پردی فۆرت
| پردی فۆرت | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٠ |
| بەکارھێنان | railway bridge |
| ناو بە زمانی فەرمی | Forth Bridge |
| ناونراوە لەدوای | Firth of Forth |
| وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
| دابەشکاریی کارگێڕی | City of Edinburgh، Fife |
| Associated electoral district | Cowdenbeath and Kirkcaldy، Edinburgh West |
| پارێزگای مێژوویی | West Lothian، Fife |
| جێ | ئێدینبەرە |
| پۆتانی شوێن | ٥٥°٥٩′٥٤″N ٣°٢٣′١٥″W |
| خاوەن | Forth Bridge Railway |
| ماددەی بەکارھاتوو | پۆڵا |
| دروستکەر | Sir William Arrol & Co. |
| شێوەساز | Sir John Fowler, 1st Baronet، Benjamin Baker |
| ڕێکەوتی کردنەوە | ٤ی ئازاری ١٨٩٠ |
| ئەندازیاری پێکھاتەیی | Sir John Fowler, 1st Baronet |
| Crosses | Firth of Forth |
| Carries thoroughfare | Edinburgh to Aberdeen Line |
| Located on linear feature | East Coast (Northern) Line (Edinburgh to Aberdeen), Edinburgh to Camperdown Junction |
| باری کەلەپووری | category A listed building، کەلەپووری جیھانیی یوونێسکۆ، Historic Civil Engineering Landmark |
| وێبگە | https://www.theforthbridges.org/ |
| بەڕێوەدەبرێت لەلایەن | Balfour Beatty |
| پێوەری کەلەپووری جیھانی | (i)، (iv) |
![]() | |
پردی فۆرت[١] پردێکی ھێڵی ئاسنە لە جۆری کەنتیلیڤەر (کۆڵەکە ئازاد) کە بەسەر کەنداوی فێرس ئۆف فۆرت لە ڕۆژھەڵاتی سکۆتلەندا و لە مەودای ٩ میل (١٤ km) لە ڕۆژاوای ناوەڕاستی ئێدینبەرە دروست کراوە. ئەم پردە کە لە ساڵی ١٨٩٠دا تەواو کراوە، بە ھێمایەکی سکۆتلەندا دادەنرێت (دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦دا وەک گەورەترین دەستکردی مرۆڤ لە سکۆتلەندا دەنگی پێدرا)، و شوێنێکی کەلەپووری جیھانیی یوونێسکۆیە.[٢] لەلایەن ئەندازیارانی ئینگلیز، سێر جۆن فاولەر و سێر بێنجامین بەیکەرەوە دیزاین کراوە.[٣] ھەندێک جار بە پردی ھێڵی ئاسنی فۆرت ناو دەبرێت (بۆ جیاکردنەوەی لە پردی ڕێگای ئۆتۆمۆبیلی فۆرت لە تەنیشتی)، ھەرچەندە ئەمە ناوی فەرمی خۆی نییە.
دروستکردنی پردەکە لە ساڵی ١٨٨٢دا دەستی پێکرد، و لە ٤ی ئازاری ١٨٩٠دا لەلایەن دۆکی ڕۆتسی کە دواتر بوو بە پاشا ئێدواردی حەوتەم، کرایەوە. پردەکە ھێڵی شەمەندەفەری نێوان ئێدینبەرە–ئابەردین بەسەر ڕووباری فۆرتدا دەگوازێتەوە، کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو گوندی ساوس کوینزفێری و نۆرس کوینزفێری، و درێژیی گشتییەکەی دەگاتە ٢٬٤٦٧ مەتر (٨٬٠٩٤ پێ). کاتێک کرایەوە، خاوەنی درێژترین تاکی مەودای پردی کەنتیلیڤەر (کۆڵەکە ئازاد) بوو لە جیھاندا، ئەمەش تا ساڵی ١٩١٩ کاتێک پردی کیوبێک لە کەنەدا بە تاکی مەودای ٥٤٩ مەتر (١٬٨٠١ پێ) تەواو کرا. ئەم پردە تا ئێستاش بە دووەم درێژترین تاکی مەودای کەنتیلیڤەر (کۆڵەکە ئازاد) لە جیھاندا دەمێنێتەوە، کە خاوەنی دوو مەودای
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «The Forth Bridge | Forth Bridges». forth-bridges.co.uk. ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
Opened in 1890, The Forth Bridge is recognised the world over as the most famous of cantilever designs.
- ↑ «The Forth Bridge». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «The Forth Bridge Builders». www.theforthbridges.org. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
| ئەم شانشینی یەکگرتوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تەممووزی ٢٠٢٦) |
