پارکی سامی عبدالرحمن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارکی سامی عبدالرحمن
پارکی سامی عبدالرحمن

پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە ڕێکەوتی (١٤ی ئازاری ٢٠٠٠) دروست کراوە لە (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٣) لەلایەن ڕێزدار سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی ئەو کات نێچیرڤان بارزانی کرایەوە. ڕووبەری پارکەکە (٨٠٠) ھەشت سەد دۆنم زەوییە، کە (٤٥٠) دۆنم (فریز و گوڵدان و دار و گولی وەرزی و ھەمیشەی و (١٨٠) ھەزار داری جۆراو جۆری تێدایە لەگەڵ دوو دەریاچەی دەستکردی گەشتیاری لەگەڵ دوو مەلەوانگە کە یەکێکیان داخراوە، ئەوی تریان کراوەیە لەگەل دوو ڕێستورانت، خواردنگەی داوا دوو، ڕێستورانتی پارک. ١٨٠٠٠٠ سەد و ھەشتا ھەزار دار و درەختی جۆراو جۆری تێدایە کە جۆری دارەکان بریتییە لە (یووکالب تحس، سەروو سنەوبەر، تەسبیح، ئەقاقییە، دار واشنطن، داری بەردار، قەیسی، ھەنار، ترێ، ھەرمێ، ھەنگی دونیا، سێو، خۆخ، توو). پارکی شەھید سامی عەبدولڕەحمان لە نۆ بەش پێکھاتووە کە ئەمانەن (ئیدارە، ژمێریاری، وردبینی، ڕاگەیاندن، ئەندازەیی چاککردنەوە، خزمەت گوزاری، دارستان، باخچەکان، یاسایی)، بەسەر (٩) نۆ بەش دابەش کراون. لە کاتژمێر (٨) ھەشتی بەیانی تاکو (١٢) دوازدەی شەوو لە پێشوازی لە ھاووڵاتیان و گەشتیاران دایە. ڕێنمایییەکانی چوونە ناو پارک بۆ گەشتیاران و سەردانیکەران: ١- پاک و خاوێنی پارک بپارێزن ٢- پاراستنی دار و درەختەکان و گوڵدان ٣- پێدانی ڕێنمایە تەندروستییەکان ٤- دەستکاری نەکردنی بۆردی کارەبا و ستونەکان ٥- نزیک نەکەوتنی و مەلە نەکردن لە دەریاچە و حەوزی شوێنە قەدەغە کراوەکان ٦- نەھێنانە ژوورەوەی کەلوپەلی قەدەغەکراو (چەک و چەقۆ و نێرگەلە و ڕەژوو و گوڵەبەرۆژە و نەوت) ڕۆژانی ئاسایی ٣٠٠٠ سێ ھەزار بۆ ٥٠٠٠ پێنج ھەزار کەس سەردانی پارک دەکەن لە ڕۆژانی ھەینی و بۆنەکان ٧٠٠٠ حەوت ھەزار کەس بۆ ١٠٠٠٠ دە ھەزار کەس سەردانی پارک دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://www.hawlergov.org/app/ar/node/490