پارێزگای سۆفیا
پارێزگای سۆفیا | |
---|---|
بە بۆلگاری: София | |
دامەزران | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩ |
وڵات | بولگاریا |
پایتەخت | سۆفیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | بولگاریا |
ناوچەی کاتی | کاتی ئەوروپای ڕۆژھەڵات |
خاکی ئاماری | Yugozapaden Planning Region |
Associated electoral district | 26th MMC – Sofia-province |
پۆتانی شوێن | ٤٢°٤٠′٠″N ٢٣°٤٠′٠″E |
دانیشتووان | ٢٢٧٬٦١٠ |
ڕووبەر | ٧٬٠٥٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://sofoblast.government.bg/ |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | СО |
پارێزگای سۆفیا (بە بولگاری: Софийска област) پارێزگایەکی بولگاریایە. پارێزگاکە سۆفیا لە خاکەکانیدا ناگرێتەوە، بەڵام سۆفیا وەک ناوەندی ئیدارییەکەی دەمێنێتەوە. پارێزگاکە ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگاکانی پێرنیک، کیوستێندیل، بلاگۆێڤگراد، پازاردژیک، پلۆڤدیڤ، لۆڤچ، ڤراتسا، مۆنتاناو «پارێزگای شاری سۆفیا» و لە باکووری ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ سربیا.
دانیشتووان
[دەستکاری]ژمارەی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە ٢٧٣ ٢٥٢ کەس بووە (ھەروەھا بە ٢٧٣٬٢٤٠ کەس ھاتووە) بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١، کە ٤٩٫٢٪یان لە ڕەگەزی نێر و ٥٠٫٨٪یان لە ڕەگەزی مێ بوون.[١]
جوگرافیا
[دەستکاری]پارێزگای سۆفیا بە ڕووبەری ٧٠٢٠ کم٢، دووەم گەورەترین پارێزگای بولگاریایە.[٢] ھەروەھا زۆرترین ژمارەی شارەوانی ھەیە کە ٢٢ شارەوانییە و ھاوسنوورە لەگەڵ نۆ پارێزگای دیکە و لەگەڵ سربیا لە باکووری ڕۆژاوا. نزمترین ناوچەکان لە ٣٥٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزن، لەکاتێکدا بەرزترین بەرزبوونەوەی لە سەرووی ٢٩٠٠ مەترەوە، لە ئەنجامدا ڕووبەر و خاک و ھۆکاری کەشوھەوای جۆراوجۆر دروست دەبێت[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ (بە بولگاری) Population to 01.03.2001 by Area and Sex from Bulgarian National Statistical Institute: Census 2001
- ^ ئ ا "Geography". Sofia Province Government. Retrieved 21 June 2018.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای سۆفیا تێدایە. |
ئەم بولگاریا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |