بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیدارەی گەرمیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پارێزگای گه‌رمیانەوە ڕەوانە کراوە)
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
ئیدارە
بە عەرەبی: الإدارة المستقلة جرميان
بە ئینگلیزی: Independent Garmian Administration
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
مەڵبەندکەلار
ژمارەی قەزاکان٤
ژمارەی ناحیەکان١٠
بوون بە ئیدارە٢٠٠٨
ڕووبەر
  ئیدارە٤٬٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٧٠٠ میلی چوارگۆشە)
  شاری
٣٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٥ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
  ئیدارە٢٨١٬٠٨٠
  مەزندە 
(٢٠٢٥)
٣٢٦٬٠٠٠
  چڕی٧١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٨٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
  شاری
٢٣٧،٨٥٩
  لادێیی
٤٣،٨٧٩
زمان و ئایین
  زمانکوردی(سۆرانی، کوردیی خواروو)
  ئایینئیسلام(سوننەکاکەیی
  ب پ م(٢٠١٧)<
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/

ئیدارەی گەرمیان پارێزگایەکی نافەرمی و دانپێدانەنراوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیێناوە، لە چوار قەزا و ١٠ ناحیە پێکھاتووە شاری کەلار ناوەندی کارگێڕییەتی. ئیدارەی گەرمیان لە قەزای کەلار، کفری، خانەقین، ڕزگاری پێکدێت ھەروەھا بەشێکی دام و دەزگاکانی شارۆچکەی دەربەندیخان سەر بە ئیدارەی گەرمیانە.

مێژوو

[دەستکاری]

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لەسەرەتای نەوەدەکانەوە بەڵێنی بە پارێزگاکردنی شاری کەلار ی داوە، بەڵام ئەوکات بەھۆی ئەوەی کەرکووک لەبندەستی حکومەتی عێراق بوو پرۆژەیەکی لەو جۆرە ئیمکانی جێبەجێکردنی نەبوو، چونکە زۆرکەس پێیانوابوو لەحاڵەتی کردنی گەرمیان (قەزا دابڕاوە ڕزگاکراوەکانی گەرمیان) بەپارێزگا، واتە کورد دەستی لە کەرکووک شۆردووە. بۆیە ئەوکات پارێزگای کەرکووک پێکھێنرا لە قەزاکانی کەلار، کفری، چەمچەماڵ‌ و دەربەندیخان کە ئەمەی دواییان ھەرگیز سەر بە پارێزگای کەرکووک نەبووە، بەڵام ئەوکات بەھۆی نەبوونی بینا بۆ فەرمانگەکانی پارێزگا لە کەلار، دەربەندیخان دیاریکرا بۆ ناوەندی پارێزگای کەرکووک.

دروستبوون

[دەستکاری]

دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانیەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر ناوچەی گەرمیان کە کەلار مەرکەزەکەیەتی، تووشی بۆشاییەکی ئیداری ھات بەھۆی ھەڵوەشانەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان. چارەنووسی ئەو قەزایانەی لەچوارچێوەی پرۆسەی تەعریبدا لە کەرکووک دابڕێنران (کەلار، کفری، چەمچەماڵ ‌و دووزخورماتوو) بەستراوە بە مادەی ١٤٠ ی دەستووری عێراقەوە، کە تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان لەنێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمدا. جێبەجێنەکردنی مادەی ١٤٠ ی نەگەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان یان قەزا دابڕاوەکان بۆ سەر کەرکووک، ئیدارەی ناوچەی گەرمیانی بەھەڵپەسێراوی ھێشتەوە. لەژێر فشاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەگەرمیان، لە ساڵی٢٠٠٨ دا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناچار بوو بڕیارێک دەربکات کە گەرمیان وەکو پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەشێوەیەکی کاتی بۆ راییکردنی کاروباری ئیداری خەڵکی ناوچەکەو دەسەڵاتی پارێزگاریش ببخەشێتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.

قەزاکان

[دەستکاری]

لە ئێستادا لە چوار قەزای کەلار، کفری، خانەقین، ڕزگاری پێکهاتووە.

ناحیەکان و قەزاکانی پارێزگای گەرمیان

[دەستکاری]
ژمارەناوی قەزاناحیەکان
١کەلارناوەندی کەلار، پێباز، شێخ تەویل
٢کفریناوەندی کفری، ئاوە سپی، سەرقەڵا، نەوجۆل، کۆکس
۳خانەقینمەیدان، قۆرەتوو
۳ڕزگاری

سەرچاوەکان

[دەستکاری]