پاسەوان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی بەریتانی)
| پاسەوان | |
|---|---|
| سەرناو | Bodyguard |
| چەشن | زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی درامی |
| پەخشکەری ڕەسەن | بی بی سی وەن |
| وڵاتی بنەڕەت | شانشینی یەکگرتوو |
| زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
| ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ |
| ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ |
| سیناریۆنووس | Jed Mercurio |
| ئەکتەران | Keeley Hawes، ڕیچارد مادن، Tom Brooke، Stuart Bowman |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنان | World Productions |
| دابەشکەر | ITV Studios، نێتفلیکس |
| شوێنی گێڕانەوە | لەندەن |
| چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
| RARS rating | 18+ |
| وێبگە | https://www.bbc.co.uk/programmes/p06crngy |
| Audio system | دەنگی ستێریۆفۆنی |
| شوێنی ڕێکخستنەکان | دوورگە |
بۆدیگارد (پاسەوان) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تریلەری سیاسیی بەریتانییە کە لەلایەن جێد مێرکیوریۆوە دروست کراوە و نووسراوە و لەلایەن وۆرڵد پرۆدەکشنز وەک بەشێک لە ئای تی ڤی ستۆدیۆز بۆ بی بی سی بەرھەمھێنراوە. زنجیرە شەش-بەشییەکە لە دەوری کەسایەتی خەیاڵیی پۆلیس سێرجێنت دەیڤید بەد (ڕیچارد مادن) دەسوڕێتەوە، کە ڤێتێرانێکی جەنگی سوپای بەریتانیایە و دەیناڵێنێت بەدەست پی تی ئێس دییەوە، کە ئێستا لە لقی پاراستنی شاھانە و پسپۆڕی خزمەتگوزاری پۆلیسی میترۆپۆلیتانی لەندەن کار دەکات. ئەو وەک ئەفسەری پاراستنی سەرەکی (پی پی ئۆ) بۆ وەزیری ناوخۆی تەماحکار جوولیا مۆنتاگیو (کیلی ھاوس) دیاری دەکرێت، کە ڕقی لە سیاسەتەکانییەتی. زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر بابەتە مشتومڕاوییەکانی وەک چاودێریکردنی زانیارییە تایبەتەکان لەلایەن حکوومەت و ڕێکخستنی، سیاسەتی دەستێوەردان و تیرۆریزم، و پی تی ئێس دی.[١]
زنجیرەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ دەستی بە پەخش کرد لەسەر بی بی سی وەن،[٢] کە بەرزترین ژمارەی بینەری بۆ درامایەکی نوێی بی بی سی لە سەردەمی فرە-کەناڵیدا و بەرزترین ژمارەی بینەری بی بی سی لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە بەدەستھێنا. بی بی سی لە ساڵی ٢٠١٦دا داوای بەرھەمھێنانی زنجیرەکەی لە وۆرڵد پرۆدەکشنز کرد کە ئەو کات سەربەخۆ بوو. لەو کاتەوەی ئای تی ڤی ستۆدیۆز گڵۆباڵ ئینتەرتەینمێنت لە ساڵی ٢٠١٧دا کۆمپانیاکەی کڕییەوە، ئەوان مامەڵەیان لەگەڵ دابەشکردنی نێودەوڵەتیی زنجیرەکەدا کردووە. نێتفلیکس لەسەر گرێبەستێکی دابەشکردن ڕێککەوت بۆ پەخشکردنی بەرنامەکە لە دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو و ئێرلەندا.
زنجیرەکە ڕووبەڕووی ستایشی ڕەخنەگران بووەوە، بە تایبەتی بۆ دەدای مادن.[٣] زنجیرەکە چەندین پاڵاوتنی خەڵاتی وەرگرت لەوانە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی – دراما، کە مادن خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر – زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی درامای بردەوە.[٤] لە ٧١ەمین خەڵاتەکانی ئێمی پرایم تایم، زنجیرەکە بۆ زنجیرە درامای نایاب پاڵێورا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ داڕێژە:بیرخستنەوەی gۆڤار
- ↑ Hughes، Sarah (١٢ی ئابی ٢٠١٨). «Jed Mercurio on Bodyguard, jeopardy … and the next Line of Duty». ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ D'Addario، Daniel (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «TV Review: 'Bodyguard' on Netflix». Variety (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Bodyguard». www.goldenglobes.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Outstanding Drama Series 2019 - Nominees & Winners Emmy Awards». Television Academy (بە ئینگلیزی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.