پراگماتیک
لە زمانەوانی و فەلسەفەی زماندا، پراگماتیک بریتییە لە لێکۆڵینەوە لەوەی چۆن بارودۆخ (کۆنتێکست) بەشدار دەبێت لە واتا. ئەم بواری خوێندنە ھەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە چۆن زمانی مرۆڤ لە کارلێکە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاردێت، ھەروەھا پەیوەندی نێوان لێکدەرەوە و لێکدراوە.[١] ئەو زمانەوانانەی کە تایبەتمەندن لە پراگماتیکدا پێیان دەوترێت پراگماتیچیانەکان. ئەم بوارە لە ساڵی ١٩٨٦ەوە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پراگماتیک (ئای پی ئاڕ ئەی) نوێنەرایەتی دەکرێت.
پراگماتیک دیاردەکانی وەک ئاماژە، کردە قسەیییەکان، پەیوەندیداری و گفتوگۆ، ھەروەھا پەیوەندی نائاخاوتنی دەگرێتەوە. تیۆرییەکانی پراگماتیک بە توندی بەستراونەتەوە بە تیۆرییەکانی واتاناسی، کە لە لایەنەکانی واتا دەکۆڵێتەوە، و ڕستەناسی، کە لە پێکھاتەی ڕستە، بنەماکان و پەیوەندییەکان دەکۆڵێتەوە. پراگماتیک، لەگەڵ واتاناسی و ڕستەناسیدا، بەشێکە لە نیشانەناسی. توانای تێگەیشتن لە واتای مەبەستداری قسەکەرێکی تر پێی دەوترێت کارامەیی پراگماتیکی.[٢][٣][٤] لە ساڵی ١٩٣٨، چارڵز مۆریس بۆ یەکەمجار پراگماتیکی وەک ژێربوارێکی سەربەخۆ لەناو نیشانەناسیدا جیاکردەوە، لە پاڵ ڕستەناسی و واتاناسی.[٥] پراگماتیک وەک ژێربوارێکی سەربەخۆ لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دەرکەوت دوای کارە پێشەنگەکانی جەی ئێڵ ئۆستن و پاوڵ گرایس.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Mey، Jacob L. (٢٠٠٦). «Pragmatics: Overview». لە Brown، E. K.؛ Anderson، Anne (eds.). Encyclopedia of language & linguistics (چاپی 2nd). Amsterdam: Elsevier. لاپەڕە ٥١–٦٢. doi:١٠.١٠١٦/B٠-٠٨-٠٤٤٨٥٤-٢/٠٠٣٠٦-٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٨-٠٤٤٨٥٤-١.
- ↑ Kim، Daejin؛ Hall، Joan Kelly (٢٠٠٢). «The Role of an Interactive Book Reading Program in the Development of Second Language Pragmatic Competence». The Modern Language Journal. ٨٦ (3): ٣٣٢–٣٤٨. doi:١٠.١١١١/١٥٤٠-٤٧٨١.٠٠١٥٣. JSTOR ١١٩٢٨٤٧.
- ↑ Takimoto، Masahiro (٢٠٠٨). «The Effects of Deductive and Inductive Instruction on the Development of Language Learners' Pragmatic Competence». The Modern Language Journal. ٩٢: ٣٦٩–٣٨٦. doi:١٠.١١١١/j.١٥٤٠-٤٧٨١.٢٠٠٨.٠٠٧٥٢.x. JSTOR ٢٥١٧٣٠٦٤.
- ↑ Koike، Dale April (١٩٨٩). «Pragmatic Competence and Adult L2 Acquisition: Speech Acts in Interlanguage». The Modern Language Journal. ٧٣ (3): ٢٧٩–٢٨٩. doi:١٠.١١١١/j.١٥٤٠-٤٧٨١.١٩٨٩.tb٠٦٣٦٤.x. JSTOR ٣٢٧٠٠٢.
- ↑ Israel، Michael (٢٠١١). The grammar of polarity: Pragmatics, sensitivity, and the logic of scales. Cambridge: Cambridge University Press. لاپەڕە ١٠.
- ↑ Kroeger، Paul R. (١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). Analyzing meaning: An introduction to semantics and pragmatics (چاپی 2nd). Berlin: Language Science Press. لاپەڕە ١٢, ١٤١. doi:١٠.٥٢٨١/ZENODO.٢٥٣٨٣٣٠. ژپنک ٩٧٨-٣-٩٦١١٠-١٣٦-٨.