پاراماونت سکایدانس
ڕواڵەت
| پاراماونت سکایدانس | |
|---|---|
| پیشەسازی | ڕابواردن |
| دامەزران | ٧ی ئابی ٢٠٢٥ |
| دامەزرێنەر | دەیڤد ئێلیسۆن |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| لقەکۆمپانیاکان | پاراماونت پیکچەرز، پاراماونت تەلەفیژن ستۆدیۆز |
| شوێنی بارەگاکان | لۆس ئانجلەس |
| لە پێش | تافت بڕۆدکاستینگ |
| جێگەی دەگرێتەوە | پاراماونت گڵۆباڵ، سکایدانس میدیا، National Amusements |
| وێبگە | https://www.paramount.com/ |
پاراماونت سکایدانس (کە بە ناوی پاراماونت کار دەکات) کۆمەڵەیەکی فرەنەتەوەییی ئەمریکییە لە بواری میدیای گشتی و کات بەسەربردندا، کە بارەگای سەرەکیی لە ستۆدیۆکانی پاراماونت پیکچەرزە لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، لەگەڵ ئۆفیسەکانی لە سانتا مۆنیکا، کالیفۆرنیا و شاری نیویۆرک. کۆمپانیاکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢٥ لەلایەن دەیڤد ئێلیسۆنەوە دامەزرا، بە یەکگرتنی کۆمپانیای پاراماونت گڵۆباڵ و سکایدانس میدیا، دوای ئەوەی کۆمپانیای «ناشناڵ ئەمیوزمێنتس»یش خرایە ناو کۆمپانیا یەکگرتووەکەوە.[١] کۆمپانیاکە لە بازاڕی نازداک بە ھێمای "PSKY" مامەڵەی پێوە دەکرێت.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hayes، Dade (٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥). «Paramount Co-CEOs Confirm Skydance Deal Closing Date, Laud Employee Efforts During Process». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Sophia، Deborah Mary؛ Shepardson، David (٧ی ئابی ٢٠٢٥). «Paramount closes $8 billion merger with Skydance after settling '60 Minutes' lawsuit». Yahoo Finance. Yahoo. Reuters. لە ٨ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پاراماونت سکایدانس تێدایە.