بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاپیامێنتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاپیامێنتۆ
لقیUpper Guinea Creole
بەشێکە لەPortuguese-based creole languages، Spanish-based creole languages
ناو بە زمانی فەرمیPapiamentu، Papiamento
وڵاتئارووبا، کوراساو، بۆنێر
پۆتانی شوێن١٢°١٢′٠″N ٦٩°٠′٠″W
سیستەمی نووسینئەلفوبێی لاتین
Ethnologue language status1 National
کۆدی زمانی ویکیمیدیاpap
Map

پاپیامێنتۆ یان پاپیامێنتوو، زمانێکی کریۆڵی لەسەر بنەمای پورتوگالییە کە لە کاریبیی ھۆڵەندا قسەی پێ دەکرێت. بڵاوترین زمانی قسەکردنە لە ئارووبا، بۆنێر، و کیوراساو (دوورگەکانی ئەی بی سی).[١]

زمانەکە، کە لە ئارووبا بە پاپیامێنتۆ و لە بۆنێر و کیوراساو بە پاپیامێنتوو دەنووسرێت، بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر بنەمای پورتوگالی وەک ئەوەی لە سەدەکانی ١٥ و ١٦دا قسەی پێ دەکرا دامەزراوە، و بە شێوەیەکی بەرچاو لەژێر کاریگەریی ھۆڵەندی و ئیسپانیدا بووە. بەھۆی لێکچوونی وشەیی لە نێوان پورتوگالی و ئیسپانی، دەستنیشانکردنی بنەچەی تەواوی ھەندێک وشە قورسە. ئەگەرچی تیۆریی جیاواز لەسەر بنەچەکەی ھەیە، بەڵام زۆربەی زمانناسان ئێستا پێیان وایە کە پاپیامێنتۆ لە زمانە کریۆڵییەکانی سەر بنەمای پورتوگالی لە کەناراوەکانی ڕۆژاوای ئەفریقاوە سەری ھەڵداوە،[٢] چونکە لێکچوونی زۆری لەگەڵ کریۆڵی کیپ ڤێرد و کریۆڵی گینێ بیساو ھەیە.[٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://www.researchgate.net/publication/300471435. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. Quint، Nicolas (٨ی ئەیلوولی ٢٠١١). «From West Africa to the Antilles, dynamic Portuguese Creoles». Sorosoro (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. Jacobs، Bart (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩). «The Upper Guinea origins of Papiamentu: Linguistic and historical evidence». Diachronica (بە ئینگلیزی). ٢٦ (3): ٣١٩–٣٧٩. doi:١٠.١٠٧٥/dia.٢٦.٣.٠٢jac. ISSN ٠١٧٦-٤٢٢٥.
  4. Lang 2000.