پلانی کاری گشتگیری ھاوبەش
| پلانی کاری گشتگیری ھاوبەش | |
|---|---|
| بابەتی لاوەکی | بەرنامەی ئەتۆمی ئێران |
| کورتەناو | JCPOA |
| سەرناو | Joint Comprehensive Plan of Action، برنامه جامع اقدام مشترک |
| لە پێش | چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٤ی تەممووزی ٢٠١٥ |
| شوێنی بڵاوکردنەوە | ڤیێنا |
| کاتی ڕوودان | ١٤ی تەممووزی ٢٠١٥ |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران |
| ھۆکار | دانوستانەکان کە دەبنە ھۆی پلانی کاری گشتگیری ھاوبەش |
| دەبێتە ھۆکاری | شەڕی ئێران و ئیسرائیل |
| وێبگە | http://eeas.europa.eu/statements-eeas/2015/150714_01_en.htm |
پلانی کاری گشتگیری ھاوبەش (بە ئینگلیزی: Joint Comprehensive Plan of Action) (بە کورتی: JCPOA) یان (بە فارسی: برنامه جامع اقدام مشترک) (بە کورتی: برجام) بەڵگەنامەی ڕێککەوتنی قۆناغەکانی کۆتایی گفتوگۆکانە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە نێوان ئێران و وڵاتانی ٥+١ کە ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو، ئەڵمانیا پێکدەھێنن.
ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی کاتی ژنێڤ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بنیات نراوە کە ڕێککەوتنێکی کاتی بوو کە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ دامەزرا، کە تێیدا ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر وازھێنان لە بەشێک لە پلانە ئەتۆمییەکەی لە بەرامبەر ھەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە بەسەریدا سەپێنرابوو. ڕێککەوتنی کاتی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.[١] دواتر لایەنە دانوستانکارەکان ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی دانوستانەکان و یەکەم وادەی دیاریکرا بۆ ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤[٢] بەڵام دواتر کاتێک لایەنەکان گەیشتنە ئەم وادەیە لەگەڵ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان، وادەکە تا[٣] تەممووزی ٢٠١٥ درێژکرایەوە.
لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥، ئێران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێکردنی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ماوەی لایەنی کەم دە ساڵ و پشکنینی نێونەتەوەیی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە قبووڵ بکات. لە بەرامبەردا سزا نێونەتەوەیییەکان ھەڵدەگیرێن ئەگەر ئێران پابەندی مەرجەکان بێت. ھەروەھا ئێران لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ گرووپی ٥+١ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی سانتریفیوژەکانی کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاری دەھێنێت لە ١٩ ھەزارەوە بۆ ٦١٠٤، و بەپێی ڕێککەوتنەکە تەنھا ٥ ھەزار و ٦٠ دانەیان کارپێدەکات. ڕۆژی شەممە ١٥ی کانوون دووەمی ٢٠١٦ ڕێککەوتنی ئەتۆمی واژووکراوی نێوان تاران و زلھێزەکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەم شێوەیە دەستیکرد بە ھەڵگرتنی ئەو سزا ئابوورییانەی کە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە بەسەر تاراندا سەپێندرابوون.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «IAEA Head Reports Status of Iran's Nuclear Programme». الوكالة الدولية للطاقة الذرية. ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Louis Charbonneau and Parisa Hafezi (١٨ی تەممووزی ٢٠١٤). «Iran, powers extend talks after missing nuclear deal deadline». رويترز. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ Matthew Lee؛ George Jahn (٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «Iran nuclear talks to be extended until July». Associated Press. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.