بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارێزگاکانی بەحرەین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارێزگاکانی بەحرەین
پۆلەکان دەوڵەتی یەکگرتوو
شوێن شانشینی بەحرەین
ژمارەکان ٤ پارێزگا
دانیشتووان ٢٦٨،١٠٦ (پارێزگای موحەڕەق) – ٥٣٤،٩٣٩ (پارێزگای پایتەخت)
ڕووبەر ٧٨٫٧١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٠٫٣٩ میلی چوارگۆشە) (پارێزگای ناوەندی) – ٤٨٨٫٨٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٨٨٫٧٥ میلی چوارگۆشە) (پارێزگای باشووری)
دەوڵەت حکوومەت، ئەنجومەنی وەزیران
ژێربەشەکان شارەوانییەکان

شانشینی بەحرەین لە چوار پارێزگا پێکدێت: پایتەخت، باکووری، باشووری و موحەڕەق. پارێزگای ناوەندی لە ئەیلوولی ٢٠١٤دا ھەڵوەشایەوە.[١]

ھەر پارێزگایەک لەلایەن پارێزگارێکەوە بەڕێوە دەبردرێت کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە دەستنیشان دەکرێت و ئەنجومەنی شارەوانیی تایبەتی خۆی ھەیە، کە بۆ ھەر کامیان ھەڵبژاردنێکی جیا بەڕێوە دەچێت. یەکەمین ھەڵبژاردنی شارەوانی لە بەحرەین لەدوای سەربەخۆیی لە ساڵی ١٩٧١، ھاوکات لەکەڵ ھەڵبژاردنی گشتیی ٢٠٠٢ی بەحرەین بەڕێوە چوو.[٢] ھەروەھا کۆتا ھەڵبژاردن ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنی گشتیی ٢٠٢٢ی بەحرەین بەڕێوە چوو.

پارێزگاکان

[دەستکاری]

پارێزگاکانی بەحرەین بریتین لە چوار پارێزگای باکووری، باشووری، موحەڕەق و پایتەخت:[٣]

نەخشە پارێزگاکان
١ – پارێزگای پایتەخت
٢ – پارێزگای موحەڕەق
٣ – پارێزگای باکووری
٤ – پاڕێزگای باشووری

بازنەکانی ھەڵبژاردن

[دەستکاری]

ھەر پارێزگایەک بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەسەر ژمارەیەکی جیاواز لە بازنەی ھەڵبژاردندا دابەش کراوە. ھەر چوار ساڵ جارێک لەم بازنانەدا ھەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت و لە ھەر بازنەیەکدا ئەندامێک ھەڵدەبژردرێت. تەنیا ھاووڵاتییانی بەحرەینی مافی بەربژێربوون و دەنگدانیان لە ھەڵبژاردندا ھەیە.

مێژوو

[دەستکاری]

شارەوانییەکان

[دەستکاری]

یەکەمین شارەوانی لە بەحرەین، شارەوانیی مەنامە بە ھەشت ئەندامەوە بوو کە لە تەممووزی ١٩١٩دا دامەزرا.[٤][٥] ئەندامانی شارەوانی ساڵانە ھەڵدەبژێردران؛ دەوترێت کە شارەوانیی مەنامە یەکەمین شارەوانیی دامەزراو لە جیھانی عەرەب بوو.[٤] شارەوانی بەرپرسی خاوێنکردنەوەی شەقامەکان و بەکرێدانی بیناکان بە کرێچییەکان و دوکانەکان بوو. ھەتا ١٩٢٩، شارەوانی بێجگە لە کردنەوەی بازاڕەکان و قەسابخانەکان، خەریکی پەرەپێدانی ڕێگاوبانەکانیش بوو.[٤][٥] لە ساڵی ١٩٥٨، شارەوانی پرۆژەکانی پاکژکردنەوەی ئاوی دەست پێکرد.[٤] لە ساڵی ١٩٦٠، بەحرەین خاوەنی چوار شارەوانی بوو: مەنامە، ئەلحەد، موحەڕەق و ڕیفاع.[٦] لە درێژەی ٣٠ ساڵی دواتر، بە پەرەسەندنی شارۆچکەکانی وەک مەدینەت حەمەد و مەدینەت عیسا، ٤ شارەوانییەکەی پێشوو بەسەر ١٢ شارەوانیدا دابەش کران.[٦] ئەو شارەوانییانە لەژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنێکی ناوەندیی شارەوانی لە مەنامەوە بەڕێوە دەبردران کە ئەندامەکانی لەلایەن پاشای بەحرەینەوە دەستنیشان دەکران.[٧]

یەکەمین ھەڵبژاردنی شارەوانی کە لەدوای سەربەخۆییی بەحرەین لە ساڵی ١٩٧١دا بەڕێوە چوو، لە ساڵی ٢٠٠٢دا بوو.[٨] شارەوانییەکان بریتی بوون لە:

نەخشە شارەوانییەکانی پێشوو
١. ئەلحەد
٢. مەنامە
٣. ناوچەی ڕۆژاوا
٤. ناوچەی ناوەندی
٥. ناوچەی باکووری
٦. موحەڕەق
٧. ناوچەی ڕیفاع و باشووری
٨. جیدحەفس
٩. مەدینەت حەمەد (نیشان نەدراوە)
١٠. مەدینەت عیسا
١١. دوورگەکانی حەوار
١٢. سیترە

پارێزگاکان

[دەستکاری]

لەدوای ٣ی تەممووزی ٢٠٠٢، بەحرەین بەسەر پێنج پارێزگادا دابەش کرا، کە بۆ ھەر کامیان پارێزگارێک دەستنیشان کرا.[٩] لە ئەیلوولی ٢٠١٤، پارێزگای ناوەندی ھەڵوەشایەوە و چوار پارێزگاکەی تریش گۆڕانکارییان بەسەر دابەشکارییەکاندا ھات. ئەم پێنج پارێزگایە بریتی بوون لە:

نەخشە پارێزگاکانی پێشوو
١. پارێزگای پایتەخت
٢. پارێزگای ناوەندی
٣. پارێزگای موحەڕەق
٤. پارێزگای باکووری
٥. پارێزگای باشووری

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ «The Gulf Daily News». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ↑ «Three Polls, Three Different Approaches». The Estimate. ١٧ی ئایاری ٢٠٠٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ↑ «Central Governorate dissolved». Gulf Daily News. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 4 «History of Municipalities». Ministry of Municipalities Affairs and Urban Planning – Kingdom of Bahrain. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. 1 2 «History of Municipalities». Ministry of Municipalities Affairs and Urban Planning – Kingdom of Bahrain. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. 1 2 «Governorates of Bahrain». Statoids. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. ↑ «Bahrain Government». Permanent Mission of the Kingdom of Bahrain to the United Nations. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  8. ↑ «Three Polls, Three Different Approaches». The Estimate. ١٧ی ئایاری ٢٠٠٢. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. ↑ «Decree No.17 for 2002» (PDF). Capital Governorate. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ھێنراوە.