بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارتی کۆماریی پێشکەوتنخواز (تورکیا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارتی کۆماریی پێشکەوتنخواز
دامەزران١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤
کورتەناوPRP، PRP
دامەزرێنەرکازم قەرەبەکر
وڵاتتورکیا
ئایدۆلۆژیای سیاسیلیبرالیزم
شوێنی بارەگاکانئەنقەرە
کۆتاییھاتن٣ی حوزەیرانی ١٩٢٥

پارتی کۆماریخوازی پێشکەوتنخواز (بە تورکی: Terakkiperver Cumhuriyet Fırkası, ترقی‌ پرور جمهوریت فرقه‌ سی) پارتێکی سیاسی بوو لە تورکیا لە نێوان ساڵانی ١٩٢٤ بۆ ١٩٢٥ لەلایەن عەلی فوئاد پاشا و کازم کارابەکر و ڕەفعەت (بیلی) پاشا و حوسێن ڕەئوف ئۆربای و عەدنان ئەدیڤار لە ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤ دامەزراوە. ئەو حیزبە لە ٥ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە دوای شۆڕشی شێخ سەعید قەدەغە کرا.[١]

پێشینە

[دەستکاری]

نزیکەی ساڵێک پێش ئەوەی یۆنان و تورکیا پەیمانی لۆزان لە ھاوینی ساڵی ١٩٢٤ واژوو بکەن، سوڵتانییەتی عوسمانی ھەڵوەشایەوە و دەوڵەتی تورکیا بە فەرمی وەک کۆمار ناسێندرا، ئەمەش کۆتایی شەش سەدەی خەلافەتی عوسمانی بوو. دوای واژووکردنی پەیمانی ئاشتی ئیستەنبوڵ تەسلیمی دەسەڵاتی ناسیۆنالیستە تورکەکان کرا چونکە سوپای داگیرکەر لە کۆتایی شەڕی سەربەخۆیی تورکیادا کشایەوە. بەڵام ھێشتا ناکۆکی سیاسی ناوخۆیی چارەسەر نەکرابوو و ھەندێک لە ئەندامانی دامەزراو لە بزووتنەوەی نیشتمانی تورکیا لەوانەش عەلی فوئاد پاشا، کازم قەرەبەکر، حوسێن ڕەئوف ئۆربای و عەدنان ئەدیڤار، زیاتر نیگەران بوون لەوەی کە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە بکرێنە ئامانج، کە پێشتر گەڕانەوەی لیژنەی یەکگرتن و پێشکەوتنی قەدەغە کردبوو و خەلافەتەکەی ھەڵوەشاندەوە. لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٢٤، چەند مانگێک دوای ھەڵوەشاندنەوەی خەلافەت، ئەندامانی لیژنەی پێشووی یەکگرتن و پێشکەوتن و بزووتنەوەی نیشتمانی یەکگرت و پارتی کۆماری پێشکەوتنخوازی پێکھێنا کە دژی دەسەڵاتی تاکڕەوانەی مستەفا کەمال و پارتی کۆماریخوازی گەلی دەسەڵاتدار بوون.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Karpat، Kemal H. (٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). Turkey's Politics: The Transition to a Multi-Party System (بە ئینگلیزی). Princeton University Press. لاپەڕە ٤٧–٤٨. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٠٨-٧٩٤٢-٧.
  2. Gingeras، Ryan (٢٠٠٩). Sorrowful Shores: Violence, Ethnicity, and the End of the Ottoman Empire 1912-1923. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨٠١٩١٥٦٨٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.