بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاو کوبارسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاو کوبارسی
زانیاری کەسایەتی
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ (١٩ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون بارسێلۆنا، کەتەلۆنیا، ئیسپانیا
باڵا ١.٨٣م (١٨٣ سم) (٦ پێ)
جێگای یاریکردن بەرگریکاری ناوەڕاست
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا بارسێلۆنا
ژمارەی یانە ٥
ئەزموونی گەنجی
ساڵ یانە
٢٠١٤–٢٠١٨ جیرۆنا
٢٠١٨–ئێستا بارسێلۆنا
هەڵبژاردەی نیشتمانی
– Escudo_selección_española ئیسپانیا
† یاری (گۆڵ).

پاو کوبارسی پارێدێس (بە کەتەلۆنی: Pau Cubarsí i Paredes لەدایکبووی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست بۆ یانەی بارسێلۆنای لالیگا و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری دەکات. لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٥، ڕۆژنامەی سپۆرت ئیلۆسترەیت و ئی ئێس پی ئێن کوبارسییان وەک شەشەم باشترین بەرگریکاری ناوەڕاست لە تۆپی پێی جیھانیدا ڕیزبەندی کرد.[١][٢]

ژیانی کەسی و سەرەتایی

[دەستکاری]

پاو کوبارسی پارێدێس لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لە شاری بێسکانۆ لە پارێزگای جیرۆنا لە کەتەلۆنیا لەدایکبووە،[٣] لە دایک و باوکی بە ناوەکانی گلۆریا پارێدێس (دایک) و ڕۆبەرت کوبارسی (باوک). خوشکێکی گەورەی ھەیە بە ناوی ئیرێن کە پزیشکی چارەسەری سرووشتییە.[٤] لە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندیی بە لا ماسیا کردووە، کە نزیکەی کاتژمێر و نیوێک لە ماڵەکەی خۆیەوە دوورە لە بێسکانۆ.[٥]

زمانی یەکەمی کوبارسی زمانی کەتەلۆنییە. لە کاتی یاریکردن بۆ ئیسپانیا لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ٢٠٢٤، وتی کە بە دەگمەن بەشداری لە چاوپێکەوتنەکاندا کردووە، چوونکە بە زمانی ئیسپانی بە باشی قسە ناکات، تەنھا لە کەتەلۆنیا ژیاوە و زمانی زگماکیی خۆی بەکارھێناوە.[٦]

ژیانی وەرزشیی لە یانەکان

[دەستکاری]
پاو کوبارسی لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ بە درێسی بارسێلۆناوە لە جامی شا

کوبارسی پیشەکەی لەگەڵ یانەی جیرۆنا دەست پێکرد، پێش ئەوەی بچێتە بارسێلۆنا لە ساڵی ٢٠١٨.[٧] دوای ئەوەی لە ئەکادیمیادا پێشکەوت، بوو بە سێیەم گەنجترین یاریزانی بارسێلۆنا کە لە جامی لاوانی یەکێتیی ئەورووپا دەرکەوت، لەدوای لامین یامال و ئیلاکس مۆریبا کاتێک بە ١-١ لەگەڵ تیمی چیکی ڤیکتۆریا پلزن دەستی پێکرد.[٨]

لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار لەگەڵ تیپی یەکەم مەشقی کرد، دوای ئەوەی لەلایەن چاڤی ھێرناندێزی ڕاھێنەرەوە بانگھێشتکرابوو.[٩] یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی لەگەڵ یانەکەدا واژۆ کرد دوای سێ مانگ، واتە لە ٨ی تەممووز.[١٠] پێش وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە پێکھاتەی پێش-وەرزی بەرشەلۆنەدا جێگیرکرا.[١١]

لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کوبارسی یەکەم یاریی خۆی بۆ تیپی یەکەم لە بەرامبەر یونیۆنیستاس دی سەلامانکا لە جامی شا ئەنجامدا، کە لە خولەکی ٤٦دا وەک یاریزانی جێگر ھاتە ناو یاریگا.[١٢] یەکەم یاریی وەک سەرەکی لە یاریی دواتردا لە بەرامبەر ڕیال بێتیس لە لالیگا بوو، ڕۆژێک پێش یادی ١٧ ساڵەی لەدایکبوونی.[١٣] دوو مانگ دواتر، لە ١٢ی ئازار، لە یەکەم یاریی خۆیدا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا لە سەرکەوتنێکی ٣–١ لە بەرامبەر ناپۆلی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦، کە تێیدا بوو بە گەنجترین یاریزان لە تەمەنی ١٧ ساڵ و ٥٠ ڕۆژیدا لە قۆناغی لادانی پاڵەوانێتییەکەدا یاری بکات، و ڕیکۆردی بەرگریکاری پێشووی بایەرن میونشن دەیڤد ئالابای شکاند کە ١٧ ساڵ و ٢٥٨ ڕۆژ بوو.[١٤][١٥] لە ١٠ی نیسان، کوبارسی بوو بە گەنجترین بەرگریکار کە لە قۆناغی چارەکی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکاندا وەک سەرەکی یاری بکات لە تەمەنی تەنھا ١٧ ساڵ و ٧٩ ڕۆژیدا و ڕیکۆردی پێشووی سێسکا مۆسکۆ گیۆرگی شێنیکۆڤی شکاند.[١٦] لە ٩ی ئایار، بارسێلۆنا ڕای گەیاند کە لەگەڵ کوبارسی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٩، کە مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.[١٧][١٨]

لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، کوبارسی یەکەم گۆڵی خۆی بۆ بارسێلۆنا بە سەر تۆمار کرد، لە یاریی پێش کۆتاییی جامی شا لە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی ٤–٤ کۆتاییی ھات.[١٩]

کوبارسی لە سەرکەوتنی ٥–٠ی بارسێلۆنا لە بەرامبەر ئەتلەتیک کڵەب لە یاریی پێش کۆتاییی سوپەری ئیسپانیای ٢٠٢٦ وەک سەرەکی بەشداریی کرد، و ستایشی زۆری لێکرا بۆ ئاستە بەرزەکەی لە بەرگریدا لە یارییەکی گەورەدا.[٢٠]

پیشەی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]
وێنەیەکی کوبارسی کە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ بۆ تۆپی پێیئیسپانیای ژێر ٢٣ ساڵ یاری دەکات

کوبارسی لە ئاستی تەمەنی ژێر ١٥ ساڵەوە تا ئاستی پلە یەک نوێنەرایەتیی ئیسپانیای کردووە.[٢١] لە ئازاری ٢٠٢٤، بۆ یەکەم جار لەلایەن ڕاھێنەر لویس دی لا فوێنتی بۆ ھەڵبژاردەی نەتەوەییی ئیسپانیا بانگکرا، و یەکەم یاریی خۆی لە دۆڕانێکی دۆستانەی ١–٠ لە بەرامبەر کۆڵۆمبیا ئەنجامدا.[٢٢] ئەو لە خولەکی ٨٣دا وەک یاریزانی جێگر لە بڕی ئایمێریک لاپۆرت ھاتە ناو یاریگا، کە تێیدا بوو بە گەنجترین بەرگریکار کە تا ئێستا بۆ ئیسپانیا یاریی کردبێت لە تەمەنی ١٧ ساڵ و یەک مانگ و ٢٨ ڕۆژیدا، و ئەو ڕیکۆردەی شکاند کە پێشتر لەلایەن سێرجیۆ ڕامۆسەوە لە ساڵی ٢٠٠٥دا تۆمارکرابوو.[٢٣]

لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤، ناوی کوبارسی لە پێڕستی سەرەتاییی ٢٩ کەسی بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤ ھات.[٢٤] بەڵام لە ٧ی حوزەیراندا، پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە پێڕستی کۆتایی دوورخرایەوە.[٢٥]

لە تەممووزی ٢٠٢٤، کوبارسی لە پێڕستی ئیسانیای ژێر ٢٣ ساڵ بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ ھەڵبژێردرا.[٢٦] ئەو و ئیسپانیا توانییان مەدالیای زێڕیی ئۆڵۆمپیاد لە پێشبڕکێی تۆپی پێی پیاوان لە ئۆڵۆمپیاددا بەدەست بھێنن.[٢٧] لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦، ناوی لە پێڕستی ٢٦ کەسی ئیسپانیا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦ (مۆندیال) گونجێندرا.[٢٨]

ئاماری پیشەیی

[دەستکاری]
ئاماری یارییەکان و گۆڵەکان بەپێی یانە، وەرز و پاڵەوانێتی
یانە وەرز خول جامی شا ئەورووپا کانی تر کۆی گشتی
خول یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
بارسێلۆنا ئەتلەتیک ٢٠٢٣–٢٤ پریمێرا فێدێراسیۆن ٩ ٠ — — — ٩ ٠
بارسێلۆنا ٢٠٢٣–٢٤ لالیگا ١٩ ٠ ٢ ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٢٤ ٠
٢٠٢٤–٢٥ لالیگا ٣٥ ٠ ٦ ١ ١٣ ٠ ٢ ٠ ٥٦ ١
٢٠٢٥–٢٦ لالیگا ٣١ ١ ٥ ٠ ١٠ ٠ ٢ ٠ ٤٨ ١
کۆی گشتی ٨٥ ١ ١٣ ١ ٢٦ ٠ ٤ ٠ ١٢٨ ٢
کۆی گشتیی ژیانی وەرزشی ٩٤ ١ ١٣ ١ ٢٦ ٠ ٤ ٠ ١٣٧ ٢

نێونەتەوەیی

[دەستکاری]
ھەتا یاریی ئەنجامدراو ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦[٢٩]
یارییەکان و گۆڵەکان بەپێی ھەڵبژاردەی نەتەوەیی و ساڵ
ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئیسپانیا ٢٠٢٤ ٥ ٠
٢٠٢٥ ٥ ٠
٢٠٢٦ ١٠ ٠
کۆی گشتی ٢٠ ٠

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «The 25 Best Centre Backs in World Soccer—Ranked». Sports Illustrated. ٩ی تەممووزی ٢٠٢٥. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. ↑ ESPN. ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ https://www.espn.com/soccer/story/_/id/45165487/2025-fc-100-virgil-van-dijk-best-center-backs-mens-soccer. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ↑ Gascón، Javier (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «Pau Cubarsí, 15 años, tercer debutante más joven del Barça en la UEFA Youth League» [Pau Cubarsí, 15 years old, Barça's third youngest debutant in the UEFA Youth League]. Mundo Deportivo (بە ئیسپانی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ↑ Chauhan، Saransh (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Introducing Pau Cubarsi's Family- All About Barcelona Star's Parents, Girlfriend, Sister & More». EssentiallySports (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. ↑ Herrero، Laia Cervelló (٩ی ئایاری ٢٠٢٤). «Pau Cubarsi's Barcelona story and the tiny Catalan village that shaped him». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٤ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. ↑ «Pau Cubarsí reconoce tener problemas para hablar en castellano: "He hablado toda la vida en catalán"». La Vanguardia (بە ئیسپانی). ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ↑ Gascón، Javier (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «Pau Cubarsí, 15 años, tercer debutante más joven del Barça en la UEFA Youth League» [Pau Cubarsí, 15 years old, Barça's third youngest debutant in the UEFA Youth League]. Mundo Deportivo (بە ئیسپانی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "md" نەدراوە
  9. ↑ «¿Quién es Pau Cubarsí?» [Who is Pau Cubarsí?]. sport.es (بە ئیسپانی). ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ↑ «Pau Cubarsí firma su continuidad en el Juvenil del FC Barcelona» [Pau Cubarsí signs his continuity in the Juvenil of FC Barcelona]. sport.es (بە ئیسپانی). ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ↑ Martí، Anaïs (١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣). «Así transcurrió el primer entrenamiento del Barça de Xavi 23-24» [This is how Xavi's first Barça training session went 23-24]. La Vanguardia (بە ئیسپانی). لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ↑ «Unionistas de Salamanca 1–3 FC Barcelona: One step closer». FC Barcelona. ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  13. ↑ «Record breaking XI against Betis». FC Barcelona. ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  14. ↑ «Barcelona teenage sensation Pau Cubarsi breaks club Champions League record in place for 20 years with man-of-the-match display in European debut against Napoli». Goal. ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤.
  15. ↑ «FC Barcelona made a New Monster out of Pau Cubarsi». Soccersat. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  16. ↑ «Pau Cubarsí, a record breaking centre half». FC Barcelona. ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤.
  17. ↑ «Agreement to extend Pau Cubarsí contract to 2027». FC Barcelona. ٩ی ئایاری ٢٠٢٤.
  18. ↑ Millar، Colin؛ Ballús، Pol. «Barcelona's Cubarsi signs contract extension through to 2027». The Athletic. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  19. ↑ «Pau Cubarsí scores first blaugrana goal». FC Barcelona. ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥.
  20. ↑ read، Gill Clark·1 min (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦). «'Everyone wants a Clasico' – Pau Cubarsi hoping to face Real Madrid in Spanish Super Cup final». Yahoo Sports (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  21. ↑ پاو کوبارسی لە WorldFootball.net
  22. ↑ «Pau Cubarsí vive en una nube: 17 años, puede hacer historia en la selección, titular con el Barça, MVP en Champions...». Marca (بە ئیسپانی). ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤.
  23. ↑ «Barcelona starlet Pau Cubarsi reacts to becoming Spain's youngest-ever defender in defeat to Colombia». Goal. ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤.
  24. ↑ «Euro 2024 provisional squad». Royal Spanish Football Federation. ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤. لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  25. ↑ «Official | Final Spain squad for the Euro 2024 finals». Royal Spanish Football Federation. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  26. ↑ «Spain name men's football squad for Paris Olympics: Barcelona's Pau Cubarsi, Fermin Lopez included». The Athletic. The New York Times. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
  27. ↑ «Fermín, Eric and Cubarsí win gold». FC Barcelona. ٩ی ئابی ٢٠٢٤.
  28. ↑ «Los 26 que buscarán volver a reinar en el Mundial» [The 26 who will seek to reign again in the World Cup] (بە ئیسپانی). Royal Spanish Football Federation. ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  29. ↑ پاو کوبارسی لە National-Football-Teams.com لە ویکیدراوە دەستکاریی بکە