بۆ ناوەڕۆک بازبدە

٢٠١٢–٢٠١٣ پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی سووریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
٢٠١٢–٢٠١٣ پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی سووریا
بەشێکە لەشەڕی ناوخۆییی سووریا
وڵاتسووریا
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢١ی نیسانی ٢٠١٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
سەردەم٢٠١٢–٢٠١٣ ماوەی یەک ساڵە

پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی سووریا لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٣ ئاماژەیە بۆ قۆناغی سێیەمی شەڕی ناوخۆی سوریا کە وردە وردە لە ھەوڵێکی ئاگربەستەوە بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیسان-ئایار ٢٠١٢ پەرەی سەند، بەڵام خراپتر بوو بۆ توندوتیژی ڕیشەیی، ململانێکانی بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی تەواو پەرەی سەند.

دوای کۆمەڵکوژیی حوولە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ کە تێیدا ١٠٨ کەس بە شێوەیەکی پوخت لەسێدارەدران، و دواتر ئاگاداریی سووپای ئازادی سووریا بۆ حکوومەتی بەعسی سووریا، ئاگربەستەکە بە شێوەیەکی کاریگەر داڕما، لەکاتێکدا سوپای ئازادی سووریا دەستیکرد بە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی حکوومەت. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٢ سەرۆک ئەسەد سوێندی خوارد کە ڕاپەڕینی دژە حکوومەت لەناو ببات.[١] لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢، نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار بە فەرمی سووریای لە دۆخی شەڕی ناوخۆدا ڕاگەیاند.[٢] ململانێکان دەستی کرد بە تەشەنەکردن بۆ دوو گەورەترین شاری دیمەشق و حەلەب.

دوای شکستی ئاگربەستی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ھەموو بەرەکاندا بەردەوام بوون لە پێشڕەوی. لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢، بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، سووپای سووریا دەستیکردووە بە تەقاندنی مووشەکی بالیستی سکاد بۆ سەر پێگەکانی یاخیبووان لە سووریا. لە ١١ی ١ی ٢٠١٣، گرووپە ئیسلامییەکان ، لەنێویاندا بەرەی نوسرە ، بنکەی ئاسمانی تەفتەنازیان لە پارێزگای ئیدلیب بە تەواوی کۆنترۆڵکرد، دوای چەند ھەفتەیەک لە شەڕ. لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣، لەگەڵ دووبارە پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ھێزە جوداخوازە کوردەکان لە کۆبانی، تا ٦ی ئازاری ٢٠١٣، یاخیبووان شاری ڕەققەیان گرتبوو، کە بووە یەکەم پارێزگا کە لەلایەن حکوومەتی ئەسەدەوە لەدەستچووبێت. لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٣، دوای ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق فراوان بوو بۆ ناو سووریا، کە یەکێکە لە گرووپە یاخیبووە جیھادییەکان، ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام گرتەبەر، کە بە شێوەیەکی جۆراوجۆر وەرگێڕدراوە بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا".

دواجار پێشڕەوییەکانی ئۆپۆزسیۆن لە مانگی نیسانی ٢٠١٣ بەرپەرچدرانەوە، بەھۆی ئەوەی ھێزەکانی ئەسەد خۆیان ڕێکخستەوە و ھێرشەکانیان دەستپێکرد. لە ١٧ی نیسانی ساڵی ٢٠١٣ ھێزەکانی حکوومەت گەمارۆی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیان بۆ سەر بنکەی وادی زەیف لە نزیک ئیدلیب شکاند. دوای ئەوەی ھێزەکانی ئەسەد ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڕێگای سەرەکی بەرەو حەلەبیان دا، شەڕێکی سەخت لە دەوروبەری شارۆچکەی بابولین ڕوویدا. ھەروەھا شکاندنی گەمارۆکە ڕێگەی بە ھێزەکانی ئەسەد دا کە دوو بنکەی سەربازی گەورەی ناوچەکە دابین بکەنەوە، کە پشتیان بە بۆردوومانە ئاسمانییە پچڕپچڕەکان بەستبوو. لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٣ ھێزەکانی ئەسەد و میلیشیای شەبیحە و حیزبوڵڵا کە تادێت بەشدارییان لە شەڕەکەدا کرد، ھێرشیان کرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکانی نزیک قەسیر. لە ٢١ی نیساندا، ھێزەکانی لایەنگری حکوومەتی سووریا شارۆچکەکانی ئەلبەرھانیە، سەقرجە و ئەلرەدوانیەیان لە نزیک سنووری سووریا و لوبنان گرت.[٣] [٤]

بەڵام لە مانگی تەممووزی ٢٠١٣، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخەکە چەقبەستوو بوو، شەڕ و پێکدادان لە ھەموو بەرەکانی نێوان لایەنە جیاجیاکان بەردەوام بوو و زیانی زۆری گیانی لێکەوتەوە، بەڵام گۆڕانکاری گەورەی خاکی تێدا نەبوو. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بازگەیەکی گەورەی سەربازییان لە باشووری شاری دەرعا گرت. دوای ماوەیەکی کەم، بەشێک لە گرووپە یاخیبووەکانی سوریا شەڕیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ڕاگەیاند، کە تادێت باڵادەستی لە سەرانسەری ناوچەی جەنگدا زیاتر بوو، کە ھێزە دڵسۆزەکان و یاخیبووانی بە ھەمان شێوە کوژران. پێشڕەوییەکی گەورە لە ٦ی ئابی ٢٠١٣ ڕوویدا، کاتێک ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دوای گەمارۆدانێکی ١٠ مانگی بنکەی ئاسمانی سەربازی مەنگیان گرت. لە ٢١ی ئاب ھێرشێکی کیمیایی لە ناوچەی غوتەی لادێکانی دیمەشق ڕوویدا و لە ئەنجامدا ھەزاران کەس کوژران و چەند سەد کەسیش لەو قەڵایە کە لە ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندابوو گیانیان لەدەستدا. دوابەدوای ئەم ھێرشە ھێرشێکی سەربازیی ھێزەکانی ئەسەد بۆ سەر ئەو ناوچەیە ھاتە ئاراوە، کە پێشتر جێگای گەرمی چالاکیی ئۆپۆزسیۆن بووە. ئەم ھێرشە کە تاڕادەیەکی زۆر بۆ ھێزەکانی ئەسەد دەگەڕێتەوە، وایکرد کۆمەڵگەی نێونەتەوەییی ہەوڵی لێسەندنەوەی چەکی کیمیایی لە سووپای عەرەبی سووریا بدات.[٥][٦]

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٣ ئەم قۆناغە گەواھیدەری زیادبوونی دەستپێشخەرییەکانی ھێزەکانی ئەسەد بوو، ئەمەش بووە ھۆی ھێرشکردنە سەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە چەند بەرەیەکدا. ھێزەکانی ئەسەد لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی کە حیزبوڵڵای لوبنانی و لیواکانی عەباس لە مانگی تشرینی دووەمدا ھێرشیان کردە سەر دیمەشق و حەلەب. شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزە جوداخوازە کوردییەکان و ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەرەی نوسرە لە شوێنەکانی دیکە بەردەوام بوو.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Deadly violence flares in Syria as EU-Russia seek solutions». Al Arabiya. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. «Syria in civil war, says UN official Herve Ladsous». BBC News. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. «Syria army closes in on Qusayr near Lebanon». ٢١ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. Yacoub، Khaled (٢١ی نیسانی ٢٠١٣). «Syria fighting flares both sides of Lebanese border». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە.
  5. https://web.archive.org/web/20130715201936/http://www.haaretz.com/news/middle-east/syrian-army-backed-by-jets-launches-assault-on-homs-1.532668
  6. https://web.archive.org/web/20130928030050/http://online.wsj.com:80/article/SB10001424127887324619504579028621159392790.html
  7. https://web.archive.org/web/20160201135117/http://www.voanews.com/content/boosted-by-foreign-shiite-militia-assads-forces-advance-on-aleppo/1788908.html
  8. https://web.archive.org/web/20190330212719/https://www.bbc.co.uk/news/world-middle-east-24927097