پزیشکی کۆن
پزیشکی کۆن، پزیشکی سونه‌تی، به زمانێکی تر پزیشکی خۆماڵی یان(Traditional medicine)، بوارێکی کۆنی زانستی پزیشکییه، که پێش سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می پزیشکی نۆباو، له کۆمه‌ڵگاکانی مرۆڤدا رسکاوه و خۆی گرتووه.
پزیشکی کۆن به دوو به‌شی هزری و کاری دابه‌ش ده‌بێت. پزیشکی هزری ده‌په‌رژێته سه‌ر:
- بابه‌تی سروشت
- هۆ و هۆکاره‌کان
- هۆ و نیشانه‌کان
- هۆ و هۆکاره‌کان
و پزیشکی کاریش له سه‌ر:
- چاره‌کان
- داوده‌رمان
- کاری ده‌ستی
- داوده‌رمان
پزیشکی کۆن له سه‌ر بنه‌مای سروشت ناسی دامه‌زراوه. گۆڕانی سروشته‌کان ( گه‌رمی، ساردی، ته‌ڕی و وشکی ) و زاڵ بوونی یه‌ک یان چه‌ن خڵت له خڵته چواره‌کان، له ژێر کاریگه‌ری بژی‌و، ژیوار و شێوازی ژیان، مه‌ڵبه‌ند، که‌ش وهه‌وا، ته‌مه‌ن، ئیش، ئاکار و...، ده‌بێته هۆی ترازانی مگێز و سروشتی مرۆڤ و سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌کانی.
خڵته‌کان ئاوێنه‌ی چوار شله‌ی نێو له‌شی مرۆڤن( خوێن، زه‌رداو، سه‌ودا و به‌ڵغه‌م و سروشتهکانیش ئاوێنه‌ی جیهانی ده‌ر، وه‌رزه‌کان و هێماکانی سروشتن( ئاو،ئاگر،خاک و با ).Aminijian (لێدوان) ٢٠:١١, ٥ ئایار ٢٠١٣ (UTC)