بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاڵاوگەی بێجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاڵاوگەی بێجی
دامەزران٣٠ی حوزەیرانی ١٩٧٨
وڵاتعێراق
پۆتانی شوێن٣٥°٠′٤٢″N ٤٣°٢٩′٤٠″E
Map
پاڵاوگەی بێجی لە ساڵی ٢٠٠٨

پاڵاوگەی بێجی گەورەترین کۆمپلێکسی پاڵاوتن و پرۆسێسکردنی نەوتە لە عێراق. لە تەممووزی ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە،[١] و یەک لەسەر سێی کۆی بەرھەمی پاڵاوگەی عێراق بەرھەم دەھێنێت. پاڵاوگەکە دەکەوێتە پارێزگای سەلاحەددین، نزیکەی ١٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری بەغدا و ناوەڕاستی ڕێگای نێوان بەغدا و مووسڵەوە دوورە. توانای بەرھەمھێنانی ١٥ ملیۆن تۆنە لە ساڵێکدا لە بەرھەمە نەوتییەکان، توانای پاڵاوتنی ٣١٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا (٤٩ ھەزار م٣/ڕۆژ)ە. لە ساڵی ٢٠٠٨دا ٥٠٠ بارھەڵگری تانکەری عێراقی ڕۆژانە نەوتیان لە پاڵاوگەی بێجی دەگواستەوە.

کۆنترۆڵکردنەوەی پاڵاوگەکە لە دەستی داعش

[دەستکاری]

داعش لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستی بەسەر پاڵاوگەی بێجیدا گرت بەڵام ھێزە چەکدارەکانی عێراق توانییان لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ پاڵاوگەکە لە دەستی داعش کۆنترۆڵ بکەنەوە، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لەوێ ڕوویانداوە زیانێکی زۆری بە پاڵاوگەکە گەیاند و ڕەنگە چاککردنەوەی زیاتر لە ساڵێک بخایەنێت.

وەرگرتنەوەی پارچەی دزراوەکان و کارپێکردن

[دەستکاری]

ھەندێک بەش لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا لەناوچوون و دزراون. محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دۆزینەوەی پارچە دزراوەکانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک دەستپێشخەریی کرد بۆ ھاوکاریکردن لە گەڕاندنەوەی ئەو پارچە دزراوانە کە لە ھەرێمی کوردستان بوون.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. فؤاد مرسي. المفهوم المادي للتنمية الاقتصادية. Volume 4, Issues 1-3 - Page 237. لاپەڕە ٢٣٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
  2. «السوداني يكشف تفاصيل إستعادة معدات مصفى بيجي». قناه السومرية العراقية (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.