بۆ ناوەڕۆک بازبدە

٢٠٢١ لە کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردستان لە ٢٠٢١ تایبەتە بەو ڕووداو و لەدایکبوون و مردنانەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ز لە کوردستان ڕوویانداوە بە تایبەت ئەوانەی دەنگدانەوە و کاریگەری زۆری لەسەر کوردستان ھەبووە.

ڕووداوەکان

[دەستکاری]
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر
لاھور شێخ جەنگی
  • کێشە ناوخۆیییەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان: لە ٨ی تەممووز یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵیک کێشەی ناوخۆیی بووە پاش ئەوەی ھەواڵی ژاھراویکردنی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکیتی لەلایەن لاھور شێخ جەنگی ئامۆزا و ھاوسەرۆکی دووەمی یەکیتی بڵاوکرایەوە ئەم ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەت کاتێک ھەوالی ژەھراویکردنی مەلا بەختیار ئەندامی لێژنەی بالای بەرژەوەندییەکانی یەکیتی[١٠] و وەستا ڕەسوول بەرێوبەری پێشووتری ئاسایشی سلێمانی بڵاوبوونەوە. لە پاش ئەم ڕووداوە کۆمەلێک گۆرانکاری لە پۆستی سەرۆکی دەزگای زانیاری و دەگازگای دژە تیرۆر ئەنجام دران. لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەممەد و ئاراس شێخ جەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دورخرانەوە[١١][١٢]
وێنەی ھەندێک کەس کە کاتێک تەرمی خێزانە کوردەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی بووە، چوونەتە نەخۆشخانە.
  • ھێرشی سەر خێزانی کورد لە قۆنییە: لە ٣٠ی تەممووز لە ناوچەی مارمارەی قۆنیە، تورکیا ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە لایەن گرووپێکی فاشیزمی تورک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا حەوت ئەندامی خێزانەکە، کە لە چوار پیاو و سێ ژن پێکدەھاتن بە دەستڕێژی گوللە گیانیان لەدەستدا. ناوی ئەم خێزانە کوردە دەدەئۆغوڵڵاری بوو کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بوو کە لە قۆنییە دەژیان. ھەروەھا ئەم کارەساتە وەکوو «کۆمەڵکوژی» ناوی لێدەبرێت.[١٣]
  • ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک: ڕۆژی دووشەمە ١٥ی تشرینی دووەم ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە بەشداری ٩٤ فلیم لە ٣٠ ولاتی جیاواز لە شاری دھۆک دەستی پێکرد.[١٤] لە فێستیڤاڵەکە دا ٤٩ فلیمی بیانی و ٤٥ فلیمی کوردی پیشاندران. ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١خەلات بەسەر فلیمە سەرکەوتووەکان دابەش کرا کە ھەشت خەلات بۆ فلیمە کوردییەکان بوون و چوار خەلاتیش بۆ فلیمە بیانییەکان بوو.[١٥]
خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان
  • خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک خۆپیشاندان بوو کە لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەم ھەتا ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن خوێندکارانەوە بە ئامانجی گەڕانەوەی دەرماڵەکانی خوێندن ئەنجامدرا.[١٦][١٧] ھێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بە ئامانجی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسکڕێژ و ئۆتۆمۆبیلی ئاوڕێژیان بەکاھێنا و بەھۆیەوە دۆخی تەندروستی بەشێکی خوێندکاران تێکچوو.[١٨]
  • لافاوەکەی پارێزگای ھەولێر: ڕۆژی ھەینی ١٧ی کانوونی یەکەم بەھۆی بارانبارینێکی بەخوور لافاو لە چەند گەڕەک و ناحیەیەکی سەر بە پاریزگای ھەولێر دروست بوو، ئەم لافاوە بووە ھۆی مردنی ١٢ کەس، لەگەڵ ئەوەشدا ٢٥٠٠ ماڵ تووشی زیانی مادی زۆر بوونەوە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت. تەرمی دوو لە مردووەکان کە یەکیان منداڵیکی تەمەن ١٠ مانگە و ئەوی دیکەیان شوانێکی تەمەن ٢٠ ساڵە ھێشتا نەدۆزراوەتەوە. زیانە مادییەکان بە ٢١ ملیار دیناری عێراق مەزەندە کرا. پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی: فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی فیستیڤاڵێکی فیلمە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت، ڕۆژی ھەینی ١٧ی کانوونی یەکەم پێنجەمین خولی خۆی بە بەشداری١٤٣ فلیم دەستی پێکرد لە ٢٤ی کانوونی یەکەم کۆتایی ھات.
  • لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی: لە ١٩ی کانوونی یەکەم بەندکراوی سیاسی حەیدەر قوربانی بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک، ھاوکاری لە کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران ھەروەھا ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوای ئەوەی کاتژمێر ١١ی شەوی ١٨ی کانوونی یەکەم گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، لە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.[١٩]ھەروەھا، تەرمەکەی لە شاری سنە بە خاک سپێردرا و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی نەدا بۆ ئاخرین جار تەرمەکەی ببینن.[٢٠] لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی ناڕەزایەتی زۆری بنەماڵە و خەڵک و ڕێکحراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە.
  • گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان :لە ٢٦ی کانوونی یەکەم تەرمی ژمارەیەک لە کۆچبەرە کوردە خنکاوەکانی کوردستان کە لە نۆکەندی ئینگلیز بەھۆی نقومبوونی کەشتییەکەیان خنکابوون گەرانەوە کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا تەرمەکان ئەسپاردەی خاک کران ٤کەسیان ئەندامی خێزانیکی خەڵکی دەربەندیخان بوون، ٨ کەسی دیکەیان خەڵکی ناوچەکانی سەر بە ڕاپەرین بوون.[٢١]
  • شاری سنە پایتەختی کتێب: لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی یەکەم شاری سنە وەک حەفتەمین پایتەختی کتێب لە ئێران ھەڵبژێردرا ئەمەش بەھۆی ئەو کاروچالاکی و پێشانگایانەی بەمەبەستی پەرەپێدان بە خوێندنەوە لەو شارە ئەنجام دراون.[٢٢]

لەدایکبوونە دیارەکان

[دەستکاری]

مردنەکان

[دەستکاری]
عوسمان ئۆجەلان
مووسا باباخانی
ڕۆژ نووری شاوەیس

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sorani, Basnews. "ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وردەکاریی نوێی لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر ڕاگەیاند". www.basnews.com. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ "ئەو گرووپەی دەڵێت ھێرشی کردووەتە سەر ھەولێر: ئێمە لەناو خاکی ھەرێمی کوردستانین". www.rudaw.net. Retrieved 16ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "پاپا: زۆر دەمێك بوو دەمویست سەردانی ھەرێمی كوردستان بكەم". www.wishe.net. Retrieved 2021-12-30.
  4. ^ "پاپای ڤاتیكان سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد". www.gksat.tv. Retrieved 2021-12-30.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "في ثالث أيام زيارتھ للعراق.. بابا الفاتيكان يحل ضيفاً على أربيل ونينوى". www.rudaw.net. Retrieved 2021-12-30.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "پەنابەرێکی کورد لە بەردەم UN ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا". www.xebatmedia.com. Retrieved 2021-05-18.
  7. ^ "پەناخوازێکی خەڵکی ڕۆژھەڵات لە ھەولێر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2021-05-18.[بەستەری مردوو]
  8. ^ "کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر بەرێوەچوو". www.sazmanixebat.com. Retrieved 2021-05-20.
  9. ^ Kurdi, Kurdiu. "ھەورامان دەچێتە لیستی کەلەپووری جیھانی یوونسکۆوە". www.kurdiu.org. Retrieved 2021-08-01.
  10. ^ "بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی ناگەڕێتەوە بۆ پێش ھەشتی تەممووز.. دەزگای زانیاری، بەش ھەبووە لە دەزگای زانیاری کە کاری کردووە لەسەر ئەخلاقی خەڵک لە ناو حیزبەکە." speemedia.com. Retrieved 2021-12-31.
  11. ^ "لاھور شێخ جەنگی و چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی لە یەکێتی دووردەخرێنەوە". پەرەگراف (بە کوردی). Retrieved 2021-12-31.
  12. ^ "بافڵ تاڵەبانی: لاھور تەواو بوو". سنور میدیا. Archived from the original on 31ی Decemberی 2021. Retrieved 2021-12-31. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  13. ^ خێزانێكی كورد لە شارێكی توركیا كۆمەڵكوژ كران. ڕۆژنیوز (لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١).
  14. ^ "فیستیڤاڵی فیلمی دھۆک بە بەشداریی 94 فیلم دەست پێ دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2021-12-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  15. ^ "خەڵاتەکانی ھەشتەم فیستیڤاڵی فلیمی دھۆک دابەشدەکرێن". www.rudaw.net. Retrieved 2021-12-24.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ لە ھەولێر ناڕەزایەتی خویندکاران بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان بەردەوامە. دەنگی ئەمریکا (لە ڕێکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١).
  17. ^ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی جارێکی دیکە دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە. ڕۆژنیوز. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  18. ^ بۆ دووەم جار؛ ھێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسک ڕێژ دەگرنە خوێندکارانی سلێمانی. ئێن ئاڕ تی (لە ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١).
  19. ^ Corporation, Nalia. "زیندانییەکی سیاسی کورد بە نھێنی لە سێدارە دراوە". nrttv.com. Retrieved 2021-12-31.
  20. ^ "سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بە نھێنی جێبەجێ کرا". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 2021-12-31.[بەستەری مردوو]
  21. ^ "گھ‌ڕانھ‌وھ‌ی تھ‌رمی کۆچبھ‌رھ خنکاوھ‌کان بۆ ھھ‌رێمی کوردستان". VOA (بە کوردی). Retrieved 2021-12-31.
  22. ^ 908 (2021-12-27). "سنندج ھفتمین پایتخت کتاب ایران شد". ایرنا (بە فارسی). Retrieved 2021-12-30.{{cite web}}: CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  23. ^ سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی بە نھێنی جێبەجێ کرا. ھەنگاو (لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١).
  24. ^ میدیای یەکێتی: موراد کانی کوردەیی کوژراوە. تۆڕی میدیاییی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
  25. ^ "عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایی کرد". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-11-15.
  26. ^ میدیا کوریدورۆ: وێنەگر بورھان گیزلەنمیش بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، نووسراو لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  27. ^ ئەندامێکی کۆمیتەی شەھیدانی پەکەکە لە سلێمانی کوژرا. تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  28. ^ خەبات, ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد, archived from the original on 2ی Novemberی 2021, retrieved 2021-09-06 {{citation}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  29. ^ کوردستان٢٤. پرۆفیسۆر "نادر نادرۆڤ" كۆچی دوایی كرد.
  30. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: قەسەدە: شەھیدکردنی فەرماندە و شەروانانی ئێمە بە بێ وەڵام نامینێتەوە (بە کورمانجی)، نووسراوی ٢٠ی ئابی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢١.
  31. ^ ھونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد. www.rudaw.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی ئابی ٢٠٢١.
  32. ^ ھەواڵنێریی کوردپرێس: مەزلووم کۆبانی سەرەخۆشیی کۆچی دوایی مامۆستا کنیەز ئیبراھیم میرزایێف کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٠ی ئابی ٢٠٢١.
  33. ^ حیزبی دیموکراتی کوردستان کوژرانی بەرپرسێکیان لە ھەولێر ڕادەگەیێنێت. تۆڕی میدیاییی ڕووداو.
  34. ^ ئاژانسی ھەواڵی کوردپرێس: ھونەرمەندی گەورەی کورد قوربانیی یەکەمین ڕووداوی ھاتوچووی ڕێگا تازەکەی سنە-مەریوان بوو (بە فارسی)، نووسراو لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
  35. ^ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: چالاکی سیاسیی کورد ڕێبین ڕەحیمی لە سلێمانی بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا (بە کوردی)، نووسراو لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١.
  36. ^ https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=131752&babet=1&relat=1024
  37. ^ "ڕاگەیەندراوی پێوەندی ھەولێری سازمانی خەبات بە بۆنەی شەھادەتی كاك بێھزادی مەحمودی". xebatmedia.com. Retrieved 2021-05-24.
  38. ^ "شاھۆ گۆران کوڕی شاعیری ناوداری کورد گۆران کۆچی دوایی کرد". ڕۆژنیوز. ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١. Archived from the original on 2ی Mayی 2021. Retrieved 2ی Mayی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  39. ^ "السيرة الذاتية للأستاذ الدكتور مصطفى مسلم - جامعة الزھراء". جامعة الزھراء (بە عەرەبی). Archived from the original on 28ی Januaryی 2021. Retrieved 2021-04-18. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  40. ^ "شاعیر و نوسەرى کورد ئەحمەد دڵزار کۆچى دوایى کرد". www.knnc.net. Archived from the original on 10ی Aprilی 2021. Retrieved 10ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  41. ^ "د. ڕۆژ نووری شاوەیس کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2021-02-15.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  42. ^ "د. کەمال مەزھەر". بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ :: Gelawej (بە کوردی). Archived from the original on 17ی Mayی 2021. Retrieved 2021-03-16. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  43. ^ "تەرمی قەدری یڵدرم بەخاک سپێردرا". ڕۆژنیوز. ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١. Archived from the original on 26ی Aprilی 2021. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  44. ^ "Kurdish activist Dr. Nemam Ghafouri dies from COVID-19 in Sweden". www.kurdistan24.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-02.
  45. ^ جەعفەری خانقاھ, مەھدی (٢٢ی شوباتی ٢٠١٤). "مێژووی چاپەمەنییەکانی پارێزگای کرماشان" (بە فارسی). وەزارەتی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. Archived from the original on 25ی Septemberی 2021. Retrieved 9ی Aprilی 2021. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)