بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پان ئەفریقیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پان ئەفریقاییزم یان پان ئەفریقایی، جووڵانەوەیەکی جیھانییە کە ئامانجی ھاندان و بەھێزکردنی پەیوەندی ھاودەنگییە لە نێوان ھەموو نەتەوە و ھۆزە ڕەسەنە بە ڕەچەڵەک ئەفریقییەکان. لەسەر بنەمای ئامانجێکی ھاوبەش، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بازرگانی کۆیلەکان لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک، جووڵانەوەکە زیاتر لە دەرەوەی کیشوەری ئەفریقا بەربڵاوترە و چەندین پشتیوانی ڕەوەندی ئەفریقیی بەرچاو ھەیە لە ئەمریکا و ئەورووپا.[١][٢]

پان ئەفریقایی لە خەباتەکانی گەلی ئەفریقا دژی بە کۆیلەکردن و کۆلۆنیالیزم[٣] سەرچاوەی گرتووە، ڕەنگە ئەم سەرھەڵدان و یاخیبوونانە بگەڕێتەوە بۆ یەکەمین بەرخۆدان لەسەر ئەو کەشتیانەی کۆیلەکانیان ئاڵوگۆ دەکرد. لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی کە یەکێتی بۆ پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەفریقییەکان زۆر گرنگە، و ئامانجی «یەکخستن و بەرزکردنەوەی» خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە.[٤]

لە ناوەڕۆکدا، پان ئەفریقایی باوەڕێکە کە گەلی ئەفریقا، چ لە کیشوەرەکە و چ لە ڕەوەند و ئاوارەکانی دەرەوەی ئەفریقا، نەک تەنھا مێژوویەکی ھاوبەش، بەڵکو چارەنووسێکی ھاوبەشیان ھەیە.[٥] بزووتنەوە بیرۆکەیی و کلتووری و سیاسییە پان ئەفریقییەکان ئەو باوەڕەیان ھەیە کە ھەموو ئەفریقییەکان و نەوەی ئەفریقییەکان سەر بە یەک «ڕەگەز» یان بە شێوەیەکی تر، ئەفریقییەکان خەڵکانێکی یەکییەتیی کلتوورین؛ ھەروەھا پان ئەفریقایی ھەستکردنە بە چارەنووسێکی مێژوویی ھاوبەشی ئەفریقییەکان لە ئەمریکا و بەگشتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٦][٧][٨][٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Austin، David (پاییزی ٢٠٠٧). «All Roads Led to Montreal: Black Power, the Caribbean and the Black Radical Tradition in Canada». Journal of African American History. ٩٢ (4): ٥١٦–٥٣٩. doi:١٠.١٠٨٦/JAAHv٩٢n٤p٥١٦.
  2. Oloruntoba-Oju، Omotayo (کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Pan Africanism, Myth and History in African and Caribbean Drama». Journal of Pan African Studies. ٥: ١٩٠ ff.
  3. Abdul-Raheem, Tajudeen (ed.), Pan Africanism: Politics, Economy and Social Change in the Twenty-first Century, New York University Press, 1996.
  4. Frick, Janari, et al. (2006), History: Learner's Book, p. 235, South Africa: New Africa Books.
  5. Makalani، Minkah (٢٠١١). «Pan-Africanism». Africana Age. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. New Dictionary of the History of Ideas. The Gale Group, Inc. ٢٠٠٥.
  7. Adejumobi، Saheed (٣٠ی تەممووزی ٢٠٠٨). «The Pan-African Congresses, 1900-1945 •» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. «Pan-Africanism - Routledge Encyclopedia of Philosophy». www.rep.routledge.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. «A Guide to the Development and Spread of Pan-Africanism». ThoughtCo (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.