پارکە نەتەوەیییەکەی جاسپەر
ڕواڵەت
پارکە نەتەوەیییەکەی جاسپەر، لە ھەرێمێ ئەلبێرتای کەنەدا، گەورەترین پارکی نەتەوەییە لەناو چیای ڕۆکی ئەلبێرتا، کە ١١ ھەزار کیلۆمەتر دووجایە. لە ساڵی ١٩٠٧ بە ناوی پارکی دارستانی جاسپەر دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٣٠ ناوی گۆڕاوە بۆ پارکە نەتەوەیییەکەی جاسپەر و لە ساڵی ١٩٨٤ وەک میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەژێر ناوی پارکەکانی چیاکانی ڕۆکی تۆمارکراوە. لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ پارکە نەتەوەییەکەی بانف و شاری ئێدمنتن نزیکەی ٣٠٠ کم لە ڕۆژھەڵاتی پارکەکەوە دوورە و ناوەندی بازرگانی سەرەکی پارکەکە شارۆچکەی جاسپەر.[١][٢] پارکەکە ناوچەیەکی شاخاوییە و چەندین سەھۆڵبەندانی سروشتی و کانیاو و دەریاچە و تاڤگە و تێدایە، ئەمەش وا دەکات ئەم پارکە ساڵانە میوانداری ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ھەموو جیھانەوە بکات.[٣]
پێشانگا
[دەستکاری]-
چوونە ناو پارکەکە
-
دیمەنی جاسپەر لە لووتکەی شاخی پیرامید، ١٠ ڕۆژ پێش ئاگر کەوتنەکەی جاسپەر لە سالی ٢٠٢٤
-
ورچێکی گریزلی لە ناوچەیەکی دارستانی نزیک شاروچکەی جاسپەر
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Protected Planet | Jasper National Park Of Canada». Protected Planet (بە ئینگلیزی).
- ^ Parks Canada Agency، Government of Canada (٩ی ئایاری ٢٠٢٣). «Indigenous connections». parks.canada.ca.
- ^ Parks Canada Agency، Government of Canada (١٤ی ئازاری ٢٠٢٤). «2022 Annual Report - 2023 Annual Report». parks.canada.ca (بە ئینگلیزی).
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پارکە نەتەوەیییەکەی جاسپەر تێدایە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |