بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارکی میڵێنیەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارکی میڵێنیەم
دامەزران١٦ی تەممووزی ٢٠٠٤
ناو بە زمانی فەرمیMillennium Park
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕیشیکاگۆ، Cook County، ئیلینۆی
کەوتووەتە شەقامیRandolph Street
پۆتانی شوێن٤١°٥٢′٥٧″N ٨٧°٣٧′٢١″W
بەرزی لە ئاستی دەریا١٧٥ مەتر
ھاوسنوورە لەگەڵAon Center
ڕووبەر٢٤٫٥ acre
ناونیشانی شەقام201 E. Randolph Street
Phone number+1 312-742-1168
وێبگەhttps://www.chicago.gov/city/en/depts/dca/supp_info/millennium_park.html
Map

پارکی میڵێنیەم (بە ئینگلیزی: Millennium Park) پارکێکی گشتییە کە دەکەوێتە ناوچەی لووپی شیکاگۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کولتووری شیکاگۆوە بەڕێوە دەبرێت. ئەم پارکە، کە لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٤ کرایەوە، سەنتەرێکی شارستانی گرنگە لە نزیک کەناری دەریاچەی میشیگان و ڕووبەرەکەی ٩٫٩ ھێکتارە لە بەشی باکووری ڕۆژاوای پارکی گرانت. پارکەکە کە کۆمەڵێک ھونەری گشتی، شوێنی دەرەکی و شوێنی چالاکی تێدایە، لە چوار لاوە سنووردارە بە شەقامی میشیگان، شەقامی ڕاندۆڵف، شەقامی کۆڵەمبەس و شەقامی مۆنرۆی ڕۆژھەڵات. لە ساڵی ٢٠١٧، پارکی میلێنییەم بووە سەرنجڕاکێشترین شوێنی گەشتیاری لە شیکاگۆ و لە ناوچەی ناوەڕاستی ئەمریکا، ھەروەھا لە نێو دە شوێنە سەرەکییەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو بە ٢٥ ملیۆن سەردانکەری ساڵانە.[١]

پلانی دروستکردنی پارکەکە، کە لە ناوچەیەکی پارک و وێستگەی شەمەندەفەری ئیلینۆی ناوەندی،[٢] و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل پێکھاتبوو، لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ دەستی پێکرد. کاری دروستکردن لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستی پێکرد، و پارکی میلێنییەم لە ڕێوڕەسمێکدا لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٠٤ کرایەوە، چوار ساڵ دواتر لە کاتی دیاریکراو. ئاھەنگەکانی کردنەوە کە سێ ڕۆژی خایاند، نزیکەی ٣٠٠٬٠٠٠ کەس بەشداریان تێدا کرد و یەکەم کۆنسێرتی ئۆرکێسترا و کۆڕاڵی پارکی گرانتی تێدا پێشکەشکرا. پارکەکە چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە بۆ گونجاوی و دیزاینی سەوزی.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Johnson, Steve. «Millennium Park is new top Midwest visitor destination, high-tech count finds». Chicago Tribune. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. This picture shows Grant Park before Millennium Park (upper right) was built.
  3. Ryan, Karen (١٢ی نیسانی ٢٠٠٥). «Chicago's New Millennium Park Wins Travel & Leisure Design Award For "Best Public Space", And The American Public Works Association "Project Of The Year" Award» (PDF). City of Chicago. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]