بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاسی کارەبایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاسی کارەبایی
لقیپاس، ئامرازەکانی گواستنەوەی کارەبایی

پاسی کارەبایی پاسێکە کە بە مۆتۆری کارەبایی کاردەکات، لە بەرامبەر بە ئامێری سووتاندنی ناوخۆیی باو. پاسە کارەبایییەکان دەتوانن وزەی کارەبایی پێویست لەسەر پاسەکە ھەڵبگرن، یان بەردەوام لە سەرچاوەیەکی دەرەکییەوە کارەبا وەربگرن وەک تەلە سەرەوەکان. زۆربەی ئەو پاسانەی کە وزەی کارەبایی لەسەر خۆیان ھەڵدەگرن، پاسی کارەبایی پاتریدارن (کە ئەم وتارە زۆرتر باسیان دەکات)، کە تیایاندا مۆتۆری کارەبایی وزە لە پاکەتی پاتری سەر پاسەکەوە وەردەگرێت، ھەرچەندە نموونەی شێوازەکانی تری ھەڵگرتنی وزەش ھەن، وەک جایرۆباس کە وزەی سووڕانەوەیی بۆ ھەڵگرتنی وزە بەکاردەھێنێت. کاتێک کارەبا لەسەر پاسەکە ھەڵناگیرێت، لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ سەرچاوەی وزەی دەرەکی دابین دەکرێت، بۆ نموونە، لە ڕێگەی کۆکەرەوەی تەزوو (وەک دارەکانی گەیاندنی سەرەوە لە پاسی سەر وایەردا)، یان لەگەڵ سیستەمێکی دابینکردنی وزە لە ئاستی زەوی، یان لە ڕێگەی شەحنکردنی ھێزپێدەر.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Electric bus»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥.