بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاراستنی سروشت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرنجێکی زۆر دراوە بە پاراستنی تایبەتمەندییە سروشتییەکانی تاڤگەکانی ھۆپتن، ئوسترالیا، لەگەڵ ڕێگادان بە چوونە ژوورەوەی سەردانیکەران

پاراستنی سروشت (بە ئینگلیزی: Nature Conservation) فەلسەفەیەکی ئەخلاقی و بزووتنەوەیەکی پاراستنە کە سەرنج دەخاتە سەر پاراستنی جۆرەکان لە لەناوچوون، و پاراستنی نیشتەجێگە یان ژینگە سروشتییەکان و گەڕاندنەوەیان، و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی سیستمی ژینگەیی، و پاراستنی زیندەفرەجۆری. کۆمەڵێک بەھای پارێزەرانە ھەن کە لەسەری بنیاد نراوە، کە دەکرێت ڕێنمایی بکرێت بە بایۆسێنتریزم (زیندەچەقی)، مرۆڤچەقی، ژینگەچەقی، و ھەستپێکردن،[١] ئایدیۆلۆژیا ژینگەیییەکان کە ئاگاداری کردارە ژینگەیییەکان و ناسنامەکانن. لەم دواییانەدا جووڵەیەک بەرەو پاراستنی بنەمابەند لەسەر بەڵگە ھەبووە کە داوای زیادکردنی بەکارھێنانی بەڵگە زانستییەکان دەکات بۆ باشترکردنی کاراییی ھەوڵەکانی پاراستن. تا ساڵی ٢٠١٨، ١٥٪ی زەوی و ٧٫٣٪ی ئۆقیانووسەکان پارێزراون. زۆرێک لە داکۆکیکارانی پاراستنی ژینگە ئامانجێکیان داناوە کە پاراستنی ٣٠٪ی زەوییە وشکانی و دەریایییەکان بێت تا ساڵی ٢٠٣٠.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Newman, Varner, Lunquist (٢٠١٨). Defending Biodiversity. Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٩-٠٢٤١٠-٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  2. MARRIS، EMMA. «To ensure a stable planet, 30% of Earth needs protections by 2030». National Geographic. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.