بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پانزەر-٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پانزەر-٤
لقیتانکی مامناوەند
ناکۆکیجەنگی جیھانیی دووەم
وڵاتئەڵمانیای نازی
لە پێشPanzer III
وڵاتی بنەڕەتئەڵمانیای نازی
دروستکەرFriedrich Krupp AG
شێوەسازKrupp
چوونە خزمەت١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩
خانەنشینبوون لە خزمەت١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥

پانزەر-٤ (بە ئەڵمانی: Panzer IV) تانکێکی مامناوەندی ئەڵمانییە کە لەلایەن کۆمپانیای کرووپ بەرھەم ھێنراوە، لە کۆتایییەکانی ساڵانی ١٩٣٠ پەرەی پێدراوە و بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن سوپای ئەڵمانیاوە بەکاردەھێنرێت تا کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم.

وەک تانکێکی پشتیوانی پیادە دیزاین کرابوو و لە سەرەتادا مەبەست لێی ئەوە نەبووە کە زرێپۆشی دووژمن بخاتە ڕوو، کارێک کە لەلایەن پانزەر-٣ ئەنجام دەدرا کە تۆپھاوێژێکی دژە زرێی لەسەر بوو. سەرەڕای کەموکوڕییەکانی دوکتۆرینی پێش جەنگ، بە حەتمی پازدەر چوار ڕۆڵی تانکی شەڕکەری لە دژی تانکی سەرەکی تی-٣٤ی ڕووسیا گرتە ئەستۆ.

تانکەکە لە ساڵی ١٩٣٦ ھاتە ناو بەرھەمھێنان و تا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو، بەرھەمھێنانی بە جۆرە جیاوازەکانی گەیشتە نزیکەی ٨٬٨٠٠ دانە. بەرھەمھێنانی لە ساڵی ١٩٤٤دا گەیشتە لووتکە و ٣٠٠ تانکی مانگانە بوو پێش ئەوەی لە مانگەکانی یەکەمی ساڵی ١٩٤٥دا بۆ ٥٥ تانکی مانگانە دابەزی، پازدەر چوار زۆرترین تانکی ئەڵمانی بوو کە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا ھەناردەکرابوو، ٢٩٧ دانەی ھەناردەی ھاوپەیمانەکانی ئەڵمانیا وەک ڕۆمانیا و ھەنگاریا و فینلاند کرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]