بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وەڕزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیاوێکی وەڕز

لە بەکارھێنانی ئاساییدا، وەڕزی،[١] وەڕەزی،[٢] وەڕس[٣] یان بێزاری[٤] ھەستێکە کە بریتییە لە گوێ نەدان، سەرنج نەدان یان حەز نەکردنی مرۆڤێک، زۆرجار بەھۆی نەبوونی کایە یان کارێکەوە دروست دەبێت. ھەرچەندە پێناسەیەکی گشتگیری پەسەندکراو نییە بۆ ھەستی وەڕزی. بەڵام ھەرچییەک بێت توێژەران دەڵێن، ئەوە ناوێکی تر نییە بۆ خەمۆکی. پێدەچێت دۆخێکی دەروونی تایبەت بێت کە خەڵک بە ناخۆشی دەزانن؛ نەبوونی ھاندانێک بۆ ڕزگاربوون لەو ھەستە، لەگەڵ کۆمەڵێک دەرئەنجامی ڕەوشتی، پزیشکی و کۆمەڵایەتی.[٥] وەڕزی دەکرێ حاڵەتێکی دەروونی مەترسیدار و تێکدەر بێت کە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت؛ بەڵام ھەندێک لە لێکۆڵینەوەکانیش ئەوە دەڵێن کە کە بەبێ وەڕزی مرۆڤ نەیدەتوانی بیرۆکەی داھێنەری ھەبێت.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «وەڕز»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥.
  2. ^ «وەڕەز»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥.
  3. ^ «وەڕس»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥.
  4. ^ «بێزار»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥.
  5. ^ magazine، Maggie Koerth-Baker, Nature. «Why Boredom Is Anything but Boring». Scientific American (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  6. ^ «Psychology: Why boredom is bad... and good for you». www.bbc.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.