پشووە فەرمییەکان لە عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئەمە پێڕستێکی پشووە فەرمییەکانە لە عێراق.

ڕێکەوت ناو تێبینییەکان
١ی کانوونی دووەم جەژنی ساڵی نوێ
٦ی کانوونی دووەم جەژنی سوپا
٢١ی ئازار جەژنی نەورۆز
٩ی نیسان ڕۆژی ئازادکردن تەنیا ھەرێمی کوردستان؛ ئاھەنگی کەوتنی ڕژێمی سەددام حوسێن.
١ی ئایار جەژنی کرێکاران
٢٤ی ئایار جەژنی ڕەمەزان (٣ ڕۆژ)
١٤ی تەممووز جەژنی کۆماری
٣١/٣٠ی تەممووز جەژنی قوربان (٤ ڕۆژ)
٢٠ی ئاب ساڵی نوێی کۆچی
٢٩ی ئاب[١] عاشوورا
٣ی تشرینی یەکەم ڕۆژی نیشتیمانی ڕۆژی سەربەخۆییی عێراق؛ ئاھەنگگێڕانی سەربەخۆییی عێراق لەدەست شانشینی یەکگرتوو لە ١٩٣٢
١٠ی تشرینی دووەم ڕۆژی لەدایکبوونی پەیامبەر ١٥ی تشرینی دووەم (شیعە)
١٠ی کانوونی یەکەم جەژنی سەرکەوتن ئاھەنگگێڕانی بەزاندنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە عێراق لە ٢٠١٧[٢]
٢٥ی کانوونی یەکەم جەژنی کریسمس ئاھەنگگێڕانی مەسیحییە عێراقییەکان.

ڕێکەوتە گرنگەکانی تر[دەستکاری]

ئەمانە ئەو ڕۆژانەن کە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کاریان پێ دەکرێت، و ئیشە بازرگانییەکان کراوەن. ڕووداوە تایبەتەکان بۆ نیشانکردنی ئەم ڕێکەوتانە شوێنێک لەدەوروبەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبەن.[٣]

  • ١٠ی شوبات: ڕۆژی یەکێتیی نووسەرانی کوردی
  • ١٨ی شوبات: ڕۆژی یەکێتیی قوتابییانی کوردی
  • ١ی ئازار: یادکردنەوەی مردنی مستەفا بارزانی
  • ٧ی ئازار: ئازادکردنی شاری سلێمانی
  • ٨ی ئازار: ڕۆژی ژنان
  • ١٠ی ئازار: ڕۆژی جلی کوردی (تەنیا ھەرێمی کوردستان)
  • ١٣ی ئازار: ئازادکردنی شاری دھۆک
  • ١٦ی ئازار: ڕۆژی ھەڵەبجە
  • ٢٠ی ئازار: ئازادکردنی شاری کەرکووک
  • ١ی نیسان: ساڵی نوێی ئاشوورییەکان
  • ١٤ی نیسان: یادکردنەوەی جینۆسایدی ئەنفال دژ بە کوردەکان
  • ١٦ی نیسان: بیرخەرەوەی ھێرشی کیمیایی بۆ سەر بالیسان و شێخ وەسان
  • ٢٥ی نیسان: ساڵیادی کابینەی یەکەمی حکوومەتی کوردی (١٩٩٣)
  • ١٣ی حوزەیران: کەوتنی شاری سلێمانی و ڕۆژی شەھیدان
  • ١١ی کانوونی یەکەم: دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردی

پەڕاوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "When is Ashura Day Worldwide". 2017-09-30. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە. 
  2. ^ https://www.reuters.com/article/us-mideast-crisis-iraq-parade/iraq-holds-victory-parade-after-defeating-islamic-state-idUSKBN1E407Z
  3. ^ National holidays and key dates in the Kurdistan Region’s history

سەرچاوەکان[دەستکاری]