پرسیارەکانی لانداو
ڕواڵەت

لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ماتماتیکزاناندا لە ساڵی ١٩١٢، ئێدمۆند لانداو چوار پرسیاری بنەڕەتی سەبارەت بە ژمارە سەرەتایییەکان خستە ڕوو. ئەو لە وتارەکەیدا ئەم پرسیارانەی بە «لە دۆخی ئێستای ماتماتیکدا ھێشتا شی نەکراون» وەسف کرد. ئەم چوار پرسیارە بە ناوی پرسیارەکانی لانداو ناسراون، ئەمانەن:
- مەزندەی گۆڵدباخ: ئایا ھەر ژمارەی تەواوی جووتی گەورەتر لە ٢ دەکرێت بەشێوەی سەرجەمی دوو ژمارەی سەرەتایی بنووسرێت؟
- مەزندەی ژمارە سەرەتایییە دوانەیییەکان: ئایا بێکۆتایی ژمارەی سەرەتایی ھەن کە یش ژمارەی سەرەتایی بێت؟
- مەزندەی لۆژاندر: ئایا ھەمیشە لەنێوان دوو ژمارەی دووجای تەواوی یەکلەدوای یەکدا، لانیکەم یەک ژمارەی سەرەتایی ھەیە؟
- ئایا بێکۆتایی ژمارەی سەرەتایی ھەن کە دووجای تەواو بێت؟ بە واتایەکی تر، ئایا بێکۆتایی ژمارەی سەرەتایی لەسەر شێوەی ھەن؟
ھەتا ساڵی ٢٠٢٦، ھیچ یەک لەم چوار پرسیارە شی نەکراون.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Landau's problem»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٦.