پاوانی ویندۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پاوانی ویندۆز (بە ئینگلیزی: Windows domain) بەرھەڤۆکێکە لە ڕاسپاردەگەلی ئەولەھی کە یەک بنکەدراوەی ناوەندییان داناوە بۆ ھاوبەشی. ئەم بنکەدراوەیە داگری ھەژمارەکانی بەکارھێنەران و زانیارییەکانی ئەولەھییە بۆ کەرەستەکانی ناو ئەو پاوانە. ھەر کەسێک کۆمپیوتەرەکانی ناو پاوان بەکار ئەھێنێ ھەژماری تایبەتی خۆی پێ ئەدرێ. دوایی ئەکرێ مافەکانی دەستگەیشتوویی بە کەرەستەکان بدرێتە پاڵ ئەم ھەژمارەوە.

لە پاواندا پێڕستەکە نیشتەجێیە لەسەر ئەو کۆمپیوتەرانەی کە وەکوو دۆمەین کۆنترۆڵەر شێوەداڕێژی کراون. دۆمەین کۆنترۆڵەر ڕاژەکارێکە کە ھەموو لایەنەکانی پێوەندیدار بە ئەولەھی بەڕیوەبەرایەتی ئەکا.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]