پاکەت (تۆڕ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە تۆڕی کۆمپیوتەریدا، پاکەت (بە ئینگلیزی: packet) یەکەیەکی شێوازەپێدراو[١] لە داتایە کە لە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ کۆمپیوتەرێکی تر دەگوازرێتەوە. ھەندێک لە بەستەرگەلی پێوەندیی کۆمپیوتەری، وەکوو بەستەرگەلی دوورپەیوەندیی خاڵ-بە-خاڵ[٢]، کە بۆ کارکردن پشت بە پاکەت نابەستن، زۆر بەسادەیی داتا وەکوو زنجیرەیەک لە بایتەکان، نووسەکان، یان تەنانەت بیتەکان دەگوازنەوە. کاتێک داتای شیاوی گواستنەوە دەشکێندرێ و دەخرێتە ناو پاکەتە شێوازەپێدراوەکانەوە، bitrate -ی کاناڵی ڕاگەیێنییەکە (واتە ڕادەی ئەو بیتانەی کاناڵ دەتوانێ لە چرکەیەکدا لە خۆی دەربازیان بکا) دەتوانرێ باشتر لەنێوان بەکاھێنەراندا بەش بکرێ.

ھەر پاکەتێک دوو جۆر داتای تێدایە: داتای کۆنترۆڵی و داتای بەکارھێنەر (پێ دەوترێ payload واتە بار). داتای کۆنترۆڵی ئەو داتایەیە کە تۆڕ بۆ ڕاگواستنی داتای بەکارھێنەر پێوێستی پێیە، وەکوو: ناونیشانەکانی ژێدەر (ئەو کۆمپیوتەرەی داتاکە دەنێرێ) و بنەجێ (ئەو کۆمپیتەرەی داتاکە وەردەگرێ)، کۆدەکانی دۆزینەوەی ھەڵە وەک checksum -ەکان، و زانیارییە پێوەندیدارەکان بە پاشیەکیی پاکەتەکانەوە. زیاتر زانیارییە کۆنترۆڵییەکان لە دەستپێک و کۆتاییی پاکەتدا جێ دەگرن و داتای بەکارھێنەریش دەکەوێتە نێوانەوە.

شێوازەی پاکەت لە پرۆتۆکۆلە ڕاگەیێنییە جۆراوجۆرەکاندا جیاوازە.

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ formatted
  2. ^ point-to-point telecommunications links