پلانی کار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پلانی کار نووسراوێکی فەرمییە، ئامانجەکانی کارەکە، ڕێگاکانی گەیشتن بەو ئامانجانە و کاتی پێویست بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکان لەخۆدەگرێت. ھەروەھا سروشتی کار و بازرگانییەکە، زانیاریی پاشبنەمای ڕێکخراوەکە، پێشبینیی دارایی ڕێکخراوەکە و ئەو ستراتیژییانەی دەبێت جێبەجێ بکرێن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان دەخاتەڕوو. بەشێوەیەکی گشتی ئەم نووسراوە دەکرێت وەکو نەخشەڕێگا یان پلانێک تەماشابکرێت کە ئاڕاستەی کارەکە دیاری دەکات.[١][٢]

زۆربەی کات نووسینی پلانی کار مەرجە بۆ وەرگرتنی قەرزی بانک یان ھەر جۆرێکی تری سەرچاوەی دارایی.

جەماوەر[دەستکاری]

پلانەکانی کار دەکرێت تیشکیان لەسەر ناوخۆ یان دەرەوەی کارەکە بێت. پلانە دەرەکییەکان ئەو ئامانجانە دەخەنەڕوو کە گرنگن بۆ خاوەن بەرژەوەندییە دەرەکییەکان، بەتایبەتی خاوەن بەرژەوەندییە دارایییەکان. ئەم پلانانە بەشێوەیەکی گشتی زانیاری لەخۆدەگرن دەربارەی ڕێکخراوەکە یان ئەو کەسانەی لەھەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە. بۆ کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان، خاوەن بەرژەوەندیی دەرەکی کەسانی وەبەرھێنەر و کڕیارەکانن،[٣] بۆ ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان، خاوەن بەرژەوەندیی دەرەکی کەسانی بەخشەر و سوودمەندەکانن،[٤] بۆ دامودەزگا حکومییەکان، خاوەن بەرژەوەندیی دەرەکی کەسانی باجدەر، دەزگا باڵاکانی حکوومەت و دەزگا نێودەوڵەتییەکانی پێدانی قەرزن وەکو سندووقی نێونەتەوەییی پارە، بانکی جیھانی، دەزگاکانی بواری ئابووری لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکەکانی گەشەپێدان.

پلانە ناوخۆیییەکانی کار ئامانجە ناوەندییەکان دەخەنەڕوو کە ھۆکاری بەدیھێنانی ئامانجە دەرەکییەکانن، ڕەنگە باس لە گەشەپێدانی بەرھەمێکی نوێ، ڕاژەیەکی نوێ، سیستەمێکی نوێی تەکنۆلۆجیای زانیاری، داڕشتنەوەی دارایی، نۆژەنکردنەوەی کارگەیەک یان ڕێکخستنەوەی ڕێکخراوێک بکات. پلانە ناوخۆیییەکانی کار دەکرێت بە سوودوەرگرتن لە کۆمەڵێک پێوانە دروست بکرێن بۆ نموونە (BSC)یان (OGSM)یان ھەر لیستەیەکی تری پێوانەکردنی سەرکەوتن. ئەمە ڕێگە دەدات کە سەرکەوتنی پلانەکە پێوانە بکرێت بە پێوانە نادارایییەکان.

ئەو پلانی کارانەی تیشکیان لەسەر ئامانجە ناوخۆیییەکانە، بەڵام تەنھا ڕێبەرییەکی گشتیین کە چۆن ئەو ئامانجانە بەدیدێن پێیان دەگوترێت پلانە ستراتیژییەکان.

پلانە کردارییەکان ئامانجەکانی ناوخۆی ڕێکخراو، کۆمەڵەی کارکردن یان بەشێک دەخەنەڕوو.[٥] پلانی پڕۆژەکان، ھەندێکجار پێیان دەگوترێت چوارچێوەی پڕۆژەکان، ئامانجەکانی پڕۆژەیەک بەدیاریکراوی دەخەنەڕوو. ھەروەھا ڕەنگە گرنگیی و شوێنی پڕۆژەکە لە ئامانجە ستراتیژییە گەورەکانی ڕێکخراوەکە بخەنەڕوو.[٦]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Business Plan Definition – Entrepreneur Small Business Encyclopedia". Entrepreneur (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-29. Business Plan – Definition: A written document describing the nature of the business, the sales and marketing strategy, and the financial background, and containing a projected profit and loss statement[.] A business plan is also a road map that provides directions so a business can plan its future […].
  2. ^ Bida Journal of Management and Technology. Bida: School of Business and Management, Federal Polytechnic. 1 (1): 113. 2008 https://books.google.com/books?id=qWYnAQAAIAAJ. Retrieved 21 December 2020. […] business plan […] a guide or roadmap for any business activity. A business plan can also be referred to as a blue-print or scheme of a business enterprise. {{cite journal}}: Missing or empty |title= (help)
  3. ^ Small Business Notes 2010-11-26 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. business plan outline for small business start-up
  4. ^ Tufts University non-profit business plan
  5. ^ State of Louisiana, USA 2012-09-15 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. government agency operational plan
  6. ^ Tasmanian government project management knowledge base government project plan June 22, 2009 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]