پرۆپاگەندە لە ئێران


پڕوپاگەندە لە ئێران (بە فارسی: پروپاگاندا در ایران) لە کۆنەوە[١] و لەلایەن حکوومەتە جۆراوجۆرەکانەوە ئەنجام دراوە. لە ئێستادا لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بە حکوومەتە ئەنجام دەدرێت.[٢] پرۆپاگەندە لە ڕێگای میدیاکانەوە بڵاو دەکرێتەوە، لەوانە تەلەڤیزیۆن، فیلم، ڕۆژنامە، پۆستەر، کێشراوەی دیوار، کردەی سیاسی، گردبوونەوە، توندوتیژی و ماڵپەڕەکان. پرۆپاگەندە لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا سانسۆریش دەگرێتەوە.
شێوازەکان
[دەستکاری]
توندوتیژی/ترس
[دەستکاری]لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦، پیاوی ئایینی حوسێن کازمەینی بروجەردی بەھۆی دژایەتیکردنی ویلایەتی فەقیھ، داکۆکیکردن لە جیاکردنەوەی ئایین لە دەوڵەت، و بەرگریکردن لە جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ دەستگیرکرا.[٣]
حکوومەتی ئێران ھەروەھا بە درۆ تاوانی خستووەتە پاڵ گرووپە نەیارەکانی وەک ڕێکخراوی موجاھیدینی خەلق؛ لە نموونەیەکی دیاردا شایەتحاڵێک دەڵێت «فشاری لێکراوە و بەڵێنی کەمکردنەوەی سزاکەی پێدراوە ئەگەر بڵێت برینی چاوەکانی بەھۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نەبووە بەڵکو بەھۆی 'دووڕووەکان' وشەیەک کە بۆ ئاماژەدان بە ڕێکخراوی موجاھیدین بەکاریان دەھێنا، بووە».[٤]
سیستمی دادوەریی ئێران
[دەستکاری]سیستەمی دادوەریی ئێران ھەروەھا بەوە ناسراوە کە پڕوپاگەندە بڵاودەکاتەوە. ئەمە بەتایبەتی لە سیستەمی زیندانەکانی ئێراندا ڕاستە کە زیندانییە سیاسییەکان «بەردەوام لە ھەموو لایەکەوە بە پڕوپاگەندە بۆردوومان دەکران … ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی داخراو … بڵندگۆکان لە ھەموو خانەکاندا دەنگیان دەدایەوە تەنانەت لە خانە تاکەکەسییەکان و 'تابووتەکان' [کە ھەندێک زیندانی تێیدا دەھێڵرانەوە] … دانیشتنە ئایدیۆلۆژییەکان». ھەر کەرەستەیەکی خوێندنەوە کە سروشتێکی عەلمانی ھەبێت وەک ڕۆماننووسە ڕۆژاواییەکان، یان تەنانەت کەرەستەی ئایینی کە لەگەڵ ئایدیۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیدا نەدەگونجا وەک کارەکانی عەلی شەریعەتی قەدەغەکرابوون.[٥][٦]
بەسیج
[دەستکاری]«بەسیج» پێکھاتەیەکن لە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.[٧] بە یارمەتی و پشتگیری سوپای پاسداران، ئەندامانی بەسیج مەشقیان پێدەکرێت لەسەر تەکنیکەکانی پڕوپاگەندە و شەڕی سیاسی بە بەکارھێنانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن. نزیکەی ٢١٬٠٠٠ «پەیامنێر»ی خۆبەخش ھەن کە لەگەڵ سوپای پاسداران مەشقیان کردووە لەسەر شەپۆلە جیاوازەکانی پەیوەندی و میدیا، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تەلەڤیزیۆن، ڕادیۆ، میدیای چاپکراو و ئینتەرنێت دەگرێتەوە.[٨][٣]
بەگوێرەی ڕاپۆرتنوسانی بێ سنوور، «لە ئێران، سوپای پاسداران لەم دواییانەدا ئامانجی خۆی بۆ دروستکردنی ئینتەرنێتی تایبەتی خۆی ڕاگەیاند بە دەستپێکردنی ١٠٬٠٠٠ بلۆگ بۆ بەسیج، کە ھێزێکی نیمچە سەربازییە لەژێر فەرمانی پاسداران. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئینتەرنێت بووەتە ھێزێکی سەرەکی لە ئاشکراکردنی گەندەڵی لە بەرزترین پلەکانی سەرکردایەتی ئێراندا».[٩] ھەروەھا پۆلیسی سایبەر «لێرەن بۆ دروستکردنی ھێزێکی پۆلیسی سایبەر لە ناو مێشکی خەڵکدا،» ئەمە وتەی حیسامەددین موجتەھید، ئەفسەری بەرپرس لە غەرفەکە (ستاند) بوو. ئەو وتی «خەڵک دەیانەوێت لە مەترسییەکانی سەر ئینتەرنێت ئاگادار بکرێنەوە، ئێمە لێرەین بۆ ئەوان».[١٠]
پێشانگا
[دەستکاری]- کەسانێک بە پیشە جۆراوجۆرەکان بەدوای عەلی خامنەییدا
- وێنەی تفەنگێکی نەخشێنراو بە ئاڵای ئەمریکا لەسەر دیواری باڵیۆزخانەی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە تاران
- بێنیامین نێتانیاھو کە کراوەتە فیرعەون
- وێنەیەک بە سەردێڕی ئەمریکا وەکوو کەشتیی تایتانیک نقوم دەبێت
- وێنەیەک بە سەردێڕی گەلی ئێران قەت ناکەوێتە سەر ئەژنۆ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Nicholas John Cull, David Holbrook Culbert, David Welch (2003), "Iran", Propaganda and Mass Persuasion: A Historical Encyclopedia, 1500 to the Present (English), ABC-CLIO, p. 183-186
- ↑ [۲]Majid Mohammadi (2008), "Propaganda and Inductrination", Iran Today: Life in the Islamic Republic (English), Mehran Kamrava & Manochehr Dorraj, Westport, CT: Greenwood, p. 398-403
- 1 2 «Intel Chief: No Link Between $3Bil and Mashaei; IRGC 'Reporter' Training». PBS. لە ١ی ئایاری ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Ken Blackwell. «UN Must Extend Mandates of Special Rapporteur on Iran». Patriot Post.
- ↑ Abrahamian، Ervand (١٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٨). Tortured confessions: prisons and public recantations in modern Iran (چاپی [Nachdr.]). Berkeley, Calif. [u.a.]: Univ. of California Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢٠-٢١٨٦٦-٦.
- ↑ «Editorials on Voice of America». Voa. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ Aryan، Hossein (٥ی شوباتی ٢٠٠٩). «Pillar Of The State». Radio Free Europe/Radio Liberty. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «خبرگزاری فارس - سازماندهی 21 هزار خبرنگار افتخاری در بسیج». ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ Morozov، Evgeny (٣٠ی ئازاری ٢٠٠٩). «Propaganda.com». The New York Times. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ Erdbrink، Thomas (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Iran Cyber Police Cite U.S. Threat». Washington Post. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.