کەوانەبڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پارابۆللاەوە ڕەوانە کراوە)
کەوانەبڕ لە ئەنجامی بڕینی قووچەک بە ڕووتەختێکدا دروست دەبێت.
کەوانەبڕ بە ڕەنگی شین دیاریکراوە. سەری (vertex) کەوانەبڕ و تیشکۆ (focus) و ھێڵی سەوز دەلیلی کەوانەبڕەکەیە.

کەوانەبڕ[١] یان بڕگەی ھاوتا[٢](بە ئینگلیزی: Parabola) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە ھەمان دووریان ھەیە لە خاڵێکی دیاریکراو (پێی دەوترێت تیشکۆ) و لە ڕاستەھێڵیک کە پێیدا ناڕوات (پێی دەوترێت دەلیل). خاڵی نێوەڕاستی تیشکۆ و دەلیل پێی دەوترێت سەری بڕگە، بەڵام ئەو ڕاستەھێڵەی بە تیشکۆ و سەری بڕگەکەدا دەڕوات پێی دەوترێت تەوەری کەوانەبڕ. کەوانەبڕ، ھەر وەک لە وێنەکەوە دەردەکەوێت ھاوتایە لەگەڵ تەوەرەکەی کە دەبێتە تەوەری ھاوتا.

ھاوکێشە[دەستکاری]

سادەترین شێوەی ھاوکێشەی کەوانەبڕ بریتییە لە ھاوکێشەی دووجای ، شێوەی گشتی ھاوکێشەی کەوانەبڕ:

ھاوکۆلکەکانی تا ھەموویان نەگۆڕن و ڕاستەقینە، یا ناسیفرن، ھەروەھا

.

جیاوازیی چەقی[دەستکاری]

جیاوازیی چەقی کەوانەبڕ بریتییە لە .

لە دەقە زانستییەکاندا[دەستکاری]

  • مینایخموس، ماتماتیکزانێکی یۆنانی کۆن، لە شیکردنەوەی کێشەی دوو ئەوەندەکردنەوەی شەشپاڵوو (دروستکردنی شەشپاڵوویەک کە قەبارەکەی دوو ئەوەندەی شەشپاڵوویەکی دیاریکراوە، تەنیا بە بەکارھێنانی ڕاستە و پەرگار)، باسی لێوە کردووە.
  • ئیسحاق نیوتن لە پەرتووکی «پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتیدا»[٣] نیشانی دا ئەگەر ھێزی ڕاکێشان نێوان تەنە ئاسمانییەکان، ھاوڕێژە بێت لەگەڵ ھەڵگەڕاوەی مەودای نێوانیاندا دووجا، ئەو بارستانەی بە دەوری تەنێکی گەورەتر دەسووڕێنیت دەبێت جووڵەیان بەشێوەی بازنەیی، بڕگەناتەواوی، کەوانەبڕی یان بڕگەزیادی بێت. نیوتن کەوانەبڕی بەکار ھێنا بۆ دۆزینەوەی مەداری بەردە ئاسمانییەکان.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرھەنگی زاراوەی زانستی، مصطفی سلیمان
  2. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
  3. ^ Principia
  4. ^ Encyclopædia Britannica, comet (astronomy): The impact of Newton’s work

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس