بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەندەر بیلەیلە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ٍٍشێخ بەندەر بیلەیلەەوە ڕەوانە کراوە)
بەندەر بیلەیلە
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٥١ ساڵ)
مەککە، عەرەبستانی سعوودی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەپێشنوێژ، khaṭīb، Member of Council of Senior Scholars (Saudi Arabia)، associate professor
پەروەردەزانکۆی ئیسلامیی مەدینە، زانکۆی ئومولقورا
پلەی ئەکادیمیدکتۆرا
ئایینئیسلام
ڕێبازی ئیسلامیحەنبەلی

بەندەر بن عەبدولعەزیز بیلەیلە (لەدایکبووی ١٣٩٥ کۆچی / ١٩٧٥ زایینی) شێخێکی سعودیە و قورئانخوێنە و ئیمام و وتارخوێنە لە مزگەوتی حەڕام لە مەککە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وەک ئەندامی ئەنجومەنی زانایانی باڵا دەستنیشانکرا، دوازدەھەمین بانگخوازی عەرەفاتە لەسەردەمی سعودیە.

ژیاننامەکەی

[دەستکاری]

بەندەر بن عەبدولعەزیز بن سیراج بن عەبدولمەلیک بیلەیلە لە ساڵی ١٣٩٥ی کۆچی لە مەککە لەدایکبووە، لەوێ ھەموو ئاستەکانی خوێندنی خوێندووە. دەرچووی زانکۆی ئومولقورا و بڕوانامەی ماستەری لە فیقھ لە کۆلێژی شەریعەت و دیراساتی ئیسلامی لە زانکۆی ئومولقورا لە ساڵی ١٤٢٢ی کۆچی بەدەستھێناوە، پاشان دکتۆرای لە زانکۆی ئیسلامیی مەدینە لە فیقھی لە کۆلێژی شەریعە لە ساڵی ١٤٢٩ی کۆچی بەدەستھێناوە.

لە ئێستادا لە مزگەوتی حەرام ئیمام و وتارخوێنە، جگە لە کارەکانی وەک یاریدەدەری مامۆستا لە زانکۆی تایف. لە کاتی حەجی ساڵی ١٤٤٢ کۆچی دا، ڕاسپێردرا بۆ پێشکەشکردنی وتاری ڕۆژی عەرەفە لە مزگەوتی نەمیرە، و پاشان وتاری جەژنی قوربان لە مزگەوتی گەورە پێشکەش کرد.

ئەندامێتی لە ئەنجومەنی زانایانی باڵا

[دەستکاری]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ فەرمانی شاھانە لەلایەن سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز دەرچوو بۆ پێکھێنانەوەی ئەنجومەنی زانایانی باڵای سعودیە کە شێخ عەبدولعەزیز بن عەبدوڵڵا ئالشێخ سەرۆکایەتی دەکات. ئەنجومەنی زانایانی باڵا بە دانانی ئەندامانی نوێ پێکدەھێنرێتەوە، لەوانە شێخ د. بەندەر بن عەبدولعەزیز بن سیراج بیلەیلە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. editor20. (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20210714142637/https://www.almowaten.net/2021/07/تکلیف-الشیخ-بندر-بلیلة-خطیبًا-ل-خطبة-ع/. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]