بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پرۆلۆگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پرۆلۆگ
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢
کاری وەرگیراوStrawberry Prolog، Datalog
کارتێکراوە لەلایەنPlanner
مۆدێلی بەرنامەسازیlogic programming، declarative programming
شێوەسازAlain Colmerauer، Robert Kowalski، Philippe Roussel
درێژکردنەوەpl، pro، P
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/prolog

پرۆلۆگ زمانێکی بەرنامەسازیی لۆژیکییە کە سەرچاوەکەی لە بوارەکانی ژیریی دەستکرد، سەلماندنی خۆکاری بیردۆزەکان، و زمانەوانیی کۆمپیوتەریدایە.[١][٢][٣]

ڕەگ و ڕیشەی پرۆلۆگ لە لۆژیکی پلە-یەکدایە، کە لۆژیکێکی فەرمییە. بە پێچەوانەی زۆرێک لە زمانەکانی تری بەرنامەسازییەوە، پرۆلۆگ لە بنەڕەتدا وەک زمانێکی بەرنامەسازیی ڕاگەیاندنی (declarative) دیزاین کراوە: بەرنامەکە لە کۆمەڵێک ڕاستی و یاسا پێکدێت کە پەیوەندییەکان پێناسە دەکەن. ھەژمارکارییەک لە ڕێگەی کارپێکردنی داواکارییەک (query) بەسەر بەرنامەکەدا دەست پێ دەکات.[٤]

پرۆلۆگ یەکێک بوو لە یەکەم زمانەکانی بەرنامەسازیی لۆژیکی[٥] و تا ئەمڕۆش وەک باوترین زمانی لەو شێوەیە ماوەتەوە، کە چەندین جێبەجێکردنی خۆڕایی و بازرگانی بۆ بەردەستە. ئەم زمانە بۆ سەلماندنی بیردۆزەکان،[٦] سیستمە شارەزاکان،[٧] نووسینەوەی زاراوەکان، سیستمەکانی جۆر،[٨] پلاندانانی خۆکار،[٩] و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان[١٠][١١][١٢] بەکارھێنراوە، ھاوشانی بواری سەرەکیی بەکارھێنانی کە بریتییە لە پێواژۆکردنی زمانی سروشتی.[١٣]

پرۆلۆگ زمانێکی بەرنامەسازیی گشتیی تۆرینگ-تەواوە، کە زۆر گونجاوە بۆ نەرمامێرەکانی پێواژۆکردنی زانیاریی زیرەک.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Clocksin، William F.؛ Mellish، Christopher S. (٢٠٠٣). Programming in Prolog. Berlin; New York: Springer-Verlag. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٤٠-٠٠٦٧٨-٧.
  2. Bratko، Ivan (٢٠١٢). Prolog programming for artificial intelligence (چاپی 4th). Harlow, England; New York: Addison Wesley. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٢١-٤١٧٤٦-٦.
  3. Covington، Michael A. (١٩٩٤). Natural language processing for Prolog programmers. Englewood Cliffs, N.J.: Prentice Hall. ژپنک ٩٧٨-٠-١٣-٦٢٩٢١٣-٥.
  4. Lloyd, J. W. (١٩٨٤). Foundations of logic programming. Berlin: Springer-Verlag. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٤٠-١٣٢٩٩-٨.
  5. بڕوانە Logic programming § History.
  6. Stickel، M. E. (١٩٨٨). «A prolog technology theorem prover: Implementation by an extended prolog compiler». Journal of Automated Reasoning. ٤ (4): ٣٥٣–٣٨٠. CiteSeerX ١٠.١.١.٤٧.٣٠٥٧. doi:١٠.١٠٠٧/BF٠٠٢٩٧٢٤٥. S2CID ١٤٦٢١٢١٨. {{cite journal}}: نرخی |citeseerx= بپشکنە (یارمەتی)
  7. Merritt, Dennis (١٩٨٩). Building expert systems in Prolog. Berlin: Springer-Verlag. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٨٧-٩٧٠١٦-٥.
  8. Kent D. Lee (١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). Foundations of Programming Languages. Springer. لاپەڕە ٢٩٨–. ژپنک ٩٧٨-٣-٣١٩-١٣٣١٤-٠.
  9. Ute Schmid (٢١ی ئابی ٢٠٠٣). Inductive Synthesis of Functional Programs: Universal Planning, Folding of Finite Programs, and Schema Abstraction by Analogical Reasoning. Springer Science & Business Media. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٤٠-٤٠١٧٤-٢.
  10. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "lally" نەدراوە
  11. https://ui.adsabs.harvard.edu/abs/2002cs........9009T/abstract. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  12. https://aclanthology.org/P19-1618.pdf. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  13. Fernando C. N. Pereira؛ Stuart M. Shieber (٢٠٠٥). Prolog and Natural Language Analysis. Microtome.