بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پشیلەی کالیکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پشیلەی کالیکۆ
لقیپشیلە، tortoiseshell
ناونراوە لەدوایcalico
Found in taxonپشیلە

پشیلەی کالیکۆ پشیلەیەکی ماڵییە کە سێ ڕەنگ لە فەرووەکەیدا هەیە: زۆربەی سپییە، لەگەڵ پەڵەی گەورەی ڕەش و پرتەقاڵی (یان سوور). لە دەرەوەی ئینگلیزیی ئەمریکای باکوور، خەڵک بە زۆری بەم پشیلانە دەڵێن "سێ ڕەنگ" یان "تۆرتۆیسشێڵ و سپی"..[١][٢][٣]

پشیلەی کالیکۆ جیاوازە لە پشیلەی تۆرتۆیسشێڵ. پشیلەی تۆرتۆیسشێڵ تەنها فەرووی ڕەش و پرتەقاڵی هەیە، و نزیکەی هیچ نیشانەیەکی سپی پێوە نییە.[٤]

ناوەکە لە قوماشێکی کالیکۆی نەخشێنراوەوە وەرگیراوە، کاتێک زاراوەی "کالیکۆ" بۆ پشیلە بەکاردێت، تەنیا ئاماژەیە بۆ نەخشی ڕەنگی فەرووەکە، نەک بۆ ڕەچەڵەک و ڕەگەزی پشیلەکە یان ئاماژەدان بۆ ھەر خاسیەتێکی تر وەک چاوەکانیان. بەهۆی شێوازی کارکردنی بۆماوەیی پشیلەکانەوە، نزیکەی هەموو پشیلە کالیکۆکان مێینەن. نێرەی کالیکۆ زۆر دەگمەنە و تەنها بەهۆی حاڵەتی بۆماوەیی ناسروشتییەوە ڕوودەدات.[٥][٦][٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Sayer, Angela 1996. Encyclopedia of the Cat. London: Chancellor Press, p219. ISBN 1-85152-923-3
  2. «Glossary of terms – wcf en». wcf.de (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  3. «calico cat noun - Definition, pictures, pronunciation and usage notes | Oxford Advanced Learner's Dictionary at OxfordLearnersDictionaries.com». oxfordlearnersdictionaries.com.
  4. Bojo، Amy (٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «How To Tell Difference Between Calico, Tortie, Torbie, Tabby Cats and Kittens - Love Meow».
  5. Centerwall، WR؛ Benirschke، K (ئەیلوولی ١٩٧٣). «Male Tortoiseshell and Calico (T-C) Cats». Journal of Heredity. ٦٤ (5): ٢٧٢–٢٧٨. doi:١٠.١٠٩٣/oxfordjournals.jhered.a١٠٨٤١٠.
  6. Centerwall، WR؛ Benirschke، K (ئەیلوولی ١٩٧٥). «An animal model for the XXY Klinefelter's syndrome in man: tortoiseshell and calico male cats». Am J Vet Res. ٣٦ (9): ١٢٧٥–٨٠. PMID ١١٦٣٨٦٤.
  7. Hays، F.A. (تشرینی دووەمی ١٩٢٣). «The tortoiseshell cat». Journal of Heredity. ١٤ (8): ٣٦٩–٣٧٠. doi:١٠.١٠٩٣/oxfordjournals.jhered.a١٠٢٣٦٧.
  8. Malouf، Najla؛ Benirschke، K.؛ Hoefnagel، D. (١٩٦٧). «XX/XY Chimerism in a Tricolored Male Cat». Cytogenetic and Genome Research. ٦ (3–4). Cytogenetics: ٢٢٨–٢٤١. doi:١٠.١١٥٩/٠٠٠١٢٩٩٤٤. PMID ٦٠٣٥٥٦٥. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.