پاپیروسی ماتماتیکی ڕایند
| پاپیروسی ماتماتیکی ڕایند | |
|---|---|
| ناونراوە لەدوای | Alexander Henry Rhind |
| بابەتی سەرەکی | ماتماتیک |
| دانەر | ئەحمەس |
| ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٦. سەدە پێش زایین |
| کۆدی خشتە | 17 |
| وڵاتی بنەڕەت | میسری کۆن |
| زمان | Egyptian |
| ماددەی بەکارھاتوو | پاپیروس |
| کۆکردنەوە | کتێبخانەی بەریتانی |
| دۆخی چاپکردن | پاوانی گشتی، پاوانی گشتی |
پاپیروسی ماتماتیکی ڕایند (بە ئینگلیزی: Rhind Mathematical Papyrus) یەکێکە لە ناسراوترین بەڵگە ماتماتیکییەکانی میسری کۆن. ئەم پاپیروسە، لەگەڵ پاپیروسی ماتماتیکی مۆسکۆ، یەکێکە لە دوو پاپیروسی ماتماتیکی بەناوبانگی میسری کۆن. پاپیروسی ڕایند لە ڕووی قەبارەوە گەورەترە، بەڵام لە ڕووی مێژووییەوە لە پاپیروسی مۆسکۆ نوێترە.[١] ئەحمەس لە سەرەتای پاپیروسەکەدا دەڵێت کە ئەم نووسینە «ھەژمارکردنێکی وردە بۆ لێکۆڵینەوە لە شتەکان، زانینی ھەموو شتەکان و نھێنییەکانیان»، پاشان دەڵێت:
«ئەم دەقە لە ساڵی سی و سێی پاشایەتی، لە مانگی چوارەمی وەرزی ئاخێت، لە سەردەمی پاشای میسری سەروو و خواروو، ئۆسەرڕێ، کە ژیانی درێژ بێت، لە ڕووی نوسخەیەکی کۆنتر کە لە سەردەمی پاشا نیمائتڕێ نووسرابوو، ڕونووس کرا. کاتبەکە، ئەحمەس، ڕوونووسی کرد.»[٢]
ژمارەیەک کتێب و وتار و توێژینەوە لەبارەی پاپیروسی ماتماتیکی ڕایند، بڵاو کراونەتەوە کە ھەندێکیان گرنگیی تایبەتیان ھەیە.[١] دەقی پاپیروسی ڕایند لە ساڵی ١٩٢٣ لەلایەن میسرناسی ئینگلیزی تی ئێریک پیت بڵاو کرایەوە، ئەم بەرھەمە لێکۆڵینەوەیەکی وردی لەسەر دەقی پاپیروسەکە لەخۆ گرتبوو، و دەقەکەی بەگوێرەی دابەشکردنی فرانسیس لێوێلین گریفیس بۆ سێ بەرگ (یەکەم، دووەم و سێیەم) شیکردبووەوە.[٣] ئارنۆلد بافۆم چەیسیش لە نێوان ساڵانی ١٩٢٧ تا ١٩٢٩ چەند بەرگی توێژینەوەی بڵاو کردەوە کە وێنەکانی پاپیروسەکەشی تێدا بوو.[٤] نوێترین پێداچوونەوەی گشتی سەبارەت بەم پاپیروسە لە ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن ڕابینز و شوت بڵاو کرایەوە.
مێژوو
[دەستکاری]ئەم پاپیروسە لەلایەن نووسەرێک بە ناوی ئەحمەس (یان شێوازە کۆنەکەی ئەحمۆس؛ کە مێژوونووسانی ماتماتیک زیاتر بەکاری دەھێنن) لەڕووی دەقێک کە ئێستا ون بووە، کە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەمەنمەحاتی سێیەم، نووسرابوو. ئەم پاپیروسە بۆ نزیکەی ١٥٥٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.[٥] لە پشتەوەی پاپیروسەکەدا تێبینییەکی مێژوویی ھەیە کە دەڵێت: «لە ساڵی یازدەی پاشایەتی، لە مانگی دووەمی وەرزی شێمو، شاری ھێلیۆپۆلیس داگیر کرا. لە ڕۆژی بیست و سێی مانگی یەکەمی وەرزی ئاخێت، «ئەوەی لە باشوور ھات» ھێرشی کردە سەر تجارو»[٦] ھەردوو میسرناس، تۆماس شنایدەر و ئیرێنە فۆرستنەر مولەر، ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە مەبەست لە «ئەوەی لە باشوور ھات» ئەحمەسی یەکەم، پاشای تیبسە. تۆماس شنایدەر دەنووسێت: «لەبەر ئەوەی «ئەوەی لە باشوور ھات» بێگومان ئاماژەیە بۆ فەرمانڕەوای تیبس، ئەحمەس، ئەوا ساڵی یازدەی پاشایەتی تەنھا دەکرێت بۆ جێنشینی پاشای ھیکسۆس، ئەپێپی، واتە خامودی، بگەڕێتەوە. بەم پێیە، پایتەختی ھیکسۆسەکان، ئاڤاریس، دوای ماوەیەکی کەم کەوتووەتە دەستی ئەحمەس.[٧][٨]
ئەلەکساندر ھێنری ڕایند، شوێنەوارناس و کۆکەرەوەی شوێنەوارەکانی سکۆتلەندی، لە ساڵی ١٨٥٨ دوو بەشی ئەم پاپیروسەی لە ئوکسووری میسر کڕی. وتراوە ئەم پاپیروسە لە «یەکێک لە بینا بچووکەکانی نزیک ڕامێسیۆم» لە دەوروبەری ئوکسوور دۆزراوەتەوە.[٣] مۆزەخانەی بەریتانیا، کە ئێستا زۆربەی بەشەکانی ئەم پاپیروسەی تێدا پارێزراون، لە ساڵی ١٨٦٥ ئەوی لەگەڵ پاپیروسی پێستی ماتماتیکیی میسر، کە ئەویش ئی ھێنری ڕایند بوو، بەدەستھێنا.[٢] ھەندێک پارچەی دیکەی ئەم دەقە لە ناوەڕاستی دەیەی ١٨٦٠ی زایینیدا بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن میسرناسی ئەمریکی ئێدوین سمیس لە ئوکسوور کڕدران. کچەکەی لە ساڵی ١٩٠٦ ئەو پارچانەی بەخشی بە ئەنجومەنی مێژوویی نیویۆرک[٩] و ئێستا لە مۆزەخانەی بروکلین پارێزراون.[١][١٠] بەشێکی ناوەڕاستی پاپیروسەکە بە درێژی نزیکەی ١٨ سانتیمەتر ون بووە. توێژەران لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمەوە، پڕۆسەی خوێندنەوەی دەقەکە و وەرگێڕانیان دەست پێ کرد؛ بەڵام تا ئێستاش لە ھەندێک ڕووەوە، وەرگێڕان و لێکدانەوەی ماتماتیکیی ئەم پاپیروسە تەواو نەبووە.[١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 Spalinger، Anthony (١٩٩٠). «The Rhind Mathematical Papyrus as a Historical Document». Studien zur Altägyptischen Kultur. ١٧. Helmut Buske Verlag: ٢٩٥–٣٣٧. JSTOR ٢٥١٥٠١٥٩.
- 1 2 Clagett، Marshall (١٩٩٩). Ancient Egyptian Science, A Source Book. Memoirs of the American Philosophical Society. بەرگی Three: Ancient Egyptian Mathematics. American Philosophical Society. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٧١٦٩-٢٣٢-٠.
- 1 2 Peet، T. Eric (١٩٢٣). The Rhind Mathematical Papyrus: British Museum 10057 and 10058. University Press of Liverpool. For the location where the papyrus was found see page 2.
- ↑ Chace، Arnold Buffum (١٩٧٩) [1927–29]. The Rhind Mathematical Papyrus: Free Translation and Commentary with Selected Photographs, Translations, Transliterations and Literal Translations. Classics in Mathematics Education. بەرگی ٨. ٢ vols (چاپی Reston: National Council of Teachers of Mathematics Reprinted). Oberlin: Mathematical Association of America. ژپنک ٠-٨٧٣٥٣-١٣٣-٧.
- ↑ «The Rhind Mathematical Papyrus». The British Museum (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Irene Forstner-Mueller, The end of the Hyksos State, The Hyksos State in (eds: Karen Radner, Nadine Moeller and D.T. Potts), "The Oxford history of the Ancient Near East: from the Hyksos to the Late Second Millenium B.C." Volume: III, Oxford University Press, 2022, p. 37 Irene Forstner-Mueller states that "There is little doubt that the regnal year referred to here is that of the Hyksos king Khamudi, whereas "he of the South" is Ahmose."
- ↑ Thomas Schneider, "The Relative Chronology of the Middle Kingdom and the Hyksos Period (Dyns. 12-17)[بەستەری مردوو]". In Hornung, Erik; Krauss, Rolf; Warburton, David (eds.). Ancient Egyptian Chronology. Handbook of Oriental Studies. Brill. 2006 p.195
- ↑ Irene Forstner-Mueller, The end of the Hyksos State, The Hyksos State in (eds: Karen Radner, Nadine Moeller and D.T. Potts), "The Oxford history of the Ancient Near East: from the Hyksos to the Late Second Millenium B.C." Volume: III, Oxford University Press, 2022, p. 37 Irene Forstner-Mueller states that "There is little doubt that the regnal year referred to here is that of the Hyksos king Khamudi, whereas "he of the South" is Ahmose."
- ↑ Guggenbühl، Laura (تشرینی یەکەمی ١٩٦٤). Eves، Howard (ed.). «The New York fragments of the Rhind Mathematical Papyrus». Historically Speaking. The Mathematics Teacher. ٥٧ (6): ٤٠٦–٤١٠. doi:١٠.٥٩٥١/mt.٥٧.٦.٠٤٠٦. JSTOR ٢٧٩٥٧٠٩٥.
- ↑ «Collections: Egyptian, Classical, Ancient Near Eastern Art: Fragments of Rhind Mathematical Papyrus». Brooklyn Museum. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "Schneider" نەدراوە
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Rhind Mathematical Papyrus»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦.