بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیمانی لۆزان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە په‌یماننامه‌ی لۆزانەوە ڕەوانە کراوە)
پەیمانی لۆزان
سنورەکانی تورکیا بەپێی پەیماننامەی لۆزان.
ڕێکەوتی ئیمزاکردن٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣
Locationلۆزان، سویس
Conditionدوای پەسەندکردنی لەلایەن تورکیا و ھەرسێ لایەنی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن، پەیماننامەکە بۆ ئەو و دواتر بۆ ھەر واژووکارێکی زیادە لە کاتی پەسەندکردن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پارتەکان
ڕێکخەرکۆماری فەڕەنسا
زمانفەڕەنسی
Treaty of Lausanne at Wikisource
تابلۆی یادگاری ڕێکەوتننامەکە لە میوانخانەی شاتۆ دوئوشی شاری لۆزان.

پەیمانی لۆزان (بە فەڕەنسی: Traité de Lausanne) پەیماننامەیەکی ئاشتییە کە لە کاتی کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵانی ١٩٢٢–١٩٢٣ دانوستان لەسەر کراوە و لە کۆشکی ڕوومین،[١][٢] لە شاری لۆزان، سویسڕا، لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا واژوو کرا.[٣] ئەم پەیماننامەیە بە فەرمی ئەو ململانێیەی یەکلایی کردەوە کە لە سەرەتادا لەنێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کۆماری فەڕەنسی ھاوپەیمان و بەریتانیا و شانشینی ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن و شانشینی یۆنان و شانشینی یوگۆسلاڤیا و شانشینی ڕۆمانیا لە سەرەتای جەنگی جیھانییەوە ھەبووە.[٤] دەقی ڕەسەنی پەیماننامەکە بە زمانی فەرەنسییە.[٤] پەیمانەکە دەرئەنجامی ھەوڵی دووەمی ئاشتی بوو دوای پەیماننامەی شکستخواردوو و پەسەندنەکراوی سیڤەر کە ئامانجی دابەشکردنی خاکەکانی عوسمانی بوو. پەیماننامەی پێشووتر لە ساڵی ١٩٢٠ واژوو کرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن بزووتنەوەی نیشتمانیی تورکیاوە ڕەتکرایەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکە خەباتیان کرد. لە ئەنجامی جەنگی نێوان یۆنان و تورکیا، ئیزمیر وەرگیرایەوە و ئاگربەستی مودانیا لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ ڕاگەیەندرا.[٥][٤] لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و ڕامیارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستەمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستەمی مافی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە بابەتی کورد و کێشە ڕەواکەیدا و نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سیڤەر بێتە دی. لە ڕاستیدا لە ھیچ بەشێکی ئەم پەیمانەدا ھیچ ناوێک لە گەلێک بە ناو کورد نەھاتووە. دەقەکانی پەیماننامەکە لە چەندین شوێندا خەڵکی وڵاتی تورکیا بە تورک ناو دەبات وەک بڵێی ھیچ نەتەوەیەکی دیکە لەو وڵاتەدا نییە.

سەرکردە بەشداربووەکان

[دەستکاری]

چاودێرەکان:

بەشەکانی ڕێککەوتننامەکە

[دەستکاری]

پەیمانی لۆزان ١٤٣ پەیمانی لەخۆ گرتبوو کە دابەشکرابوون بەسەر چەند بەشێکی سەرەکیدا، لەوانە گەرووی تورکیا، کە دواتر بە پەیمانی مۆنترۆک لە ساڵی ١٩٣٦ ھەموار کرایەوە، ھەڵوەشاندنەوەی بەڵێننامەکان بە شێوەی ئاڵوگۆڕ، ھەروەھا ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لەنێوان یۆنان و تورکیا، و ئەو ڕێککەوتنە ھاوبەشانەی کە لەنێوان ھەردوو لایەن واژوو کراون، و ئەوانی تر. لە مەرجەکانی پەیماننامەکەدا سەربەخۆیی تورکیا و دیاریکردنی سنوورەکانی، ھەروەھا پاراستنی کەمینە خاچھەڵگرە ئۆرتۆدۆکسەکانی یۆنان لە تورکیا، و پاراستنی کەمینە موسڵمانەکان لە یۆناندا، ھەندێکیان لەم بەشانەدان:[٦] ھەروەھا تورکیا وازی لە قەرەبووی خەساری شەڕی یۆنان ھێنا و زلھێزەکان بەڵێنیان دا کوشتنی ئەرمەنییەکان و یۆنایییەکان وەک کۆمەڵکوژی بە فەرمی نەناسن. لۆزان بەوردی سنوورەکانی نێوان تورکیا و یۆنانی دیاری کرد بەڵام سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سووریا و عێراق دواخرا. قەرزەکانی ئیمپراتۆری عوسمانی بەسەر ئەو وڵاتانەی دروست بوو لە خاکی عوسمانی دابەش کرا، ھەموو ئەم قەرزانە سوویان لەسەر بوو بەڵام تورکیا لە دانەوەی ئەم سووە بەخشرا. پەیماننامەی لۆزان تورکیای خستە نێو ئەو وڵاتە دێمۆکراتیکانەی جیھانەوە کە پەیماننامەیان بۆ مادە ھۆشبەرەکان، ڕێگە ئاوییەکان، بابەتی پۆرنۆگرافی، تەلەگرافی بێتەل، ئەلکول و ھتد واژوو کردبوو. تورکیا بەڵێنی دا ڕێگە تڕانزیتییەکان بە ئازادی بھێڵێتەوە، ڕێز لە گۆڕی کوژراوەکانی شەڕ بگرێت و ڕێگە بۆ ئەو کەسانە خۆش بکات کە دەیانەوێ بۆ زیارەتی حەج بچنە شاری مەککە. ھەموو وڵاتە بەشداربووەکانی لۆزانیش بەڵێنیان دا دیلەکانی سەردەمی شەڕ بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان. بەپێی لۆزان ئەو کەسانەی بەھۆی دابەش بوونی ڕۆژھەڵاتی ناوین ئاوارە بووبوون دەیانتوانی سکاڵا بکەن تا ناسنامەی ئەو وڵاتەی پێیان خۆشە وەربگرن. جێی ئاماژەیە ژنە خێزاندارەکان بۆ وەرگرتنی ناسنامەی ھەر وڵاتێک دەبوا گوێڕایەڵی ھاوسەرەکەیان بن.

بەشەکانی ڕێککەوتننامەی لۆزان[٧]
بەشەکان Sections
پێشەکی
بەشی I بڕگە سیاسییەکان
بەشی II بڕگە دارایییەکان
بەشی III. بڕگە ئابوورییەکان
بەشی IV گەیاندن و پرسە پاکسازییەکان
بەشی V. دابینکارییە جیاجیاکان
بەشی IV. ڕێککەوتنی ڕێزگرتن لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون و کار و دەسەڵات
بەشی V ڕێککەوتنی بازاڕ
بەشی VI ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی ھاووڵاتی تورکی و یۆنانی
بەشی VII ڕێککەوتنی نێوان یۆنان و تورکیا ڕێزگرتنی قەرەبووکردنەوەی دوولایەنەی ھاووڵاتیان و گۆڕینەوەی گیراوانی شەڕ.
بەشی VIII جاڕنامە دەربارەی دەرکردنی لێبوردنی گشتی
بەشی IX جاڕنامە دەربارەی موڵکی موسڵمانانی ناو یۆنان
بەشی X جاڕنامە دەربارەی مەسەلە پاکسازییەکانی ناو تورکیا
بەشی XI جاڕنامە دەربارەی بەڕێوەبردنی دادپەروەری لە تورکیا
بەشی XII پرۆتۆکۆلی دابینکردنی ھەندێ دانپیانان دەربارەی دەوڵەتی عوسمانی

پرسە دڕکاوییەکان و بەرژەوەندییە تێکەڵاوەکان

[دەستکاری]

پەیمانی لۆزان لە چل و سێ و سەد بڕگە پێک ھاتووە کە لە چەند بەشی سەرەکیدا نووسراوە: کۆنفرانسی گەرووەکانی تورکیا، ئاڵوگۆڕکردنی ھەڵوەشاندنەوەی بەڵێننامەکان، ئاڵوگۆڕی دانیشتووان لەنێوان یۆنان و تورکیا، ڕێککەوتنەکان، نامە پێویستەکان، لە مەرجەکانی پەیماننامەکەدا سەربەخۆییی تورکیا لە پلەی یەکەمدا و دیاریکردنی سنوورەکانی وەک پێشتر. مادەکانی ٣٧ تا ٤٥ لە ڕێککەوتنی لۆزان گرنگترینیان بوون، چونکە باسیان لە مافی کەمینەکان دەکرد لەناو ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانیدا، لە ماددەی ٣٧دا ھاتووە: «میری تورکیا مافی دەرکردنی ھەر بڕیارێکی ھەیە کە نەگونجا لەگەڵ بڕیار و بەرژەوەندییەکانیدا».

پرسی کەمینەکان لە پەیماننامەی لۆزاندا

[دەستکاری]

بەپێی ماددەی ٣٨: «میری تورکیا بەڵێن دەدات بەرگری لە ماف و خاوەندارێتی و ئازادیی ھاووڵاتیانی تورکیا بکات بەبێ ڕەچاوکردنی زمان و ڕەگەز و ئایین».

لە ماددەی ٣٩ زیاتر دەڵێت: «میری تورکیا نابێت ڕێگری لە ھیچ کەسێک بکات کە ملکەچی سەروەری تورکیا بێت». دەتوانن بەشداری ھەر چالاکییەکی ئایینی، بازرگانی، ڕۆژنامەوانی، یان ڕامیاری بکەن.

«لە پەیمانی لۆزاندا باسی کورد و کوردستان نەکراوە، باسی ئەرمەنەکانیش نەکراوە، تەنانەت باسی پەیمانی سیڤەریش نەکراوە، بەڵام ناوەڕۆکی پەیمانی سیڤەر ھەڵدەوەشێتەوە بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا کورد وەک نەتەوە یان تەنانەت وەک کەمینەیەکی بچووک لە تورکیا دانپێدانراو نییە. خاڵێک ئەوەیە کە تورکیا دەبێ مافی زمانەوانی و ھەروەھا مافی کەمینەکانی جگە لە موسڵمانان دابین بکات. لۆزان وەک ئەوە باسی کوردی کردووە وەک ئەوەی کە نەبێت، تەنانەت ئەرمەنەکان ھەلومەرجیان باشتر بووە، چونکە ئەوان وەکوو کەمینەیەکی ئایینی لە تورکیا دانیان پێدانراوە و ناویان نەھاتووە، بەڵام وەکوو کەمینەیەک دانیان پێدانراوە.».[٨]

ڕەخنە لە پەیماننامەکە

[دەستکاری]

نووسەری تورک «کادر میسر ئۆغڵو» پەڕتووکێکی بە ناوی «پەیمانی لۆزان سەرکەوتن یان خزمەت؟» لەوێدا ڕەخنە لە پەیماننامەکە و ئەو کەسانە دەگرێت کە لەلایەنی تورکەوە سەرپەرشتی نووسینەکەی کردووە، بەو پێیەی پێی وایە تورکەکان بە پابەندبوونیان بە ئەرکەکانی پەیمانی لۆزان، دەستبەرداری سەرکردایەتیی موسڵمانان و جیھانی ئیسلامی بوون، و پارچە زەوییەکی بچووکیان لە بەرامبەردا پەسەند کردووە.[٩] ئەمە لە دۆخێکدایە کە مەرجی زلھێزەکان بۆ دانیشتن لەگەڵ تورکیا ئەوە بوو لەو وڵاتەدا حکوومەتێکی سێکۆلار دابمەزرێت.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Palais de Rumine». www.lonelyplanet.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «Palais de Rumine & Musée cantonal des Beaux-Arts». MySwitzerland.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. Xypolia، Ilia (٢٠٢١). «Imperial Bending of Rules: The British Empire, the Treaty of Lausanne, and Cypriot Immigration to Turkey». Diplomacy & Statecraft. ٣٢ (4): ٦٧٤–٦٩١. doi:١٠.١٠٨٠/٠٩٥٩٢٢٩٦.٢٠٢١.١٩٩٦٧١١. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 Treaty of Peace with Turkey signed at Lausanne، Lausanne, Switzerland، ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣، لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر)
  5. «Armistice of Mudanya». لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. https://web.archive.org/web/20210319181331/https://eipss-eg.org/%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B5-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%A7%D9%85%D9%84-%D9%84%D9%85%D8%B9%D8%A7%D9%87%D8%AF%D8%A9-%D9%84%D9%88%D8%B2%D8%A7%D9%86-1923/
  7. «Treaty Summary».
  8. https://www.kurdiu.org/ku/b/517350
  9. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.