بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پشتیوان نووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پشتیوان نووری کەریم

لەدایکبوون١٩٧٧
مەرگ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨
ھۆکاری مەرگجەڵدەی دڵ
نەتەوەکورد
پەروەردەھونەرەجوانەکان
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٠–٢٠١٨[ژێدەر پێویستە]
ئایینئیسلام
ھاوسەرھەواڵ عوسمان
مناڵ(ەکان)کانی

پشتیوان نووری کەریم (١٩٧٧ لە چوارباخ، سلێمانی – ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە سلێمانی) ئەکتەرێکی ناسراوی کورد بوو.

لە ساڵی ١٩٩٣ ژیانی ھونەریی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا کردووە لە پەیمانگادا، لە ساڵی ١٩٩٨ بە پلەی نایاب تەواوی کرد. لە دوای پەیمانگا بەشداری لە چەندین شانۆگەری تردا کردووە و لە ھەردوو بەشی درامای گەردەلوول بە ڕۆڵی ڕزگار. ھاوسەرەکەی ناوی ھەواڵ عوسمانە کە ئەکتەرە و کچێکیان ھەیە بە ناوی کانی.

پشتیوان کارمەند بوو لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ.

پشتیوان نووری لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بەھۆی جەڵدەی دڵەوە لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]