پارتی سەربەستیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرکردەعارف باوەجانی،

وێنۆک

ئاھورا ھەورامی جێگری سەرۆک، کۆی گشتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ١١ کەس.
دامەزراندن٢٠٠٦
شوێنگەی سەرەکیڕۆژھەڵاتی کوردستان
ماڵپەر
http://www.psk2006.org/psk2006.org

پارتی سەربەستیی کوردستان یان پ. س. ک وەک پارتێکی نەتەوەییی و سەربەخۆخوازی کوردستانی، لە ١٧ی شوباتی ٢٠٠٦ (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٠٥ی کوردی)، لەلایەن چەند کوردێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بڕیار لەسەر دامەزراندنی درا.

پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتێکی ڕامیاری و دێمۆکراتە، لە پێناوی وەدەستھێنانی مافی سەربەخۆییی گەلی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان خەبات دەکات، تێدەکۆشی بۆ دێمۆکراسی و ئاشتی و ئازادی، یەکسانیی نێوان ژن و پیاو، بۆ پاراستنی ماف و ڕێزی بەرامبەر بۆ ھەموو ئایدولۆژیا جیاوازەکان، ھەروەھا ھەموو چین وتوێژەکانی دانیشتووی سەر خاکی کوردستان.

پارتی سەربەستیی کوردستان پارتێکە لەسەر بناخە و پرینسیپی دیموکراسی و دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشکرا دامەزراوە. بۆ مەسەلە گشتییەکانی پێوەندیدار بە چارەنووسی گەلی کوردەوە ڕاپرسی بە خەڵکی کوردستان دەکات.

پارتی سەربەستیی کوردستان، بە ھەوڵی بێوچانی سەرکردایەتیی کاتی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانیی سەدان ھاوبیری نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە دەوری بەرنامەی خۆی کۆ کاتەوە، بەردەوامیش دەبێت بۆ پێگەیاندنی نەوەی داھاتوو بە بیرۆکەی سەربەخۆیی، لەو ماوە کورتەدا توانیویەتی خزمەتی زۆر بە پێشخستنی بیروباوەڕ لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی و رزگاریی یەکجاری بکات.

پارتی سەربەستیی کوردستان لەو ماوە کورتەدا توانیوێتی لە ئاستی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی، وەک پارتێکی سیاسیی نەتەوەییی کوردستانی بناسرێت. گەلێک جار لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسی وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکاییدا بەڕەسمی بانگھێشت کراوە. لەو ماوە کورتەدا توانیۆێتی دەیان وڵات و کومپانیای گرنگی جیھانی و کەسایەتیی سیاسی و نووسەری بێگانە بکاتە ئاشنا و دۆستی کورد، بەردەوام سەرقاڵی زیاتر بەجیھانیکردنی کێشەی کوردە بەگشتی و بەتایبەت ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

پارتی سەربەستیی کوردستان، بەگوێرەی توانا لە تێکۆشانی ھەموو بەشەکانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی دەکات. "پارتی سەربەستیی کوردستان" نیشتمانی کورد بە ھەموو پارچەکانیەوە بە یەک وڵات و نەتەوەی کوردیش بە یەک نەتەوە دەناسێ، ئەو سنوورانەش کە خراونەتە نێوان بەشەکانی کوردستان و بە ڕواڵەت لەتیان کردووە، بە دەستکردی داگیرکەر و سنووری زۆرەملییان دەزانێ و دانیان پێدا نانێت، بەڵام لەم ھەلومەرجە ناسکەدا، (پسک) بەپێی چەندین ھەڵسەنگاندنێکی سیاسی و ستراتیژیی ڕۆژ لە ناوچەکەدا، خەبات و تێکۆشانی ئێستای تایبەت دەکات بۆ بەشی داگیرکراوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]