پاراماونت ئینتەرناشناڵ نێتوۆرکس
| پاراماونت ئینتەرناشناڵ نێتوۆرکس | |
|---|---|
| پیشەسازی | وەشاندن |
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ |
| خاوەن | National Amusements |
| بەشێکە لە کۆمپانیای | پاراماونت گڵۆباڵ |
| شوێنی بارەگاکان | نیویۆرک |
پاراماونت ئینتەرناشناڵ نێتوۆرکس (بە ئینگلیزی: Paramount International Networks)یان PIN[١] ھاوتای نێودەوڵەتیی بەشی تۆڕەکانی میدیای پاراماونتە لە کۆمپانیای پاراماونت سکایدانس، کە سەرپەرشتیی بەرھەمھێنان، پەخشکردن و ناساندنی براندەکانی دەکات لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم براندانە بریتین لە پاراماونت نێتوۆرک، کۆمێدی سێنتراڵ، ئێم-تی-ڤی، نیکلۆدیۆن و بی-ئی-تی، لەگەڵ کەناڵەکانی تر کە بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەی-ئێم-سی نێتوۆرکس ئینتەرناشناڵ خاوەندارێتی دەکرێن. ھەروەھا PIN لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠٢٣ خاوەنی ٣٠٪ی پشکەکانی ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ڕەینبۆ بوو لە ئیتاڵیا،[٢] و لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠٢٤ خاوەنی پشکێک بوو (سەرەتا زۆرینە و دواتر کەمینە) لە کۆمپانیای ڤایاکۆم١٨، کە پڕۆژەیەکی ھاوبەشی ھیندی بوو لەگەڵ ھاوبەشە ناوخۆیییەکەی، تی-ڤی١٨.
بارەگای سەرەکیی بەشەکە لە ئۆفیسەکانی پاراماونت گڵۆباڵە لە شاری نیویۆرک و لەندەن، لەگەڵ ئۆفیسی نێودەوڵەتیی تر لە ساو پاولۆ، بەرلین، ستۆکھۆڵم، ئەمستردام، وارسۆ، لاگۆس، مەدرید، میلان، مومبای، پاریس، سینگاپوور، بووداپێست، بێلگراد و سیدنی و چەندانی تر. یەکەم ئۆفیسە نێودەوڵەتییەکانی لە کۆتایییەکانی ١٩٨٠کاندا لە لەندەن و ئەمستردام کرانەوە، ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئێم-تی-ڤی ئەورووپا (ئێستا ئێم-تی-ڤی گڵۆباڵ). ئەم بەشە لە ئەنجامی ناونانەوەی بەشە پێشووەکەی ڤایاکۆم، «تۆڕەکانی ئێم-تی-ڤی» (کە ئێم-تی-ڤی، بی-ئی-تی، ڤی-ئێچ١ و نیکلۆدیۆنی لەخۆ دەگرت) دروست کرا، بۆ ئەوەی کۆمێدی سێنتراڵیش بگرێتەوە. ئێم-تی-ڤی ئاسیا لە ساڵی ١٩٩٩دا پێشەنگ بوو بەرامبەر ڕکابەرەکەی، کەناڵی ڤی، لە چین، ھیندستان و کۆریای باشوور.[٣]
ئێستا لەلایەن پام کاوفمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت وەک بەشێک لە ڕۆڵە فراوانەکەی وەک سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازاڕە نێودەوڵەتییەکان. پێشتر، ئەم بەشە لەژێر یەکێک لە ناوە کۆنەکانیدا، «تۆڕەکانی میدیای نێودەوڵەتیی ڤایاکۆم»، لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٦ لەلایەن بۆب باکیشەوە بەڕێوە دەبرا، کە یەکێک بوو لە ڕۆڵە زۆرەکانی لە کۆمپانیاکەدا و لە ساڵی ١٩٩٧دا پەیوەندیی بە ڤایاکۆمی پێشووترەوە کردبوو. لە ساڵی ٢٠١٦، باکیش پلەی بەرزکرایەوە بۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دووەم نەوەی ڤیاکۆم و لە دوای یەکگرتنەوەی لەگەڵ کۆمپانیای سی-بی-ئێس بۆ پێکھێنانی ڤایاکۆمسیبیئێس (کە لە ٢٠٢٢ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ پاراماونت گڵۆباڵ) لە ھەمان پۆستدا مایەوە. ئەو لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤دا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار دەستی لەکار کێشایەوە و کۆمپانیاکەی بەجێھێشت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Leadership | Paramount». لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
Gillmer oversees for the MTV Entertainment Group (MTVE) and Paramount International Networks & Streaming.
- ↑ «Videoage Daily» (PDF). VideoAge International. تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Hughes، Owen (١ی ئازاری ١٩٩٩). «Battle of the Bands». Multichannel News International. Cahners. لاپەڕە ٥. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |