایی نین. یا ئەگەر کۆمپانیایەک بیھەوێت بزانێت ئایا موشتەرییەکانی لەگەڵی دەمێننەوە یا لە داھاتوودا لە شوێنێکی تر دەبن بە مشتەری، دەتوانێ ئەم پرسیارە بە ئەلگۆریتمێکی پۆلێنکردن وڵام بداتەوە.[١]

ئەلگۆریتمەکانی پۆلێنی ئاماری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Provost, F. , & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".
  2. ^ T. Hastie, R. Tibshirani, and J. Friedman, “The Elements of Statistical Learning,” Bayesian Forecast. Dyn. Model. , vol. 1, pp. 1–694, 2009.