پریسیلا دی ئۆلیڤێرا
![]() پریسیلا دی ئۆلیڤێرا، لە ساڵی ٢٠١٢، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی. | |
| لەدایکبوون | نزیکی. ١٩٧٨ |
| نەتەوە | بەڕازیلی |
| پیشە | ئەفسەری پۆلیس |
پریسیلا دی ئۆلیڤێرا ئەزیڤێدۆ (لە دایکبووی ١٩٧٨، بەنزیکی) ئەفسەرێکی بەڕازیلییە. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١]
ژیان
[دەستکاری]پریسیلا لە ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبوو. پریسیلا ھەمان ئەوکەسانەی دەستگیرکرد کەپێشتر ئەویان ڕفاندبوو و وەک دیلێک لای خۆیان ڕاگرتبوو.[٢] لە ساڵی ١٩٩٨، پەیوەندی دەکات بەڕزەکانی پۆلیسی ڕیۆ دی جانیۆر، لە ساڵی ٢٠٠٠ لەڕیزەکانی پۆلیسی سەرشەقام دەستبەکاردەبێت.[١] لە ساڵی ٢٠٠٧، دەڕفێندرێت و ھێرشی دەکرێتەسەر، بەلام لەدەست ڕفێنەرەکان ڕادەکات، دواتر سێ لە ڕفێنەرەکانی دەستگیردەکات.[٣][٤] لە ساڵی ٢٠٠٨، پلەکەی بەرزدەبێتەوە بۆ ھێزەکانی پۆلیسی پاسفیک لە ڕیۆ دی جانیرۆ.[١][٣] لەوەتی ساڵی ٢٠١٣ بووەتە سەرۆکی ھێزەکانی پۆلیسی پاسفیک، ئەمەش دوای ئەوەی ئەفسەری پێشوو تۆمەتی ونبوونی پیاوێکی بەسەردا ساغبوویەوە.[٢][٥] لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١] ھەروەھا گۆڤاری ڤیجا ناوی بە بەرگریکاری شارەکەی ھێنا.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 5 «2012 International Women of Courage Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- 1 2 3 Jonathan Watts. «Voices of Brazil: the police chief pioneer». the Guardian.
- 1 2 «Meet Major Pricilla: the woman pacifying Rio's favelas ahead of the World Cup». Telegraph.co.uk. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣.
- ↑ Zhang Jingya. «Americas Now 07/28/2014 Game changer- Pricilla de oliveira Azevedo - CCTV News - CCTV.com English». cntv.cn. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «BBC News - Favela life: Rio's city within a city». BBC News.
